کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پۆلیس لە بری عومەر فەتاح هەڵیان كوتایە سەر ڕۆژنامەنووس ناسیح عبدوالرحیم

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


ئەمڕۆ مەفرەزەیكی پۆلیسی هەڵەبجە وەكو عومەر فەتاحیان ڕاونابێت هەڵیان كوتایە سەر یەكێ لە نەخۆشخانەكانی هەڵەبجەی شەهید كە ڕۆژنامەنووس ناسیح عبدوالرحیم دەوامی تێدا دەكات،. لە بارەی هەڵكوتانە سەر نەخۆشخانەكە و ڕۆژنامەنوس و ئەندامی ناوەندی چاك ناسیح عبدالرحیم و هۆكارەكەی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا ڕۆژنامەنووس ناسیح عبدالرحیم بە كوردستانپۆستی ڕاگەیاند و وتی: پاش ئەوەی لە بەرواری 18/4/2009 وتاریكم لە سایتی كوردستانپۆست لە سەر چنار سەعد عەبدوالله وەزیری شەهیدان و ئەنفال نوسی، وەزیری شەهیدان سكاڵای لە سەری تۆماركردووە . بە مادەی 238 یاسای سزادانی عێراقی حاكم فەرمانی كرتنی بۆ دەركردوم لە بەرواری بەرواری 25- 8ژمارەش بە سەر نوسراوەكەوە نیە. پۆلیسی تەیراوابە ژمارە 5999 لە بەرواری 12-10 (فاخیر سابر بایر) دادوەر لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ئەمری گرتنی دەركردوە. ناسیح ئاماژەی بەوە كرد كە تاوەكو ئێستا یەك تەبلیخی بۆ هاتووە و ئەو هەڵكوتانە سەر نەخۆشخانە بە مەفرەزەی پۆلیسەوە و بردنی بۆ مەركەزی پۆلیس بە كارێكی نەشیاو زانی بۆ سەری چ وەك كارمەندێكی حكومەت و چ وەك ڕۆژنامەنوسێكیش، ناسیح وتی : ئەم كارەی پۆلیسی هەڵەبجە لە كاتێكدایە عومەر فەتاح ئەمری گرتنی دەرچوەو لەلایەن دادگاوە كەچی میشێك میوانی نیەو پۆلیس ناوێرێت بچێت دەستگیری بكات، كەچی بەوشێوەیەش هەڵ دەكوتنە سەر ڕۆژنامەنوسان كە تەنها تاوانیان ئەوەیە دزی و گەندەڵی بەرپرسان بۆ خەڵك ئاشكرا دەكات. ناسیح سەرەڕای نایەكسانی جێبەجێ كردنی یاسا بەسەر هەمواندا لە كوردستاندا ئامادەی خۆی دەربڕی ڕۆژی یەك شەمەی داهاتوو بچێتە پێش دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر.
شایەنی باسە ئەم بێڕێزی كردنەی پۆلیسی هەڵەبجە بەرامبەر ڕۆژنامەنووس ناسیح عبدوالڕحیم لە كاتێكدایە عومەر فەتاح لە سەر دزینی 18 مللوێن دۆلار ئەری گرتنی هەیە و پۆلیس ناتوانێت خۆی لە قەرەی بدات و وەكو سوكایەتیەكیش بە پۆلیس و دادگا لە كوردستاندا دوێنی شەو جەلال تاڵەبانی عومەر فەتاحی لە شاشەی تیڤیەكانی حیزبەیەوە نیشانی هەمووماندا. ئەوش بۆ چاو شكاندنی سەرجەم یاساناسان دادوەران پۆلیسەكان بووكە كەس بۆی نیە عومەری كوڕی تاڵەبانی دەستگیر بكات.
ئەم سكاڵا كردنەی چنار سەعد وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی شەڕی براكوژی لە كاتێكدایە تا ئێستا نەی وێراوە سكاڵا لە سەر تەنها یەك تاوانباری ئەنفال كە بەرپرسە لای مەسعودی كورد كوژ بكات و نەی وێراوە نقەی لێوە بێت بەرامبەر ئازادكردنی گەورەترین كیمیابارانی هەڵەبجە تاریق ڕەمەزان، هەر باشیشە زاتی ئەوەی كرد سكاڵا دژی كوڕە شەهیدێكی وەكو ڕۆژنامەنوس ناسیح عبدوالڕحیم بكات كە تەنها تاوانی ئەوەیە باسی بێڕێزی كردنی چناری كردووە بە عومەری خاوەر.
ئەمەش ئەو لینكەیە كە ناسیح وتاری لە سەر چناری كچی شای هەولێر نوسیوێتی.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=76dbd288

[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە