ئەوەی کەدەبوو پێشتر ئاشکرابکرێ
Friday, 14/01/2011, 12:00
چەند ساڵێک لەمەوبەرو لەیەکێک لەڕۆژنامە ئەهلیەکاندا چاوپێکەوتنێکی خانەوادەی هەردوو برا ئەرسەلان وکەیوانم ئەخوێندەوە کەداوایان لەدەسەڵاتداران کردبوو کەسۆراغی کووڕەکانیان بۆ ئاشکرا بکەن چونکە تائێستاش نازانن ماون یان مردوون،لەگەڵ ئەوەی بەڕاستەوخۆ ناوی دەزگای زانیاریان نەهێنابوو کە بەرپرسیاری سەرەکین لەدیارنەمانیان بەڵام ئەو ڕاستیەیان ئەزانی کەلەلایەن ئەوانەوە دەستگیر کراون.لێرەدا من نامەوێ داکۆکیان لێ بکەم لەسەر ئەو کارەی کەکردوویانەو بووە هۆی لەناوچوونیان چونکە تاوانباری سەرەکی هەردوو ئەو دوودەزگا سەرکوتکەرەی پاراستن و زانیاریە کە ئەیانەوی شەرعیەتیان پێ بدەن،هەردوو برا بە ئیغراکردنیان بەپارەیەکی زۆر لەلایەن پاراستنەوە توانیان سوودێکی گەورەیان لێ ببینن بەوەی کەئەرسەلان لەنێو بارەگای خودی جلال کاری ئەکردوو کورەکەشی هەستیاربوو یەکێک بوو لەوانەی دەزگای بێ سیمی جلال کاری ئەکردو نهێنی جیهازەکانیشی لابوو ،براکەشی لەگومرگ عدد جیهاز بوو،بەم شێوەیە لەپاش ٣١ی ئاب هەردوکیان لەلایەن پاراستنەوە توانرا بخرێنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە،جیا لەوەی کەپارتی وپاراستن لەڕێگەیانەوە ئاگاداری سەرجەم بروسکەو بروسکەکاریەکان بوون کە لەنێو خۆی جلالیەکاندا ئاڵوگۆڕئەکرا ئاگاداری ووردەکاری سەرجەم داهاتی ڕۆژانەی بنکە گومرگیەکانی ناوچەکانی یەکێتی بوون کەوەفدی پارتی لەدانیشتنەکانی گفتووگۆکانی ئاشتی نێوانیان کەیەکێتی دەهاتە سەر باسی داهاتی ئیبراهیم خلیل و بنکەکانی پارتی کەزانیاری تەواویان نەبوو لەسەری پارتی لەبەرامبەردا بەژمارە دەهاتی ڕۆژانەی یەکێتیان ئەدا بەڕوویاندا کەبۆ ئەوەندە سوورن لەسەر باسکردنی داهاتی گومرگی لەکاتێکدا جیاوازیەکی ئەوتۆ نیە لەنێوان داهاتی هەردوولا، بەم شێوەیە وەفدی یەکێتیان ئیحراج ئەکرد چونکە ئەندامانی وەفدەکە وەکو پارتی زانیاریان لەسەر داهاتی خۆیان نەبوو کە هەموانی خستە گومانی یقینی بوونی کەسانێک لەشوێنی هەستیاردا کە زانیاریان پێ ئەدات بۆیە هەموو هەوڵێک خرایە گەڕ بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی زانیاریەکان تادواجار بەهۆی کەسانی چێنراوی خۆیان لاناو پارتی ئاشکرابوون ودەستگیر کران دیارە لەو نێوەندەشدا یەکێکی تری نزیکی ئەرسەلان وەسیت بوو بۆ گەیاندنی زانیاری تر کە چارەنووسی ئەو ئاگادارنیم بۆیە ناوی ناهێنم، دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر لایەن جلالەوە فرمانی لەناوچونیان بۆ دەرچوو ،بۆیە هەقە بپرسین بۆ جلالێک بەبیانووی ئیمزاکردنێکی گیانی سەرانی ڕژێم ئەوانەی دەستیان سوورە بەخوێنی هەزاران لەڕۆڵەکانی ئەم گەلە ئەپارێزی لەلایەکی ترەوە فرمانی لەناوبردنی دووبرا بەهەر دە پەنجەکەی مۆر ئەکات،بۆیە کەسووکاری هەردووکیان ئەبێ سکاڵا لەسەر زانیاری وپاراستن تۆماربکەن بەوەی یەکەمیان لەناوی بردن ودووەمیشیان لەکاتی دەستگیرکردنیان خۆیان لێ نەکرد بەساحێب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست