شەپۆلێكى دەست لە كاركێشانەوەى ئەندامەكانى یەكێتى لە گەرمیان بەردەوامە
Sunday, 24/05/2009, 12:00
1758 بینراوە
لە درێژەى دەست لە كاركێشانەوەى ئەندامەكانى یەكێتى لە ناوچەى گەرمیان تاوەكو ئێستا درێژەى هەیە لەماوەى یەك هەفتە نزیكەى پێنج هەزار كەس دەستیان لە كاركشانەوە.
لە ڕۆژى (24/5/2009) زیاتر لە 250 ئەندامى سنورى كۆمیتەى شێروانەى سەر بە مەڵبەندی كەلارى یەكێتى نیشتمانى كوردستان دەستیان لە كار كێشایەوە ، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە بە كوردستان پۆستی راگەیاند لەكاتى دەست لە كاركشانەوەكەدا پیاوەكانى تاڵەبانى لەگەڵ پەیامنێرى تەلەفزیۆنى (KNN) بووە شەڕیان و ڕێگەیان نەداوە ڕووماڵى ڕووداوەكە بكەن، ئەندام مەڵبەندێك كردویەتی بە كامێراكەى دەستى پەیامنێرەكەى (KNN) و ویستویەتی لێى وەربگرێت و بیشكێنێت بەڵام چەند كەسێك نەیان هێشتووە ، دواتر ڕێگەیان نەداوە لەبەردەم كۆمیتەى شێروانە ئەندامەكان دەست لە كابكێشنەوە ناچار ئەو ئەندامانە چوونەتە ناو پاركێكى بچوك لە نزیك كۆمیتەى شێروانە و پێكەوە هەموویان بە چەپڵە ڕێزان دەستیان لە كاركێشایەوەو رایانگەیاندووە كە كار بۆ لیستی گۆران دەكەن.
بە پێى ئەو زانیارانەى كوردستان پۆست كە پێى گەیشتوە ژمارەیەكى ترى ئەندامى یەكێتى خۆى بۆ دەست لە كاركشانەوە ئامادە كردووە ، بەڵام جارێك نایانەوێت بەم نزیكانە دەست لە كاربكێشنەوە