کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچی کوردستانپۆست دەڵێ مەچن بۆ دەنگدان ؟

Wednesday, 11/09/2013, 12:00

2589 بینراوە


چینیەکان دەڵێن: بۆ دۆزینەوەی گەوهەرێک گرنگ نییە چەند هەڵکەنی.
کوردستانپۆست لەماوەی کارکردنیدا جەختی لەسەر ئەوە کردوە، کە ژیانەوەی ویژدان و گیانی بەدادگاییکردن لەسەر نیشتمان لەتاکی کوردا زیندوو ڕابگرێت. کوردستانپۆست باوەڕی وایە پاداشت دەبێت لە پای بەرهەم هێنان بێت، پێچەوانەکەی واتە ڕاگرتنی کۆیلە، یان بێدەنگکردن و خۆپەرستی لەپەرێزێکی دیاری کراودا.
هەر لە دوای ڕاپەڕینەوە کوردستانپۆست دەرکی بەوەکردبوو ئەم ڕژێمە نوێیە نەی توانی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خۆی و کۆمەڵگای کوردی بگۆڕێت و لە هەوڵی بەڕامکردنی کۆمەڵگادا بوو سیستەماتیک تاک بەتاکی تێک داشکاند، ئەوەی ملیشی نەدەدا ئەوە یان پەراوێز دەخرا یان ئابورییان تێک دەشکاند، ئەگەر زۆریش یاخی بوایە ئەوە لە لیستی تیرۆردا بەناوی جیا جیاوە تیرۆریان دەکرد.
کوردستانپۆست: لە مێژەوە دەیزانی ڕۆژێک دادێت دەبێت شۆڕشیکی نوێ سەر هەڵ بدات، بۆیە دەسەڵات یان ڕژێمە نوێیە کە بەخێرای هەستا بەدروستکردنی ئۆپۆسیسیۆنێکی نەرم و نیان و ڕەخنەگر بەزمانی گوڵ و چونە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە لەگەڵ دەسەڵاتدا و چوونە ناو پەرلەمان و لێدانی تەپڵی پارشێو لە ناو پەرلەماندا و دامرکانەوەی هەموو گڕڕ و کفەی کە دەیویست لەهەناویدا شۆڕش لە دایک بێت.
ئێستاش کە نیشتمانی ئێمە بۆتە جێگەیەک بۆ شەڕە پەڕۆ، وەک نمایشی ڕەنگەکانی فلیمە هندییەکان، هەڕچی شایەر هەیە بەر ناکەوێت، بۆ هەڵدانی شیعری نوێ بۆ لیستەکان کە ناوەڕۆکێکی هێندە پوچیان هەیە پیاو تاقەتیشی نییە پێبکەنێت پێیان، جگە لەوە ئێمە شایەرەکان وەک خۆیان دەناسین، چونکە تێیدایە چۆن لەکاتی بەعسییەکاندا لەماڵەکاندا بۆ نەقیب و عەقیدەکانی بەعس چۆن شەویان گەرم دەکرد، ئێستاش بۆ گیانی شەهید و لیستەکان خەڵک هاندەدەن.
سەرئەنجامیش هیچ ناگۆڕێت، چونکە ئەم ئۆپۆسیسیۆن و دەسەڵاتە پێویستیان بەیەک هەیە و ئەمەی ئەمڕۆش لە کەناڵی تێڤییەکانەوە بە یەک دەڵێن تەنها بۆ فریودانی خەڵکە و بۆسەر سندوقی دەنگدان، ئەی ئەگەر ئەم نەوتە بەسەر ئەم ئاگرەدا نەکەن چی بکەن ؟ چۆن خەڵکی فریودەن؟
من ماوەی ١٤ ڕۆژە سەیری کەناڵەکانی دەسەڵات و ئۆپۆسیسیۆن دەکەم، گوێ لە کاندیدەکان دەگرم کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠٠ مرۆڤە و زۆریان خۆیان لە بۆیاخ ناوە و هەندێکیان لەبەر قسەدەکەن و هەندێکیشیان کە بۆشیان ڕاگرتوە نازانێ باش بیخوێنێتەوە، لەناویاندا مرۆڤی سەیری تێدایە ئاخر شاعیرێک لوشکە لوشک دەگری چ کاری بەپەرلەمانە، خۆ سەرۆکی پەرلەمان پێی بڵێ کشە ئەوە دوو کارتۆن کلێنس بەکار دەهێنێت بۆ ژیر بوونەوە.
من بڕوامان وایە کارکردن بەئامانجی پاک و بێگەرد هیچ گرفتێک بۆ کەس ناخوڵقێنێت، بەڵام بەدڵنیایەوە دەڵێم ئەو ڕابردووەی ئەم دەسەڵاتە بۆی خوڵقاندوین و یان لەبەر بوونی ئەم ڕژێمە لەدەستمان چووە، بەچونە پڕۆژەی هەڵبژاردنەوە قەرەبوو نابێتەوە، چونکە تەنها درێژە دانە بەو سیستەمەی کە کۆمەڵگایان بۆ ئامادەکردوە، لەوەی دارو بەرد دابەش بکەن و هەڕەشە بکەن، موچەو دەمانچە ببەخشنەوە و بنەماڵەی بارزانیش مردۆکان وەک عیسای مەسیح زیندوودەکەنەوە و دەیانبەن بۆ دەنگدان و ڕێبین هەردیش بەئاژەوە گێڕەکانی ١٧ی شوبات بڵێ بچن بۆ بەر دەم سندوقەکانی دەنگدان و نەقیب و ئەفسەرە خانەنشین کراوەکانیش هەموویان بچن بۆ دەنگدان هیچ لە گرفتی نیشتمان ناگۆرێت، بەدەیانی وەک کاروانەکە سەری لەبۆیاخ دەنێ و موچە وەر دەگرێ و دەڵی من بەدەنگی گەل هاتووم.
لەکاتێکدا کاروانی ئۆتۆمۆبیلەکانی لیستی حیزبی شیوعیم دی زانیم بۆ دوای ئەو هەموو ساڵە ئەم پرۆلیتاریانە دەنگێک ناهێنن. من ووتم ئەم هەموو ئۆتۆمۆبیلە گرانبەهایە و کرێکار کوجا مەرحەبا، پاشان لە پڕۆگرامی گۆڕاندا باسی ژینگە دەکات، کەچی هەر بۆ خاتری ستات نامەکەی نایەت بەلایەنگرانی بڵێت بۆ خاتری قسەکانمان ژینگەی ئەم ووڵاتە کە ناتوانی هەناسەی تێدا بەیت ئەمڕۆ بەس خۆتان بەپەڕۆ نیلییەکانتانەوە وەرنە دەرەوە و ئۆتۆمۆبێلەکانتان لەماڵەوە دانێن با شار هەناسەیەک بدات.
ڕەنگە ئەمڕۆ ئەوەی کوردستانپۆست دەیڵێ تەنها وەک قسەیەک هەژمار بکرێت، بەڵام سبەینێ مێژوو بڕیاری خۆی دەدات چونکە، دەزانین دیموکراسی تەنها هەڵبژاردن نییە. بەڵکو ئەمە ڕێگەیەکە لە یەکتری قبوڵ کردن و خۆشەویستی بۆ نیشتمان و خاک، لەکاتێکدا بەهەمووتانەوە چنگتان لە نیشتمان و خاک گیرکردوە بۆ ئەوەی بیدۆشن و کەس داهاتووی ڕوون لەم ووڵاتەدا نەبینێت. کەچی سەری زمان و بنی زمانتان دیمکراسییە و هەڕەشە لەخەڵکیش دەکەن کە دەنگ بدات، باس لە دیموکراسی دەکەن و ڕێگەتان لە خەڵک گرتوە لە سەر شەقامەکان، ئەو گۆرانیە بڵحانە لێدەدەن کە کەس نازانێ مانای چییە، هەموو سامانی ئەو ووڵاتەدان کردوە بە قوڕگی کەرەسەی نمایشەکانتان، لێرەوەیە کوردستانپۆست بەتاک بەتاکی کۆمەڵگای باشوور دەڵێ مەچۆ بۆ دەنگدان، ئەو دەنگەی تۆ ڕەوادانە بە خیانەت و فەسادی و ناپاکی.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)