ژنێوی سێ لەسەر زارانە
Saturday, 29/03/2014, 12:00
لە رۆژی ٢٦/١/٢٠١٤ بابەتێکم لەسەر ناوی / ژنێوی سێ / لە کوردوستانپۆستدا بڵاو کردوە. (ئەوکات ژنێوی دوو لەسەر قسان بوو) کە خەریک بوو هێدی هێدی بەرەو کۆتایی هەنگاو بنێێ بە بێ ئەوەی کە هیچ ئاکامێکی هەبێ. جەنابی ،، ئەسغەر ئیبڕاهیمی.. شەکەتوو ماندوو لەو بێ ئاکامییە وەڕەز ببوو. بەو شێوەیە ژنێوی ١و٢ پێش ئەوەی لە دایک ببێ مرد! من لەو بابەتەمدا ئەو کات (ژنێوی سێ) رستەیەکم هەڵبژاردووە کە بۆ خوێنەری بە حورمەتی نەتەوە خۆشەو یستەکەمی دوو پات دەکەمەوە: ژنێوی دوو واوێدەچێ بە پێودانی خۆی سەرکوتوو نابێ ؟
ئێستەش قسە بۆ ژنێوی سێ لەسەر زارانە و دەبێ کورد بە پێی مەودای ژنێوی ١تاسێ لە گەڵ دامودەزگای پەیوەندیدار نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دیپڵۆماسی بمەشێنێ.رووسیە وئامریکاو چین بە تایبەت لە حاند کێشەی کوردو ئەو بارودۆخە تاڵەی سووریە هەرتاوێ گوڵمەزێکمان بۆ دروست دەکەن . هیچ بەدووری نازانم ژنێوی ٤و،،،ئەوانیدیش بەدووی یەکدا ریز بن. ئەو سەردەم تورکیاو ئامریکا ،بەداخەوە پادشێکانی هەولێریش هێزی کوردیان لە رۆئاوا بە دەستیکەم حیسێب کرد.هەروەها ئەو کوردانەی کە بۆ ژنێوی دوو بانگ کرابون لە لای من وێنەی ئیشکەڕن دەچوون نەدیپڵۆماتکار تەنیا کاریان دەم پانکردنەوە بوو لە قۆناغێکی ئاوا دیرۆکیدا.
دەستپێکی ژنێوی سێ لەکام رۆژدایە ولە کوێ دەگیرێ دیار نییە. دوو شت بۆمن گرینگە، کورد بە چون هێزێکی بەشدار دەبێ؟ لێکیدانەوەی کورد بۆ مەودای نێوان ژنێوی ١تا٣ لە کام ئاستدا خۆی دەدۆزێتەوە.؟ لە وماوەیەدا شەڕی مەزن لە لایان قارەمانانی کورد،،ی،،پ،،گ،، بەسەرکەوتوانە درێژەی هەیەو راگەیاندنی کانتۆنەکانیش پێڤاژۆیەکی دیکەی خۆڵقاندووە.بێ گومان ئەو سەرەتایەی کە لە رۆژئاوا دامەزراوە بێ کەموو کورتی نییە. دوای ژنێوی ١و٢ ئاڵۆ گۆڕی مەزن هاتوونەتە دی .کێشەی ئۆکڕانیا وکریمە بۆتە هۆی وەرچەرخانێکی مەزنی لە ئابووری لە سیاسەتی ئابووریدا. لێرە نوێنەرانی کورد نابێ بە هیچ شیوەیەک روو لە / ورچی بریندار / پێوانەی سیاسی روسیە کەن.(سەردەمی کۆماری کورد لە مهاباد بە جێیان هێشتین) .چون وەدەرنانی روسیە لە ،،جی،،٨،، رووداوێکی گرانە هەزینەی گەورەش دەداتە دەست روسەکان.
دوو نەتەوی زۆر جیاواز لە ئۆکڕاین وکریمەدا ساڵەهایە دەژین بە بێ ئەوەی لە هیچ پرسێکی چارەنوس سازدا بیانخوێننەوە.ئامریکاو وڵاتە بە هێزەکانی ئابووری ئورووپایی، وەک ،،ئاڵمان ،فڕانسە،ئینگلیز، هەروا دەستە وەستان نامێنن. هەتا دوێنێ چە چەنەکان بوون کە بە شێوەگەلی جۆراوجۆر بێ دەنگیان بۆ هەڵبژاردبوون. دوای کێشە ئۆکڕاین نۆبە دێتە سەر .نەتەوەی ،،تا تار،و، موسڵمانەکان . ئەلێرەیە کارتی بەرەندەی کورد بە دەستی کورد دەبێ خۆی نیشان بدا.بەو واتایە دێ کە دەتوانین ناوی بنێین / دیپڵۆماسی بێشەرم / یانی مەیدانی ئابووری ،،سیاسی ،،.
بۆ مەیدانی ئابووری سیاسی؟:
هەموومان دەزانین کە رۆژئاوای وڵات خاوەنی ژێرخانێکی ئابووری بە هێزە ئەرۆکەش د ونیای بەرژەوەندی حیساب لەسەر ئەو بابەتە دەکا (یانی: چشتێک دەدەی / چشتێک وەردەگری) لە رێرەوی ئەو ژنێوەدا ئەگەر کورد بە راشکاوی ئەو بابەتەی گەیاند وەپێش دەکەوێ.پرسی دوو: دونیای هێزوئۆرگانی بەڕێوەبەری بە پێوەری بەرنامەو پڕۆژە ستونێکی دیکەی سیاسەتە بەو واتایە: نەتورکیەی ئەوڕۆ نە هی داهاتوو،، نە ئێران ،،نەعێڕاقی دوای سەددام،، نە سوریەی پاش بەشار ئەسەد هیچکامیان تاقە مترێک بۆ دێۆکڕاسی هەنگا نانێن. ئەلێرەدایە کە رۆڵی سەرەکی کورد لە رۆأئاوا دەردەکەوێ. من وادەزانم ئەۆئامرازانەی کە باسمان کرد نوێنەرانی کورد لە ژنێوی ١و٢ نەیانتوانی جێبەجێی بکەو لێی کەمتەرخەم بون..
سەفەری ئۆباما لەرۆژی هەینیدا بۆ عەڕەبستان بۆ ئەو مەبەستە بوو کە نگەرانی مفتەخۆرەکانی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە بڕەوێنێتوە کە هۆی هێرش نەکردنیان بۆ ئێران وسوریە بە کام مەبەستە؟ کەمینەی دەسەڵاتی شیعە لە سوریە وزۆرینەی دەسەڵاتی سوننە لە عەڕەبستان وزۆرینەی دەسەڵاتی شیعە لە ئێران لە حاڵی حازردا حەوجێی بە کات وساتە. رێگریش بۆ ئەو سیاسەتە ئۆکڕاین ولکاندنی کریمەیە بە روسیە.بەڵام ئەوەی کە ئەوڕۆ بۆ کورد لە نان وئاو گرینگترە پشتگیری حیزب ولایەنە سیاسیەکانی هەموو بەشەکانی دی وڵاتە بۆ ئەوەی لە ژنێوی ٣دا سەرکەوتن بەدەست بێ زۆر بەداخەوە زەختی تورکیاو بێدەنگی ئامریکا وای کرد کە کا مەسعود بڵێی : ئەوەی لەرۆژئاوا هەیە شۆڕش نییە دونیای دەرەو بە رەسمی دانی پێدا نانێ!!(شۆڕشی مەڕحومی باوکی شۆڕش بوو؟).
ماوەتەوە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات (جگە لە پژاک) کە لە ترسی شای هەولێر جووکەیان لەبەر نایەو لە داهاتووشدا بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی ئەوەندەیان کوسی دەوێ کە دەبێ شەش لۆری بۆیان بەرێتەوە ناو کەمپەکان ! دەتوانین بڵێن سەرجەم سیستمی کانتۆنە کان و،،پ،،ی..د،،و قارەمانەکانی ی،،پ،،گ،، ئەزموونێکی چارەنوس سازیان کەوتۆتە ئەستۆی. سەرمەشقی یەکەمی ژنێوی ٣ دەبێ بۆکورد ئەوەبێ: بە بێ بەشداری نوێنەرانی راستەقینەی کورد لە رۆژئاوا دیان ژنێوی دیش بگرن سەرکەوتوونابن. درێژەی ئەو نەهامەتیە کە بەسەر خەڵکی هەژارو برسی لە سوریە دا خۆڵقاوە راستەوراست وەباڵی ئەستۆی ئامریکاو ئەوانی دیکەیە کە دژی خواستو ئاواتەکانی نەتەوەکانی بن دەست شیرو تیران دەسوون .
جەعفەر کەریمی
٢٩/٣/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست