عه‌داله‌ت عبدالله سه‌نگه‌ر له‌میدیای ئه‌هلی ده‌گرێت و لافی سه‌ربه‌خۆیش لێده‌دات
Monday, 22/08/2011, 12:00
ڕه‌خنه گرتن و پێشنیاركردن بنچینه‌ی دروست بوون و دروست كردنی چه‌ندین كاری سه‌ركه‌وتو و داهێنه‌رانه‌یه به‌بالای دڵسۆزی ڕه‌خنه‌كه بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌مه‌رجێك ڕه‌خنه‌كه هه‌ڵچوونی ده‌روونی تێدا نه‌بێت و ڕق و توڕه‌یی و نه‌فره‌ت كردن ڕه‌نگنه‌داته‌وه به‌ڵكو تاكه مه‌رجی ڕه‌خنه‌و سه‌رنج و تێبینی داهێنه رانه ئه‌وه‌یه كه دڵسۆزی ز خۆشه‌ویستی پێكهێنه‌ر و دروست كه‌ری ڕه‌خنه كه بێت ، له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ڕێز عه‌داله‌ت عبدالله سه‌رنوسه‌ر گۆڤاری (واڵا پرێس)له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی وشه‌ی (كوژراو) له‌لایه‌ن كه‌ناڵی (نالیا)ه‌وه به‌رامبه‌ر كادێرێكی یه‌كێتی كه له‌جه‌له‌ولا و سه‌عدیه شه‌هیدبوو هه‌ڵوێستی وه‌رگرتوو وتی مادام ئه‌م كادیره‌ی یه‌كێتی كورده ده‌بێت وشه‌ی شه‌هیدی بۆ به‌كاربێت چونكه زۆر جار وشه‌ی كوژارو بۆ دوژمن به‌كاردێت ، من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌م به‌لام منیش به‌پێویستی ئه‌زانم هه‌ڵوێست وه‌رگرم به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی عه‌داله‌ت عبدالله چونكه له‌وانه‌یه به‌ڕێزیان یان سه‌یری كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن ناكات یان چاوپۆشی له‌هه‌له‌كانی ئه‌وان ده‌كات من ده‌مه‌وێت ئه‌وه به‌بیر كاك عه‌داله‌ت بهێنمه‌وه كه‌له‌كاتی ڕووداوه‌كانی 17ی شوبات هیچ میدیایه‌كی سه‌ربه‌ده‌سه‌لات جورئه‌تی نه‌كرد كه‌ناوی شه‌هیده‌كان به (شه‌هید) بهێنێت ته‌نانه‌ت عه‌داله‌ت عبدالله خۆشی كه له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی (نالیا) ده‌سته‌واژه‌ی (كوژراو)ی دایه پاڵ شه‌هیدانی 17ی شوبات و دواتر ئه‌ی ئه‌وانیش كورد نه‌بوون؟ یان ئه‌وانه‌ی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات مامه‌ڵه ناكه‌ن كوردنین!!!؟؟؟ یان هه‌ر به‌پێی ئه‌م لێكدانه‌وه‌ی عه‌داله‌ت عبدالله له‌وانه‌یه شه‌هیده‌كان دوژمنی كوردبن.، ئه‌ی كاك عه‌داله‌ت بۆ باسی ئه‌وه‌ناكات كه چه‌ندین ساڵه میدیاكانی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن وشه‌ی (چه‌كدار) بۆ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكاران به‌كاردێنن خۆ ئه‌وه ده‌زانێت كه‌وشه‌ی چه‌كدار بۆ كه‌سێكی (تیرۆریست) یان كه‌سێكی یاخی بوو به‌كاردێت ، ئه‌ی باشه بۆ كاك عه‌داله‌ت به‌رامبه‌ر بێهه‌ڵویستی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌داگیركردنی ناوچه سنورییه‌كان سه‌رنج نانوسێت و هه‌ڵوێست وه‌رناگرێت و ئه‌م شین و بابه‌ڕۆیه‌ی كه‌بۆ ئه‌م كادیره‌ی یه‌كێتی ده‌یكات بۆ بۆهاولاتیانی ناوچه سنورییه‌كان نایكات، یان خۆیشی تێگه‌یشتووه كه ده‌سه‌لات گوێ له‌سه‌رنجه‌كان ناگرێت و پشت گوێیان ده‌خات ، من نامه وێت سه‌رجه‌م تێبینییه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڕێزه كورت بكه‌مه‌وه به‌لام ناچارم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزییان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ده‌ستی له‌میدیای ده‌سه‌لات به‌رداوه و له گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌خۆیدا درێژه به كاری ڕۆژنامه‌نوسی ده‌دات كه چی له‌م لاشه‌وه به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ردایه بۆ میدیای ئه‌هلی و به‌رده‌وامیشه له‌ته‌قه‌كردن لێیان و ئاماده‌نییه بۆ یه‌ك وتاریش سازش له سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌لات بكات كه ئه‌مه ئه‌م كاته مه‌ترسی داره‌یه (ڤیكتۆر هۆگۆ) لێی ده‌ترساو ده‌یگوت(مه‌ترسی دارترین كات ئه‌وكاته‌یه به‌رگری له‌شتێك بكه‌یت كه خۆشت باوه‌ڕت پێی نه‌بێت).
ده‌كراسه‌رنج و ڕه‌خنه‌كانی عه‌داله‌ت عبدالله كورت نه‌كرابایه‌وه له سه‌ر(كادیرێكی یه‌كێتی) و ته‌نیا كه‌ناڵی (نالیا) به‌ڵكو ده‌كرا هه‌ڵوێستی هه‌بایه به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌م شتانه‌ی كه هێمام بۆ یان كرد چونكه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ڕه‌خنه ده‌گرێت سازش له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر كات ڕه‌خنه گرتن به زه‌ره‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕه‌خنه‌گر ده‌شكێته‌وه ، وته‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت (ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه‌به‌رگری له ده‌سه‌لاتێكی گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌ن ، مه‌ترسی دارترن له‌گه‌نده‌ڵ كاران) كه ئه‌مه ش له‌وكاته دایه كه ڕۆشنبیرێك ڕۆشنبیریه‌تی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ په‌رده‌پۆش كردنی كاره دزێوه‌كانی نوغبه‌یه‌كی سیاسی مه‌ترسیدار له‌كۆمه‌ڵگادا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست