گەر تورکیا پارەی نەوت نەدات، چی دەکەن؟
Thursday, 26/12/2013, 12:00
ئەو پێشنیارەی کە تورکیا داوای کرد، کە بەهای ئەو نەوتەی کە لە خاکی کوردستان دەنێردرێتە دەرەوە، لەبانکێکی تورکیا هەڵبگیردرێت، پاشانیش حکومەتی باشووری کوردستانیش، بە سانایی ئەرێێ کرد.
ناکرێ گورگ بکەینە شوانی ڕانە مەڕ، پشیلە ناکرێتە پاسەوانی گۆشت،
پێش هەمووشتێک، دانانی بەهای ئەو نەوتەی کە دەفرۆشرێت لەبانکێکی تورکیادا، خودی ئەو کارە، خود بەکەم زانینە، بۆ لە بانکیکی کوردستان ئەو پارە هەڵنەگیدرێت ؟! یان بۆ لەناو ئەو هەموو بانکەی جیهاندا، سەرمایەی کوردستان، ڕادەستی تورکییای فاشی بکرێت؟
بۆ نموونە بۆ لە بانکێکی سویسریدا هەلنەگیردرێت، چونکە هەر هیچ نەبێت، بانکێکە پێشینەیەکی لە مێژنەی هەیەو خاوەن بڕاوی جیهانیشە؟
هەروەهام ئەم کارە، پێچەوانەی هەڵوێستی گەلەکەمانە،چونکە تورکییای فاشی دژی هەموو بونێکی کوردو کوردستانە. بانک کردنی هەر سەرمایەیەک واتای سوود وەرگرتن لەو سامانە، بۆ تورکیا کە دژی هەموو بونێکمان بێت، سوود لە فرۆشتنی بەرهەمی گەلەکەمان وەربگرێت. هەرچەند ئێستا تورکییای فاشی لە دانوساندندایە لەگەڵ گەلەکەمان لەباکوری کوردستان، بە نوێنەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆربەمان لەوە دڵنیاین کە ئەو دانوساندنە، بۆلە خشتەبردن و ساختەکارییە، چونکەهێشتا ژمارەیەکی زۆر لەکادرانی باڵای باڵی سیاسی(پەکەکە) (بەدەپە) لە زیندانەکان توند کراون، هەروەها هەنگاوی پێویست ناهاویژرێت، بەرەو زیندومانی پرۆسەی ئاشتی، بەپێچەوانەوە. تورکییای فاشی، بەرەو لەگۆڕنانی پرۆسەی ئاشتی مل دەنێت، هەروەها هێشتا تورکییای فاشی لە پیلان گێران نەکەوتوە دژی خۆرئاوای کوردستان شۆڕشەکەی، چونکە گەجەر گوجەرە چێچانەکان لەهەموو کونووکەلەبەرێکی جیهانەوە کۆدەکاتەوەو بەرەو سورییاین بەڕێدەکات، بۆ دژایەتی ڕاپەڕینەکەی گەلەکەمان، ئەمەش بەددانپیانانای ئۆپزسێۆنی تورکییای فاشی. هەروەها دیتمان کە تورکییای فاشی بە نیازە بەدەروستکردنی پارتی چەواشەکاری نموونەی دۆڕاوێکی وەک شوان پەروەر وخڵتەی کۆمەڵمەڵگاکەمان کەلە کەسانی دۆڕاوی پەکەکە پێک دین، بەهاوکاری مەسعود بەرزانی و لەیلا زانا.
جگە لەوانەش هەرهەمووی تورکیایی فاشی بە ووڵاتێکی هەرە گەندەڵی ناسراوە لە ئاستی جیهاندا. بۆ ئەو مەبەستەش هەزاران بەڵگەمان لەبەردەستدایە، بۆ نموونە، (سوسورلووک سکەنداڵ) سوسورلوک سکەنداڵ بەو جێگەیە دەووترێت، کەلە ڕووداوێکی سەیارەدا، گومانلێکراوێک کە خودی تورکیا داوای دەسگیرکردنی مافیایەکی کردوە لە (پۆلیسی ئەنتەرپوڵ) واتا پۆلیسی جیهان، ناوبراو لەگەڵ وەزیری دادی تورکی و قەحبەیەکدا، پێکەوە لەیەک ترومبێلدابوون، بریندابوون.
جگەلەوەش، خودی ئەردۆغان گومان لێکراوە بە دەیان دزی و دەست تێکەڵکردن لەگەڵ مافیادا، فلیمی(میدنایت ئێکسپرێس) یەکێکە لەبەڵگە بێگوومانەکان. هەروەها ئەگەر لە گۆگلە بسویت (تورکیا و اختلاس) ئەوسا دەزانین، کەلەو ووڵاتەدا چی دەگوزەرێت.
هەر ئێستا لە سەرەتای هەفتەی ٥٠ وە سەدان هەزاران بەڵگە دەرکەووتوون، کە تورکیا لەگەندەڵی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ دز و مافیاکاندا، هاوشانیان نیە. هەروەها دەیان جار بابەتی فاکتەریمان بڵاو کردۆتەوە، کە سەراپای تورکیا بریتیە لە ساختەکاری و ساختەچێتی، بۆ نموونە تورکیاوەکوو هەموو ووڵاتێکی کشتوکاڵی، میوەو بەرووبوونی کشتوکاڵی ڕەوانەی دەرەوە کردەوە دەکات. هەروەها لەکاتی گەیشتنی هەر کۆنتەینێک یان لۆریەک، پاسەپۆرتی تایبەتی میوەکەی خۆی پێیە، بەواتایەکی دیکە لەو بەڵگەدا دەبێت بنووسرێت کە چ توخمێک بۆ بەتام و بەهیز کردنی میوەکە بەکارهاتوە، تورکیا هەمان بەڵگەی کە ڕێگەپێدراوە لە ئاستی جیهاندا پیشاندا، بەڵام کاتێک کە کۆنترۆڵی ڕوسیا خۆی هەڵدەسێت بە پشکنینی میوەکان، دەبینێت، کەهیچی بەو شێوە نیە، کەلە بەڵگەکانی میوەکانی تورکیادا هاتوە، بۆیە ڕوسیا ئەو پرۆسەی ناونا(تورکیا ژەهر بە جیهاندا بڵاو دەکاتەوە). ئەو لینکەی سەرەوە پوختەی ئەو ساختەکاری بەربوومە تورکییە، کە ڕوسیا ناوی ناوە: تورکیا ژەهر بە جیهاندا بڵاو دەکاتەوە.
هەروەها عەرهەژەکەی ١٩٩٩ کەبە عەردهەژی سەدە ناودارە، دەرکەوت کە تەنانەت دزی لە دروستکردنی باڵەخانەی (میت) تیشدا کراوە، کەبە ترسانکترین و ناودارترین نشینگەی تورکیا دەژمێردرێت، بۆیە ئەو هەموو زیانە گیانیەی لێکەوتەوە، قسەکەرێکی لێپێچینەوە لەو سەرووبەندا گووتی: لەجیاتی چیمەنتۆ خاک خاشاکیان بەکار هێناوە. لینکەکەی لە خوارەوەهەیە، هەروەها ئیسلامیەکان گووتیان کە ئەوو بومەلەرز تۆڵەی خودایە چونکە سووکایەتیان بە قورئان کردوە، قورئانیان سووتاندوە لەبەر پێی لەشفرۆشێکدا، هەروەها دەیان ئەفسەری ئەمەریکی و ئیسرائیلی لە بوومەلەرزەدا گیانیان لەدەستدا. ئەمە ئەوە دەگەیەنەێت کە ئەو ووڵاتە ووڵاتی فەرهودە، سەراپایان لە دزین مافیایەوە تێگلاون، یانی بەڕیوەبەرانی ترسانکترین دەزگا، وەک دەزگای میت نەیتوانی ڕێگری بکات کە ساختەکاری لە دروستکردنی ساختمانەکان، چونکە خودی میتی تورکی دەستی لەگەل مافیاو چەتەکاندا، تێکەڵاوە. خاوەن بانکی سۆمەر لەسەردەمی بڵند ئەجاوید بانقەکەی بردە ماڵەکەی خۆی، کەلێینا پرسی کوا پارەی بانقەکە، ووتی بە فڕۆکەکەی من سەرۆکە ئاپۆتان هێنایەوە بۆ تورکیا، ئەوە لەجیاتی ئەوەیە.
هەروەها بەپێی ڕۆژنامەی بەربڵاوی بەریتانی گاردیان، خودی تورکیا دەستی هەیە لە تیرۆرکردنی هەریەک لە مشعەل تەمۆ، هەروەها سەرۆکی لەشکری ڕەقیبی سوریا حسێن حرموش،هەروەها بەپیی هەموو بەڵگەکان یەکێک لەوانە گاردیان لە زمانی سەرۆکی(پارتی جەهەپە، کەمال کلیچ ئۆغلوو، نوسی کە سەرجەم تیرۆریستەکانی سووریا لە ڕێگای تورکیاوە بە ڕێنمایی دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕەوانەی سوریا دەکرێت، بۆ خەڵک کوشتن. کەچی (بیبیسی) بەشی فارسیەکەی نزیکەی مانگێک پێش ئێستا نوسی کە فڕۆکە جەنگەیکانی تورکیا پەلاماری النوسرەیان داوە، ئەمەیان ڕێک لاسایی کردنەوەی ئەمەریکایە، کە چەتەیەکی وەک بنلاندنی کردە، خوێنخۆری ناوچەکەو کە چی هەر خۆشی کوشتی، بۆ ئەمەش دەیان سەدان بەڵگەی دیکەمان لەدەستدایە،شای ئێران، سەدام بن عەلی، پاشاکانی کەنداو، پاشای سعودیە، هەرهەموویان بە قایلبوونی ئەمەریکا هاتنە سەر دەسەڵات، هەخودی ئەمەریکاش هێنایانە خوارەوە. هەروەها هەر ئەمڕۆ کەناڵی کەی ئێن ئێن ڕایگەیاندکە، ئەو بانکەی پارەکەی نەوتی کوردستانی تیدا هەڵگیدرێت، بە گەندەڵیەوە تێوەگلاوە وپارەی گوومبووی بانکەکەیان لەماڵی گەورەبەرپرسی بانکەکە لە گۆرەویدا دۆزیەوەتەوە.هەواڵەکانی ٢٣ی١٢ی٢٠١٣. لەوسەروبەندەشدا وەزیری ناوخۆ،معەمر گولەر، هەروەهاوەزیری ئابووری زەفەر تەشگلیان، بەدزینی سامانی ووڵات دەستیان لەکار کێشایەوە، کوڕەکانیشیان گومان لێکراون بەبەکارهێنانی سامنی گشتی لە پرۆژەی تایبەتی خۆیاندا، ئەمانەش لەبەر ئەوەی وەزیری حکومەتەکەی ئەردۆغانن، هەڕەشە لەدگاو پۆلیش دەکات، هەروەها ٢٤ کەسایەتی دیکەی گومان لێکراون بە تێوەگلان بەدزینو مافییەوە.
زۆر بەکورتی ئەسەدوڵای عەلەم، هەروەها کهنە سرباز،هەروەها دخترم فرح، باس لە بیرەوەریەکانی سەردەمی شا دەکەن، کە ئێران بەهای ٧٥ساڵ، کە جگە لە حمە ڕەزا شا کەسی دیکە نازانێت کە ئەو بڕە پارە زەبەلاحە چەندە،کەلە بانکەکانی بەریتانیادا هەڵگیراوە. کاتێکیش ئێران پێویستی بەو پارەبوو، نوێنەری شا چوە لەبانکە دیاریکراوەکە، داوای پارەکەی ئێرانی کرد، بەڵام بانکەکە ووتی کە پارەیان نیە! ئیتر چۆن، ناکرێ. دەکرێ، پارەی خۆمانە، چیبکەین چی نەکەین. دواجار سەرۆکی ئەو بانکەکەی کە پارەکەی ئێرانی بانک کردبوو،بە نوێنەرەکەی شای گووت: ڕاستە پارەی ئێوەیە و کەس نکوڵی لەوە ناکات ومافی خۆتانە، بەڵام بانک ڕووتمان کردوە، واتا پارەمان نەماوە،نیمانە هەیدادو بێداد. بەڵام دەوڵەت چارەیەکی هەیە، بۆ ئەم کێشە ئەویش لەبری ئەو بڕە پارە، چەک تفاقی شەڕتان دەدەینێ، بە مەزنەی دەووڵەت ١٢ پاپۆڕی گەورەیی پڕ چەک تەقەمەنی دەکات، ئەوەش زۆر زۆرە و کەم نیە بۆ ئیران، خۆ ئێوە هەردەبێت کە چەک بکڕن. کاتێکیش چەکان دەگاتە ئێران، شا یەکێک لە جەنەڕاڵەکانی دەنێرێت بۆ بینی چەکەکان، ئەو جەنەڕاڵە هەمان نوسەری (کهنە سرباز) کۆنە سەربازە، کە چەکەکان دەبینێت و دەگەڕێتەوە بۆلای شا، شاش لە چۆنێتی پرسیار لە کۆنە سەرباز واتا جەنەڕالەکەی دەکات، کۆنە سەرباز ئەڵێ جناب عالی ئەگەر نەفامترین سەرباز ئەو چەکانە ببینێت، گەلی ئێران هەر هەموومان بەشەقە لە ئێران دەردەکەن، شا دەپرسێت بۆ؟ کۆنە سەرباز ئەڵێ: قوربان زۆربەی ئەو چەکانە تەنانەت لەجەنگی جیهانی یەکەمیشدا بەکار نەهاتوە، قوربان دوو کەشتیان تەنها ساچەمەزەنە! لە گۆگلەدا ئەو نیوە دێڕە بنووسە (خاگرات کهنه سرباز) دەتوانیت کە تەواوی بیرەوەریەکانی ئەو کۆنە سەربازە کە جەنەڕاڵێکی شابوە دابەزێنیت. هەروەها دەتوانیت ئەو لینکانە بکەیتەوە، بۆ ئاشنابوون بە دەوڵەتی مافییای تورکیا، کە زۆرینەیان لە زمانی ڕۆژنامەکانی تورکیاوە وەرگیراون یان وەرگێڕدراون. ئێستا دڵنیام کە تێگەیشتن کە بۆ ئەو سەرمایە لەبانکی ووڵاتێکی وەکوو تورکیا بانک دەکەن، کە سەراپای مافیا بەڕیوەی دەبات. ئەمەش ئەونهێنییە، کە ئەگەر ئەو سەرمایەی کوردستان لەبانکێکی وەکوو بانکە ناودارەکانی وەکوو سویسرا بانک بکەن، دەبێت بەناوی هەرێمی کوردستانەوە بانک بکرێت، نەک ناوی کەسێکەوە، هەروەها هەرکاتێک پارتێکی تازە هاتە سەردەسەڵات ئەوا ئەوسا کەس بۆی نیە بەناوی تاکە کەسیەوە داوای ئەو پارە بکات، دەبێتە سامانی گشتی. بەڵام لەتورکیای مافیایدا هەرچۆن بیانەوێت بەوشیوە کە خۆیان دەیانەوێت، دەسکاری دەکەن یان بەناوی خودی تاکە کەسیەوە بانکی دەکەن،ئەگەر لەهەڵبژاردندا دۆڕان و دەسەلاتی نوێ بێتە سەردەسەڵات، ئەوا ترسیان نیە، هەرچەند کە ئاگادارن کەلە تورکیادا مافیا دەسەڵاتدارە.
هەر ئێستا ناکۆکی قوڵ کەوتۆتە نێوان پارتی دەسەڵاداری ئاکەپەو گیولەنەکان کە دەسەڵاتی ئیداری یان بەڕیوەبەری ووڵاتیان لەدەستدایە، واتا پۆلیس و دادگاو یاساش، ئەگەری گەورە لەئارادیە کە ئەم تەقەینەوەیە تورکیا بەرەو هەڵدێری نوێبەرێت بەرێت.
http://majdah.maktoob.com/vb/majdah24677/http://arabic.rt.com/news/638228-اردوغان_يلوح_بگرد_سفراو_أجانب_على_خلفيه_قچايا_الفساد
http://www.aftonbladet.se/senastenytt/ttnyheter/utrikes/article18049095.abhttp://arabic.rt.com/news/638228-اردوغان_يلوح_بگرد_سفراو_أجانب_على_خلفيه_قچايا_الفساد
http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/arabic/newsid_1129000/1129169.stmhttp://majdah.maktoob.com/vb/majdah24677/http://news.bbc.co.uk/hi/arabic/arabic/newsid_1129000/1129169.stmhttp://www.bbc.co.uk/arabic/topics/turkey/
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست