ره‌وشی سیاسیی ئه‌مڕۆی کوردستانی خواروو مه‌رجه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و بێفێڵی تیا نییه
Sunday, 22/09/2013, 12:00
(ژماره‌یه‌ک له پارته‌کان له رێگای ده‌سکه‌وت، به‌رتیل، ئیمتیاز‌و شه‌ڕه په‌ڕۆوه خه‌ڵک ده‌خه‌نه "جۆش و خرۆش"، وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ده‌نگدانیان بکه‌نه‌وه. سیاسه‌ت یاریکردن به ئه‌قڵی خه‌ڵک و رازیکردنی دڵی ئه‌م و ئه‌و نییه. "کۆنتراکت" هه‌وڵ ئه‌دات به گوێره‌ی توانا زانیاریی بخاته به‌رده‌می جه‌ماوه‌ر. ئه‌م وتاره پیشانی ئه‌دات که تۆ له پڕۆسه‌یه‌کی دیموکراسییدا ده‌نگ ناده‌یت. بۆیه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت جیاواز بێت له‌وه‌ی دیموکراسیی ده‌یدا به‌ده‌سته‌وه. رێژه‌ی بایکۆتکردنی ده‌نگدان پیشانی ئه‌دات جه‌ماوه‌ر تا چ راده‌یه‌ک هه‌ڵوێست له‌م سیستێمی حوکمه ده‌گرێت. به‌شداریکردنیش له ده‌نگداندا ده‌ریده‌خات تا چ راده‌یه‌ک جه‌ماوه‌ر ره‌وایی به سیستێمی حوکمی هه‌رێم ده‌داته‌وه).
"سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی "کۆنتراکت"
15/09/2013
له ساڵی (١٩٩١)ه‌وه ڕێز له پره‌نسیپ و بنه‌ماکانی هه‌ڵبژاردن نه‌گیراوه
ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تیی متمانه‌بوون به هه‌ڵبژاردن دروستی ده‌کات
له حیزبه‌کاندا ئه‌ندام ئه‌بێت که‌سایه‌تیی خۆی له‌ده‌ست بدات
گرفتی ئێستا ئه‌وه‌یه چۆن دیکتاتۆریی نه‌مێنێت له کوردستاندا
ئه‌یوب بارزانی
به‌ردی بناغه‌ی دیموکراسیی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و بێگه‌رده. هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌ردیش بریتییه له‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردن پێویسته به گوێره‌ی پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسیی و "یه‌کسانیی رامیاریی" بڕوات به‌ڕێووه. وه‌کو له په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ئاماژه‌ی پێ کراوه پێویسته هه‌ڵبژاردن شاره‌زایانه بێت و روونیی هه‌بێت. ئه‌مه نه‌ک ته‌نها له کاتی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵکو گه‌لێک له پێش ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنیشدا.
هه‌موو حکومه‌ت و سه‌رکرده‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێگه‌ی خۆیان به هه‌ڵبژاردنی ساخته‌و نادیار ڕاگرتبوو. له هه‌مان کاتدا وا خۆیان نیشانی ده‌ره‌وه ده‌دا که پابه‌ندن به پره‌نسیپی دیموکراسییه‌وه. ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ساخته بۆ داپۆشینی زوڵم، دیکتاتۆریی و پیسخۆرییهکانیان. مه‌به‌ست له‌و هه‌ڵبژاردنه کارتۆنییه ته‌نها ئه‌وه بوو که له به‌ر چاوی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا خۆیان له به‌رگێکی دیموکراسییدا پیشان بده‌ن و حکومه‌ته‌که‌یان بکه‌ن به شه‌رعیی. به‌داخه‌وه سه‌ركرده‌كانى كورد، به ڕێگرتن له گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنی دیموکراسیی له کوردستاندا، وێنه‌یه‌کی ناشرینیان پێشانی جیهان دا.
بۆ دروستبوونی هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد، دوور له فێڵ و گزیی، پێویسته ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌ی خواره‌وه هه‌بن:
1. پێش هه‌ڵبژاردن پێویسته یاسا سه‌روه‌ر بێت، مافی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی فراوان به‌رجه‌سته بێت. دادپه‌روه‌ریی له کۆمه‌ڵدا ره‌خساو بێت.
2. هه‌بوونی ڕێکخراوێکی شاره‌زا و بێ لایه‌ن، دوور له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکی حیزبیی و ده‌ره‌کیی، خاوه‌نی ته‌واوی ده‌سته‌ڵاتی خۆی بێت بۆ هه‌ر بڕیاڕێک که بیدات له کاتی پێشێلکردنی هه‌ر یاسایه‌کی هه‌ڵبژاردندا له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌که‌وه بکرێت.
3. ڕێزگرتنێکی ته‌واو له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی که به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا ده‌که‌ن. مافدان به به‌شدارانی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆکاندیدکردن له پرۆسه‌یه‌کی فره حیزبییدا. قبوڵکردنی ململانێی سیاسیی نێوان به‌شداران به شێوه‌یه‌کی ئازاد‌و دیموکراسییانه. ره‌خسانی زه‌مینه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی بوار هه‌بێت به‌شداران ئازاد‌و دوور له ترس پڕۆژه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
4. نه‌هێشتنی ئاسته‌نگیی سیاسیی، قانونیی و ئیداریی بۆ ئه‌وه‌ی کاندیده‌کان هه‌موویان بتوانن به‌شداربن به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان. ڕێگا بدرێت به کاندیده‌کان که په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا بکه‌ن و بانگه‌شه‌ی خۆیان بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن.
5. نه‌بوونی پاوهنکاریی میدیاکان به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه. ته‌له‌ڤزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامه...هتد ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سته‌ڵاتداراندا نه‌بن، به‌ڵکو ده‌رفه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کان به یه‌کسانیی و بێ جیاوازیی بۆ خستنه‌ڕووی کار‌و پڕۆژه‌کانیان بۆ حکومه‌تی ئایینده.
6. به‌هه‌ده‌رنه‌دانی سامانی میلله‌ت له پێناوی کڕینی ده‌نگدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه. تێچووی هه‌ڵبژاردن پێویسته له ژێرده‌سته‌ڵاتی لیژنه‌ی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردا بێت. به شێوه‌یه‌ک ئه‌و پاره‌یه‌ی که خه‌رج ده‌کرێت سه‌رچاوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت له کوێوه هاتووه‌و چه‌نده.
7. ئاشکراکردنی سامان و موچه‌ی کاندیده‌کان به وردیی هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که دیموکراسییان تیادا به‌رقه‌راره، بۆ وێنه به‌ریتانیا، هۆڵه‌ندا، فه‌ڕه‌نساو سوید...هتد. ئه‌گه‌ر خاوه‌نی موڵک و سامانێکی زۆرن پێویسته بیسه‌لمێنن له کوێوه بوونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و سامان و موڵکه.
8. ئه‌و که‌سه‌ی که خۆی کاندید ده‌کات پێویسته ڕابردووی پاک بێت. جاسوس نه‌بووبێت، تاوانی کوشتنی له‌سه‌ر نه‌بێت، موڵکی میلله‌تی زه‌وت نه‌کردبێت. ئنجا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی کاندید بکات له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌مه به پێی پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
9. ئامارێکی سه‌رتاسه‌ریی بکرێت له سه‌رجه‌م گوند، شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی شارهزاوهو دیاریکردنی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، له‌وه چاکتر بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ڵبژاردنێکی زۆر پاک و بێگه‌رد هه‌وڵ بدرێت به کۆمپیوته‌رکردنی شێوازی ده‌نگدان که ده‌نگده‌ر بتوانێت له ماڵی خۆی ده‌نگ بدات به پێدانی کۆدی تایبه‌ت به‌خۆی وه‌ک زۆرێک له وڵاتان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی داخه کوردستان له هه‌ڵبژاردندا ناسراوه به ساخته‌کردن له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانییه‌وه.
10. هه‌ر لایه‌ن و حیزبێک پابه‌ند نه‌بێت به پره‌نسیپی نه‌زاهه‌ت و پاکییه‌وه ده‌بێت به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن سزای خۆی وه‌ربگرێت.
11. وڵاتێک له ژێر داگيركردندا بێت، چۆن ئه‌توانیت هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و بێگه‌ردی تیا بکه‌یت. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌نوسی تورك خانم سینه‌م جه‌نگیز، له (3)ی ئۆكتوبه‌ری (2012)دا له رۆژنامه‌ی "تودهیزهمان"دا وتوویه‌تی: "له ناوچه‌ی بادينان 4 بنكه‌ی سه‌ربازیی تورکی لێ دامه‌زراوه: بامه‌ڕنى، باتوفا، كانىماسي و ديلمهنتهپه." ده‌ستێوه‌ردان و به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیا‌و وڵاتی تر له باشوری کوردستاندا به ئاسانیی ئه‌و پرسیاره به‌جێدێڵێت که ئایا تا چ راده‌یه‌ک ئازادیی بۆ گه‌لی باشور به‌جێدێڵن بڕیاری سیاسیی خۆی بدات و ده‌سه‌ڵاتێکی پاک و نیشتیمانیی هه‌ڵبژێرێت؟
ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردن له ساڵی (١٩٩١)ه‌وه تا ئه‌مڕۆ نیشانی داوه که له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ڕێز له پره‌نسیپ و بنه‌ماکانی هه‌ڵبژاردن نه‌گیراوه. بێڕێزییه‌کی زۆر کراوه که بووه‌ته هۆی بێناوهڕۆککردنی پرۆسه‌که. سه‌رانی (پ.د.ک) باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی‌یان له شاری دهۆک و ده‌وروبه‌ری بۆ دووجار سووتاند، چه‌ند ئه‌ندامێکیان لێ کوشتن. شار به‌ده‌رکردن و تۆقاندنی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له بادینان و هه‌ڵاتنی ئه‌ندامانی بۆ شاری سلێمانی نموونه‌یه‌کی تره.
یه‌کێتی که له سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی هاوینی (٢٠٠٩)دا کۆنتڕۆڵی نه‌ما، ده‌ستی کرد به نانبڕینی خه‌ڵک، وه‌ک ئه‌وه‌ی که گه‌ل ئه‌بێت کۆیله، به‌نده‌و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وان بێت، جێبه‌جێکه‌ری فه‌رمانی پیرۆزی سهرۆکحیزبهکان بێت. ئه‌مه به‌شێکه له په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌تایبه‌ت له لای سه‌رکرده‌کانی پ.د.ک. په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌ندامی حیزب لای ئه‌وان ده‌بێت تاک که‌سایه‌تیی خۆی له‌ده‌ست بدات، گوێ به بۆچوونه‌کانی خۆی نه‌دات، وه‌ک ڕۆبۆتێک له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانیانه‌وه پڕۆگرام کرابێت و به ئاره‌زووی ئه‌وان بجوڵێنه‌وه.
کاتێک که ده‌نگده‌ر باوه‌ڕو متمانه‌ی به پاکیی و بێگه‌ردیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بوو ئه‌و کات دینامۆیهکی به‌هێزیش بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی به توانا دروست ده‌بێت. ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاسایش و سه‌قامگیریی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سه‌رئه‌نجام گه‌شه‌کردنی ژیان له هه‌موو بواره‌کاندا.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌ر کاتێک جه‌ماوه‌ر هه‌ستی به ساخته، گزیی و فێڵ کرد له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وسا ئه‌و هه‌سته له لایان په‌یدا ده‌بێت که سه‌رکرده‌کان ناپاکن و ڕێز له ده‌نگه‌کانیان نه‌گیراوه، کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی گۆڕانکاریی به ئاشتیی مه‌حاڵه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لێکترازانێکی قووڵ له نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌لدا. پیسخۆریی په‌ره ده‌ستێنێت، کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت هه‌ست به لێپرسراوێتی کاره‌کانیان ناکه‌ن، تۆندوتیژیی و تیڕۆڕکردنی خه‌ڵکیی زیاد ده‌بێت بۆ بێده‌نگکردن و سه‌رکوتکردنیان، یاسا به‌کار ده‌هێنرێت بۆ به‌رژوه‌ندیی تایبه‌ت و ئاکامه‌که‌شی ده‌بێته هۆی داڕمانی سیسته‌می ڕامیاریی ئه‌و وڵاته.
وادياره رێگا به‌ره‌و ديموكرسیی له كوردستانی باشور دوره رێگا و مينداره. سه‌ركرده حیزبيیهكان هيچ كاتێك ديموكرات نه‌بوون، له ژياني خۆيان‌دا باوه‌ڕيان به كاری ديموكراسیی نه‌بووه. ئه‌م جلوبه‌رگی ديموكراسيیه به هيچ شێوه‌يه‌ك له بهژنو باڵای ئه‌م سه‌ركردانه نایه‌ت. ساخته‌كاریی له ديموكراسییدا كه ئه‌وا زياترله 22 ساڵی خاياند، تاوانه دژی گه‌له‌كه‌ی خۆيان. وابزانم گرفتي ئێستای هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌يه: "چۆن ديكناتۆريی نه‌مێنێت له كوردستاندا؟"
ئه‌یوب بارزانی
2013/09/12
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی "کۆنتراکت"
www.facebook.com/3kontrakt
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست