کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌فدی كوردستان !!

Wednesday, 17/09/2014, 12:00





ماندونه‌بن مه‌عالییه‌كان
ئه‌ی نوێنه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌ و
خۆنه‌ویست و خه‌مخۆرانی
تاك به‌تاكی نیشتمانمان ..
به‌ڕاستی سه‌رسامین پێتان
بۆ ئه‌و هه‌موو به‌زم و هه‌را و
ئه‌و دڵسۆزییه‌ زۆره‌ی نواندتان ..
به‌ڕاستی سه‌رسامین پێتان
بۆ ئه‌و هه‌موو پێداگرییه‌ و
ئه‌و ڕه‌نجه‌ فه‌رهادییه‌ی داتان ..
به‌ڕاستی سه‌رسامین پێتان
بۆ ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تییه‌ و
ئه‌و هه‌موو مافه‌ی كه‌ستاندتان ..
به‌ڕاستی سه‌رسامین پێتان
دڵنیابن مه‌عالییه‌كان
ئه‌گه‌ر سبه‌ی بووین به‌ده‌وڵه‌ت
بیرمان ناچن ، بیرمان ناچن
له‌هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌گه‌رمیان و
له خۆشناوه‌تی و شنگال و
له‌بارزانمان ..
له‌وشه‌كه‌ قوڕی وه‌ریوی
قژی سپی دایكی شه‌هید
په‌یكه‌ری شه‌رم چێده‌كه‌ین
بێ جیاوازی بۆ هه‌مووانتان ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە