کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دادستانی شاری خۆی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دەكوژرێت.

Tuesday, 19/01/2010, 12:00


وەلی حاج قۆلیزادە دادستانی رژێمی ئیران لەشاری خۆی رۆژهەلاتی كوردستان شەوی رابردوو لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوە كوژرا . بەپێ سەرچاوەكانی هەوال وەلی حاج قۆلی زادە چەند ڕۆژ پێش هەڕەشەی كوشتنی لێكرابوو تا ئەوەی كەلەبەردەم ماڵەكەی خوی لەلایەن كەسانی نەناسراو لەناو ماشینێكی پژۆدا درایه ‌بەر گولە و لەئەنجامدا كوژرا.
‌تا ئیستا هیچ كەس یان لایەنێك بەرپرسیاریەتی ئەو كردەوەی نەگرتووه ‌ئەستۆ.
شایانی باسە كە دادستان رژێم لە خوی وەلی حاج قۆلی زادە، دەستی هەبوو لەسەپاندنی سزای لەسێدارەدان و فەرمانی جێبەجیكردنی لەسێدارەدانی گیراوانی كورد لەوانە حەسەن حێكمەت دەمیر گەریلای پەژاك و لەسێدارەدانی گیراوای سیاسی كورد فەسێح یاسەمەنی و سەپاندنی سزای گران بەسەر چەندین گیراوای سیاسی و مەدەنی تری كورددا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە