سه‌ركردايه‌تی پارتی له سلێمانی كيشه‌ی تێكه‌وت
Thursday, 15/12/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ركردايه‌تی سلێمانیماوهی٣ رۆژه كێشه و دوبه‌ره‌كی كه‌وتۆته ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پاڕيزگای سلێمانی پارتی يه‌وه، به‌وه‌ی هه‌ندێك له كاديره پيشكه‌تووه‌كانی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سلێمانی به‌هۆی ته‌كه‌تول و كوتله‌بازی و ده‌سته گيری يه‌وه به شيوازی جۆراوجۆره‌وه ده‌نگی ناره‌زايی خۆيان ده‌ربريوه له‌و ناعه‌داله‌تی و به‌يه‌كسانی ته‌ماشاكردنی كاديران ، له رووه مادیی و مه‌عنه‌وی يه‌كانيشه‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له فازيل ره‌ئوفه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه ڕه‌وف ره‌باتی كاديری پێشكه‌وتوی ئه‌و سنوره و جێگری مه‌كته‌بی رۆشنبيریی و راگه‌ياندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سلێمانی به هۆكارانه‌ی كه هيمای بۆكراوه، ده‌ست به‌رداری پۆست و پله‌كه‌ی بوه‌وه‌و بايكۆتی ده‌وام كردن و هاتۆچۆكردن و به‌شداری كردنی بۆنه‌و كۆبونه‌وه‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها فارس نه‌ورۆلی كارگێری لقی چواری پێشوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌ريه‌كانی سه‌ركردایەتی پاريزگای سليمانی بايكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی فازيل ميرانی و شانده ياوه‌ره‌كه‌ی كردووه كه له دوای كۆبونه‌وه‌كه‌يان له‌گه‌ل يه‌كيتی له سليمانی وه‌ك به‌سه‌ركردنه‌وه‌يه‌ك له راپه‌رينی سليمانی سه‌ردانی سه‌ركردایەتی پاريزگای سليمانی يان كردووه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسيكردووه، كه عزه‌دين به‌رواری به‌رپرسی سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانی ته‌نها پشتيوانی ئه‌و كاديرانه ی كردووه كه تابعی خۆی ته‌ماشكردوون كه وه‌ك كۆيله‌و كوتله‌و ته‌ماشا كراون و تا ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ديارده كۆمه‌لايه‌تی يه‌كانی له‌شفرۆشی بۆ عزه‌دين ئاماده‌ده‌كه‌ن و هه‌رچی فه‌ره‌يدون جوانرۆيشه كه جيگری عزه‌دين به‌رواری يه‌و ئه‌ويش بايه‌خ به‌كه سه عه‌شائيرو نه‌خوينده‌وارو گه‌نده‌له‌كان ده‌دات.
به پيی سه‌رچاوه‌يه‌ك له سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌ده‌وه ، عزه‌دين به‌رواری له ماوه‌ی ٢ مانگدا ٣٩٠٠ دۆلاری قه‌رزی خواردنه‌وه‌ی دوو باری بۆ عه‌بدولوه‌هاب عه‌لی به‌رپرسی مه‌كته‌بی رۆشنبيری و راگه‌ياندنی سه‌ركردايه‌تی سليمانی داوه‌ته‌وه...وه‌ك وه‌بير هينانه‌وه‌يه‌كيش كاتی خۆی له ئاواره‌يدا شه‌وكه‌ت شێخ يه‌زدين وه‌زيری دارايی له كابينه‌ی چواره‌م ٧٥٠٠ دۆلار قه‌رزی يانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی عه‌ينكاوه‌ی بۆ عه‌بدولوه‌هاب دابوه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست