سالار محمود سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان شەکری شکاند
Thursday, 27/01/2011, 12:00
سالار محمودی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی جلالیەکان سەبارەت بە بوونی زیندانی نهێنی حیزب دوای ئیجازە وەرگرتن لەپارتی هاتەگۆ و فەرمووی بوونی زیندانی نهێنی قبوڵ ناکەین ،جارێ پێش هەموو شتێک پێمان بڵێ ئێوە کێن قبوڵی ناکەن گەر مەبەستت خۆت وسەرانی حیزبەکەی خۆتە ئەوە زاتی ئەوە ناکەن بەرامبەر پارتی شتێکی وابڵێن گەر پێشتر ڕوخسەتی وەها لێدوانێک وەرنەگری چونکە لەوانەیە کارێکی سەربەخۆی ئاوها بتگەڕێنێتەوە بۆ کارەکەی لەمێژینەت وەک بێ سیم چی.نەخۆشی درۆزنی سەرانی حیزب وەک پەتا هەموویانی گرتۆتەوە ،گەر یەکێکی تر جیا لە سالارئەم قسەیەی بکردایە دەمان گوت وەڵامی نادەینەوە چونکە لەگێلی ونەزانیدا دەری پەڕاندووە،بەڵام ئەم بەناو سالارەی کە لێمان بۆتە پارێزەری مافی مرۆڤ بۆ ماوەی چەندین ساڵ کاری بێسیمی دەکرد لە ناو جەلالیەکاندا ولەڕێگەی ئەو دەزگای بێتەلەوە ئاگاداری هەموو ئەو پێشیل کاریانەی مافی مرۆڤ بووە لەکاتی شەڕی نێوان جەلالی ومەلایی،شارەزای قەڵاچوالانەو دەزگای زانیاریشی دیوە وئاگاداری پەیوەندیە نهێنیەکانی جلال وئیتلاعاتەو ئاگاداری کوشتن وبێ سەرووشوێن کردنی ئەو بێسیم چیانە بووە کە بەتاوانی هاوکاری پارتی لەناوچوون وبێ ئاگاش نیە لەبوونی زیندانی نهێنی دەزگای زانیاری وکاتی خۆشی یەکێک بووە لەوانەی زۆرحەزی بەوە کردووە دەزگای بێ سیمی جلالیەکان بخرێتە ژێر رکێفی دەزگای زانیاری
بۆیە هەقە لەبری ئەوەی داوای بەڵگەی بوونی ئەو زیندانە نهێنیانە بکات پێویستەخۆیی ولیژنەکەی سەرەتا سەردانێکی دەزگای زانیاری بکات بۆ ئەوەی بەچاوی خۆی بیبینێ و هەر لەوێشەوە بەرپرسی دژەتیرۆری دەزگای زانیاری لەگەڵ خۆی بباتەوە بۆ ناو شاری سلێمانی و ئەوزیندانە نهێنیەی ناوشاریشی پێ نیشان بدات وئەوسا بۆمان دەرئەکەوێ گەر تۆزێک غیرەتی ئەندام پەرلەمانی تیا هەبێ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا ئەکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست