کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرچۆپی دژی یەكێتی نەتەوەیی دەگێڕێت

Thursday, 28/03/2013, 12:00


یەكێتی لاوان گۆڤەندی دژە نەتەوەیی لەسەر شانۆی ئاشتی دەگێڕێت
لەجەژنی مێژوویی نەورۆزە گەلی كورد بەخۆشحالییەوە جەژنی نەورۆز و جەژنی ئاشتی بەرز رادەگرێت و لەناو شادی و خۆشحالیدایە. هاوكات لەم چەند رۆژەدا یەكێتی لاوانی سەر بەپارتی لەلایەكی دیكەوە سەلماندیان كە لەهەوڵی جەژنی تێكدان و پەرەپێدانی زهنیەتی دژە نەتەوەیی و دژە نیشتمانی دان و گۆڤەندی دژەنەتەوەیی لەسەر شانۆی ئاشتی دەگێڕن. ئەوەش لەخۆنواندنێكی رۆژی 26ی ئادار دەركەوت كە بەلێدوانێكی هاوبەشی (45) رێكخراوی گەنجانی بەناو چواربەشی كوردستان و سەركاغەز نە ناو كۆمەڵگای خەبات و تێكۆشانی سەر شەقام، بەسەرچۆپی یەكێتی لاوانی كوردستان سەر بەپارتی، سێهەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی گەنجانی كورد، لە شارۆچكەی (رمێلان) سەر بە(گركێ لەگێ) لەرۆژئاوای كوردستان رێكخرا، بایكۆتیان كرد .

(45) رێكخراوی سەر كاغەز دژی دەستكەوتەكانی رۆژئاوا دەوەستنەوە
بەسەرچۆپی یەكێتی لاوان و (44) رێكخراوی دیكەی سەر كاغەز كە تەنانەت سێبەری جەستەكەشیان لەناو شەقامدا نابینرێت شۆڕش و خۆڕاگری گەلی كورد، دامەزراندنی هێزەكانی YPGو ئاسایش، دەستەی باڵاو ئەنجوومەنەكانی گەل، مەكتەبە كوردییەكان، دام و دەزگا مەدەنیەكان و بەدەیان دەستكەوتی مێژوویی گەلی كوردیان لەژێر ناو سێهەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی گەنجان رەوا نابینن، بایكوت كرد. چونكە بایكوت كردنی سێهەمین كۆنفرانسی گەنجان بەواتای بایكوت كردنی ئیرادەی گەلی كورد لەرۆژئاوای كوردستانە. دان پێنەدان بەدەستكەوتە مێژووییەكانی ئەو بەشەی كوردستان و دژایەیەتی و هەوڵدان بۆ لەناو بردنی ئەو دەستكەوتانە دێت. چون ئەنجامدانی كۆنفرانسی گەنجان لەرۆژئاوا بەپێی راسپاردەكانی دووەمین كۆنفرانسی گەنجان لەهەولێر مافێكی سرووشتییەو بەرپرسیارانی كورد لەرۆژئاوا رایانگەیاندبوو كە گەرەنتی سەرخستنی كۆنفرانس دەدرێت، لەبەر ئەوەی گەلی كورد خاوەن هێزی بەرگری، ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی خۆیەتی .

سەرچۆپی كێشەكان قۆناغی چارەسەری ئاشتیانەی كوردیان لەبیر چوو
سەرچۆپی كێشەكان بەداخەوەی ئەوەیان لەبیرچوو بەهاتنی جەژنی 2713ی كوردی، گەلی كورد بەدەستپێشخەری رێبەر ئاپۆ قۆناغێكی مێژوویی دەستی پێكردوە و ئەو قۆناغەش بە قۆناغی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد ناوزەد كرا. واتا قۆناغێك هاتە ئاراوە كە تەوای جیهانی سەرسام كرد و چ بەزڵهێزەكانی جیهانییەوە بگرە تا هێزە بچكۆلەكانی هەرێمی دانیان بە هێز و توانای رێبەر ئاپۆدا ناو پێشوازی گەرم و گوڕ و پشتگیری خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتیانەی پەیامەكەی رێبەر ئاپۆ راگەیاند و هەر لایەن و هێزێك رایگەیاند بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەی چ بكەوێتە سەرشانیان بە بەرپرسیارییەوە جێ بەجێ دەكات .

دەستپێشخەرەكانی سەر كاغەز مێژووی هاوچەرخیان لەكەدار كرد
گوایا ئەم رێكخراوانەی كەدەستپێشخەری سەركاغەز و راگەیاندنن نە دەستپێشخەری سەر شەقام، چەندێك لە گرنگی و هەستیاری قۆناغەكەدا بوون و چەندێك بەرپرسیارانە بۆ لەكەدار نەكردنی مێژووی هاوچەرخی كورد كە رێبەر ئاپۆ لەنەورۆزی 2713ی كوردی دەستی بەنووسینی كردووە. واتا ئەم رێكخراوانە ئایا لەمێژوودا ناویان تۆمار ناكرێت كە لە بەردەم پرۆسەی یەكێتی نەتەوەیی كورددا بەربەستیان دروست كردبێت، ئەویش قۆناغێك كەجیهان دەروازەكانی خۆی بەرەو رووی گەلی كورد كردبێتەوە و شانسێكی مێژوویی بۆ گەلی كورد رەخسێندرابێت .

بایكوت كەرەكان راسپارەدەكانی هەولێریان پێشێل كرد
ئایا ئەم هەڵوێستە خۆبەخۆ واتای شەڕی براكوژی بەهزر و ویژدان نادات؟ ئەم كردەوە زەمینی شەڕی نێوان لایەنەكان لەبەشەكانی كوردستان ناهێنێتە ئاراوە؟ ئایا ناكۆكییەكان قووڵتر ناكاتەوە؟ ئایا ئەم هەڵوێست بەپێچەوانەی راسپاردەكانی دووەهەمین كۆنفرانسی نەتەوەیی گەنجان كە لەخاڵی (8)میندا هاتووە (پێویستە‌ شە‌ڕی "براكوژی" بە‌ هە‌ر پاساوێك دووبارە‌ نە‌بێتە‌وە‌و هە‌ر لایە‌نێك دووبارە‌ی بكاتە‌وە‌ پێویستە‌ لە‌لایە‌ن هە‌موو لایە‌نە‌كانە‌وە‌، ئیدانە بكرێت) نادات؟ . ئایا ئەم كردەوە دژی بڕیاری (16)مینی كۆنفرانسی هەولێر نادات كە پێویست بوو هەموو لایەنەكان پشتیوان و هاوكاری شۆڕشی رۆژئاوا ببن كە بەدەستپێشخەری گەنجان بەڕێوە دەچێت؟ ئایا ئەم سیاسەتی دووبەرەكی لەقازانجی یەكێتی گەلی كورددایە، یان لەقازانجی سیاسەتی پارچەكرن و قڕكردنی گەلی كورددایە؟ بە پێچەوانەی ئەم هزرەوە كۆنفرانسی رمێلان لەگفتگۆكانیاندا شەڕی براكوژی و هەر جۆرە دژایەتی كردن بەرامبەر دەستكەوتی نەتەوەیی كورد حەرام راگەیەندرا، ئەو كات باس كردنی هەر شتێكی دیكە لەژێر ناوی چ بیانوویەكی دیكە بێبنەما و بێ ئەساس دەبێت .

وەڵامێك بۆ ئومێد خۆشناو:
ئەگەر لەكۆنفرانسی (رمێلان)دا رامانی ئاپۆ زالأ بێت، لەكۆنفرانسی (دومیز) زهنیەتی پارتی و بارزانی زاڵە
ئەوا ئەوانەی بیانوویان ئەوە بوو رەوشی ئەمنی رۆژئاوا دەست نادات كۆنفرانس ببەسترێت و داوایان دەكرد كۆنفرانس لە (دومیز) ببەسترێت، كۆنفرانس بێ ئەوەی رووداوێك رووبدات، لە كەش و هەوایەكی ئارام و شۆڕشگێڕانە بە بەڕێوە چوونی پێشوازییەكی گەرم و گوڕ كۆنفرانس بەرەو كۆتایی دەڕوات .
دیارە دەردی ئەو لایەنانە ئەوەیە كە گوایا كۆنفرانس لەژێر سێبەری هزری رێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، لەبەر ئەوەی كۆنفرانسەكەیان بایكوت كرد. چونكە رۆژئاوای كوردستان كەوتووەتە ژێر كۆنترۆلی فەلسەفەو رامانی ئاپۆیی، ئەمەیان پێ قەبوول ناكرێت. سەرنج راكێشی لێرەدایە ئەگەر كۆنفرانسی (رمێلان) لەژێر كاریگەری هزر و فەلسەفەی نەتەوەیی و نیشتمانی رێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، ئایا كۆنفرانسی (دومیز) لەژێر سایەی زهنیەتی تەسكی حزبایەتی و خێلایەتی پارتی واتا (بارزانی) بەڕێوە ناچێت؟ ئەوەش بۆ گەلی كورد شانازییەكە كە رامانی ئاپۆ لەسەر تاپای كوردستان زالأ بێت، لەبەر ئەوەی رامانێكە كە یەكێتی نەتەوەیی بونیاد دەنێت و مافی سەرجەم تاك و لایەنەكانی كوردی دەستەبەر دەكات. هێزی ئاپۆ ئەمڕۆ لەئاستی جیهاندا دەركەوت چەندێك بەهێز و بەكاریگەر، ئەوكات كوردی نیشتمان پەروەرو و خاوەن ویژدان نابێت ئەم راستییە نكۆلی بكەن. بەڕای من بێ ئەوەی سەرجەم ئەو لایەنانە ئاگادار بن یەكێتی لاوان بەشێكی زۆری لەو رێكخراوانەی هێناوە ناو یارییەكی گەورەوە . بۆیە بەرای من پێویستە ئەو رێكخراوانە تا روویان زیاتر لەناو شەقامی كورد رەشتر و لەكەدارتر نەبووە، بگەڕنەوە بۆ ئامێزی گەلەكەیان و لەناو ئامێزی دەسەڵات خۆیان رزگار بكەن .

كۆنفرانسی دومیز ناڕەوا و دژە نەتەوەییە
ئەو رێكخراوانەی بە بەرپرسیارییەوە بەشداری كۆنفرانسی (رمێلان)یان كرد بەرپرسیاری مێژوویی خۆیان جێ بەجێ هێناو زۆر بەهەستیارانە لەگەلأ قۆناغەكە مامەڵەیان كرد. بەڵام ئەوانەی كە بەشدار نەبوون و دەیانەوێت لەكۆنفرانسی سەختەی (دومیز) یان هەمان كۆنفرانسی سەر كاغەز كە وابڕیارە لە (4)ی نیسانی 2013 رێكدەخرێت، بەشداری بكەن. بەرای من بەشداری رێكخراوەكان لەو كۆنفرانسەدا بەواتای بەرەنگاربوونەوەیان بەرامبەر بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی كوردە. بەشداری بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی، پارە، پۆست و بەڵێنە خەیالییەكانە، نە بەشداری ئازارو خەمەكانی نیشتمانەكەیانە . چونكە بانگەوازی گەنجانی كوردستان لە(رمێلان)وە بۆ گەنجانی كەمپی پەنابەرانی (دومیز) گەڕانەوەیان بۆ ئامێزی گەلەكەیان بوو، بەجێگای هەڵهاتن لەنیشتمان هاوشانی شۆڕشگێڕەكان و یەكینەكانی پاراستنی گەل، نیشتمانەكەیان بپارێزن .
بەڕای من گەلێك كە ئێستا لەناو شۆڕشدایەو لەپێناو نیشتمانەكەی قوربانی دەدات، بچوكترین كار و خەبات هاوشانیان گەورەترین دەستكەوتە بۆ ئەو گەلە. بەڵام بەپێچەوانەكەی ئەوەی كە لە سەختییەكانی ژیان هەڵهاتبێت و پاشان دەرفەت ببینێت و لەژێر ناوی نەتەوەیی بوون بازرگانی بەدەستكەوتەكانی گەلەوە بكات، دەروەی پێناسەی خیانەت شتێكی دیكەی ناو لێنانرێت. واتا (دومیز) نوێنەرایەتی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ناكات، ئەو كات كۆنفرانسێك كە لەژێر ئەو ناو ببەسترێت نە شەرعییەو نە نەتەوەییە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە