بۆنی شورش دێ
Wednesday, 15/08/2012, 12:00
شۆرِش له پێناسه سادهكهيدا بريتيه له ههلَتهكاندني سيستمي كۆن و چهقبهستوي ولَاتي ستهمكارو دووباره بينا كردنه‌وه‌ي به ئامانجي گۆرانكاري بنهرِهتي له كومهلَگادا,گۆرِان له قه‌واره رامياري و كومهلَايهتي وئابوري و فكريهكاني كومهلَگا و كاركردن بۆ دروست كردني قهوارهي نوێ كه يه‌كانگير بێت لهگهلَ داخوازيهكاني گه‌لدا. شۆرِش كاتێك به‌رپا ده‌بێت يان راستتر بلێم ميللهت كاتێك بير له شۆرِش ده‌كات كه هه‌موو رێگاكاني تري تاقي كردبێته‌وه‌و گه‌شتبێته ئه‌و راستيهي كه دهسهلَات تواناي جێ به‌جێ كردني داخوازيهكاني خهلَكي نيهو ته‌نانه‌ت حهوسهلَهي بيستني ده‌نگي تاكيشي نيه .گه‌لي كورد له باشوري كوردستان دواي زياتر له (20) سالَ حكومراني خومالَي و هاتنه ناو شاري عهقلي شاخ و بيركردنهوهي شۆرِش و هێنانهوهي هزري كۆنهپهرستي بو ناو شارستانيه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاي دروست بووني حكومه‌ت و په‌رله‌مان و داكهندني جلي خاكي و له‌به‌ر كردني قات و چاكه‌ت و گۆريني سهراپاي ده‌ره‌وه‌و مانه‌وه‌ي ناوه‌رۆك وه‌ك خۆي به‌شێك له رۆشنبيراني ئه‌و كات هه‌ستيان به مه‌ترسي بارودۆخه‌كه كرد هه‌ر بۆيه داواي هێنانه پێشه‌وه‌ي خهلَكي ئه‌كاديمي و شاره‌زايان كرد بۆ بهرێۆهبردني پۆسته‌كان و داواي حكومه‌تي دامهزراوهييان ده‌كرد بهلَام به‌داخه‌وه كه‌س گوێي لي نه‌گرتن دوا به‌دواي ئه‌وه‌ش له‌سه‌رده‌مي دروست بووني روژنامهي سهربهخۆو ئههليدا له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو ئاستهنگانهي كه ئه‌هاتنه پێشه‌وه روژنامه‌نوسان و روناكبيران چه‌ندين راپۆرت و وتاريان له‌باره‌ي گهندهلَيهوه نوسي داوايان ده‌كرد چيتر رێگه نه‌درێت ساماني ئه‌م خهلَكه ههژارهي كوردستان بچێته گيرفاني شورشگێرانهوه ئه‌مه‌شيان جگه له خهساركردني مه‌ره‌كه‌ب و كاغه‌ز هيچي لێ سه‌وز نه‌بوو به‌لاي حكومه‌ته‌وه بهلَام نيشانداني رووي راستهقينهي حكومه‌ت و به‌رپرسان و ناساندني شورشگێراني دوێني و چهتهكاني ئه‌مرۆ بوو بهخهلَكي, دوا به‌دواي ئه‌وه‌ش هاتنهكايهوهي ئوپۆزسيۆن بوو كه ئه‌مه‌شيان كاريگه‌ري هه‌بوو له‌سه‌ر كۆي كومهلَگا و وشياركردنهوهي تاك و رێكخستني ده‌نگه نارازيهكان و دواي نزيكه (3) سالَ له خه‌باتي مهدهنيانهي ئۆپوزسيۆن ئاشكرا كردني چه‌ندين مهلهفي گهندهلَي و قورخ كردني بازار‌و دهستبهرداگرتني سه‌رجه‌م جومگه‌كاني حكومه‌ت له لايه‌ن حيزبهوهو كۆكردنهوهي پۆسته سياديهكان له‌لايه‌ن بنهمالَهوهو به‌ئاشكرا دزيني و نه‌وت و كوشتني روژنامه‌نوسان ونهبووني دادپه‌روه‌ري كومهلَايهتي و خهمساردي دهسهلَات بۆ چاكسازي و نه‌بووني كردار‌و بوني بهلَێني به لێشاو و زور بووني رێژه‌ي بێكاري ئه‌مانه‌و چهندني تر بونه هه‌وێني دروست بووني خۆپيشاندان له سالَي پاردا بهلَام له جياتي ئه‌وه‌ي حكومه‌ت گوێ له داخوازيهكاني خهلَك بگرێت و جێ به جێيان بكات كه‌چي به گوله وهلَامي دانه‌وه‌و گه‌نجان ويستيان بلێن ئاغايان ئه‌مه‌ي ئێوه ئهيكهن ده‌ست وپێوهندهكانتان خويان پيوه گرتوون وههمووشتان سورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونتان جگه له خۆتان كه‌سي تر به‌باشي نازانێت له جياتي گوێ گرتن و به‌هه‌ند وه‌رگرتني ره‌خنه‌و پێشنيارهكانيان و جێ بهجێكردنيان كه‌چي شه‌هيديان كردن وه پێيان وتن ئێوه بۆتان نيه ده‌ست وه‌ربده‌نه كاروباري سياسه‌ت و ناوهێناني ئێمه هێلي سووره هه‌ربۆيه خوبيشاندهران بهزهبري هێز سه‌ركوت كران به نائوميدي و دنيايه‌ك خهيالَهوه نێردرانه‌وه بو مالَهوه چونكه هيچ يه‌كێك له داخوازيهكانيان جێ به‌جێ نه‌كرا هه‌ربۆيه ده‌بێت هه‌موومان له چاوه‌رواني دووباره هاتنه‌وه‌ي خهلَكدا بين بۆ سه‌رشه‌قام وگرتنهبهري ميكانيزمێكي تر بو ئه‌وه‌ي حكومه‌ت گوێيان لێ بگرێت,روداوهكاني ناوچه‌كه‌ش به‌رده‌وامه هه‌ر رۆژه‌و ههوالَي روخاني ديكتاتورێك ده‌بيستين هه‌ر رۆژه‌و ئازادبوني گه‌لێك ده‌بينين ئه‌و ولَاتانهي كه جامي تورِهيي گه‌ل لێيرژاو داواي روخاندني حكومهتهكهيان ده‌ركرد حالَيان له ئێمه خراپتر نه‌بوو ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بووبێت ئه‌گه‌ر له چه‌ند روويه‌كه‌وه ئێمه له پێشي ئه‌وانه‌وه بين ئه‌وا ئه‌وان له زور بواردا ئێمه‌يان تێپه‌راندووه له چه‌ند رويهكيشهوه هاوتهيب له‌گه‌ل ئهوانداين بۆيه من پێم وايه دهسهلَاتي كوردي توناي چاكسازي نيه و ته‌نيا ههولَي تێپهراندني كات ئه‌دات گهليش هه‌موو ريگاكاني تاقي كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ي گوێي لي بگێرێت به‌لام بيسوود بوو بۆيه ئهبيت چاوه‌رواني ههلَگيرساندني شورش گه‌ل بكات...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست