دۆستهکهی مهسعود بارزانی له ئیتاڵیا فهرمانی گرتنی بۆ دهرچوو
Thursday, 28/02/2013, 12:00
سێناتۆر سێرگیۆ دێگرێگۆریۆ، دۆستی نزیكی مەسعود بارزانی و 2 جار خەلاتی ئاشتی پێ بەخشی لە 22/2/2011 و 16/03/2012 بریاری گرتنی دەرچووە و بە تاوانی مافیا، دزین و گەندەلی و ساختەكاری گوناهبار كراوە، لە هەلبژاردنەكانی ئەمجارەی ئیتالیا (24 و 25 شوبات 2013) بۆ پەرلەمان دەرنەچۆتەوە و دەبێت رۆژی 15/3/2013 بە پێی خۆی بچێتە زیندان ئەوە لە كاتێكدایە كە لە مانگی 6/2012 سەرەوت و سامانەكەی دەستی بەسەرداگیراوە. ئێستاش كەیسێكی تر بۆ سیلڤیۆ بێرلوسكۆنی كراوەتەوە، گوایە 3 ملیۆن یوڕۆی داوەتە دێگرێگۆریۆ تا سەنگەر لە حیزبەكەی خۆی بگۆڕێتەوەو بچێتە ناو حیزبەكەی بێرلوسكۆنی و ئەمەش بووە هۆی كەوتنی حكومەتی ئەوكاتی رۆمانۆ پرۆدی لە 2008. هەموو رۆژنامەو میدیاكانی ئەمرۆی ئیتالی باسی ئەم كەیسە نوێیە دەكەن.
ئەمە لینكی ئاژانسی هەوالی فەرمی ئیتالیا "ئانسا".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست