بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کەسی وشیار رۆژی دەنگدان ناچیتە دەرێ، چونکە  بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


رۆژانەی فەیس بووک

Sunday, 03/11/2013, 12:00




پارەی دزراوی خەڵک
ئەو سەروت و سامانەی کە ئەمڕۆ لە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتدایەو پارتی بەشی نەک شێر فیلی بەردەکەوێت..هی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و زۆر نایەکسان و نا مرۆڤانە بەناوی مووچەو پاداشت و کڕێنی ویژدان و کەسایەتی و کەرامەتی تاکی کورد بەکۆڵێ منەت دەیدەنە خەڵك!
کێشەی سەرەکی ئێـمە ملهوڕی و دیکتاتۆریەتی ئەم دەسەڵاتە نیە،،بەڵكوو ناهۆشیاری خەڵکە وای کردوە کە ئەم نەزمە ئاوا درێژەی هەبێت. ئەمە لەلایەک ، لە لایەکی تریشەوە چەند ساڵە خەڵک دەگەوجێنرێن بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە لەلایەک باڵە ئیسلامیەکان و لەلایەکی تریشەوە بزوتنەوەی گۆڕان کە هەر چوار ساڵ جارێک بۆ سندوقە ساختەکاریەکانی هەڵبژاردن..دەسەڵاتیش هەرجارە بە جۆرێک پێشێلکاری بەرچاو دەکات بە بێ ئەوەی ئەو گروپانە بتوانن کار دانەوەیەکی جیدیان هەبێت..کەواتە بمانەوێ و نەمانەوێ هاو ئاهەنگ و هاوڕان لە درێژە دان بەم بارودۆخە!!
لێرەو لەوێ دەیان کەسایەتی و گروپی ناڕازی هەن کە نەک هەر دەسەڵات بە ڵكوو ئەو گروپانەی کەبانگەشەی ئۆپۆزسیۆن بوونیش دەکەن ڕەت دەکەنەوە تا دێش ژمارەیان لە زیاد بوون دایە، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕێکخراو نین و بەشێکی زۆریشیان لەدەرەوەی وڵاتن نەیانتوانیوە ببنە واقیعێکی تر جگە لە فشاری میدیایی و جار جارەش ناڕەزایی مەدەنیانە، کارێکی ئەوتۆ بکەن کە وەڵام دانەوەی ئەم باردۆخە بێت.


نەوت چ نەگبەتیەک بووە بۆ ئێمە!
دروشمی خۆماڵی کردنی نەوتی عێراق ئەوە بوو کە نەوتی عەرەب بۆ عەرەبە خەڵکیش وەک نوکتە دەیان ووت تەنەکە بەتاڵەکانیش بۆ کورد، ئێستا نەوتی کوردستان بۆ بنەماڵەی بارزانیەو دوكەڵەکەشی بۆ خەڵکی کوردستانە .
سەردەمی بەعس ئەوە باو بوو نەوتی عێراق بە گشتی و ئەوەشی دەکەوێتە خاکی کوردستانەوە دەفرۆشراو ، بەجێی ئەوەی بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک بەکار بێت ،دەکرایە ئاگرو ئاسن و بەسەر ئیمەیاندا دەباراند...
ئەم هاوکێشەیە تا بەهاری ساڵی ١٩٩١ دریژەی هەبوو..دواتر هاوکێشەکە گۆڕا
نەوتی کوردستان دەفرۆشرێتوو،،داهاتەکەی ڕاستەوخۆ دەچێتە بانقەکانی بنەماڵەوە ، هەڵبەتە بەم ئاڵوو گۆڕە ناوترێت فرۆشتن!! بەڵکوو بەتێڵان دەبرێت بۆ تورکیای هاو پەیمانی پارتی..قازانجە زۆرو زەبەندەکەی بەشی تورکیاش کەگەلێک زیاترە لەوەی ئێمـە چاوەڕیی دەکەین
دەکرێتە ئاگرو ئاسن و کوردەکانی باکورو بۆردومانی هەرێمی کوردستانی پێ دەکرێت.
کەواتە مێژوو بەشێوەیەک لە شێوەکان خۆی دوبارە دەکاتەوە!!
من ئەوەی ناو جەرگم دەخواهەر ئەوەیە دوای ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ هەڵگیرسانەوەی شۆڕش و بزوتنەوەی چەکداری..شتێک نەبوو بەناوی پارتی بەدرێژایی ئەوماوەیە تا بەهاری ساڵی ١٩٩١، کەچی ئێستابۆتە هێزی یەکەم و سەرەڕای ئەو هەموو مێژووە پڕ لە خیانەت و تاوانانەی دەرحەق بە کوردی هەر چوار پارچەکانی کوردستانیان کردووە.کەواتە دەبێت سڕێک هەبێت بۆچی بەم شێوەیەیە..
دروشمی یەکێیەتی ئەوە یە کە ئاشبەتاڵیان بە ئاشبەتاڵ کرد، لە ڕاسیتیدا هەر ئاواش بوو، سەردەمی هەشتاکانی سەدەی ڕابووردو قارەمانی و خۆ ڕاگری هێزی پێشمەرگە هەموو سنوورکانی تێپەڕاند بوو،،کەچی ئێستا هەموو ئەمانە پێچەوانە بوونەوە!!



٤٩ ملیۆنەکە!
سەرەتا وامان زانی هەر ٤٨ ملیۆنە، کەچی ٤٩.٢٠٠ بوو..سەد خۆزگە ٥٠ ملیۆنی خشت دەبوو.. ئاسانتر بوو لەسەر زمان و قسە کردن دەربارەی...
وەرگرتنی ئەو پارە زۆرو بۆرەی ئەندام پەرلەمانەکان بەتایبەت ئەوانەی بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن بوون دەکەن ، هەموومانی هێنایە قسە ...
ئێستا لە کاتێکدا کە زۆرترین قسەو باسی لەسەر دەکرێت.. گوایە ئەو برادەرانەی گۆڕان دەیانەوێت بۆ بەکار هێنانی پڕۆژەیەک خەڵک فریوو بدەن.. فەرموون..گەر پڕۆژەیەکتان هەیە بیخەنە ڕوو.. بەحەق چەند جوانتر بوون، گەر ئەم ڕۆژە نەک هەر بۆ وەرگرتنی چەکەکانی پارە بۆ ماڵئاوایش نە چووبان...بۆ هۆڵێک کە چوار ساڵی ڕابوردوو سەرەڕای ئەو هەموو ناڕەزایی و مێز کوتان و بوتڵ بازی نەتانتوانی ڕێگری لە بچوکترین نا حەقی بکەن هەر بۆ نموونە بڕی ئەو پارەیەی وەک بەخشیش دراوەتە ئەندام پەرلەمانەکان:
ده‌توانرێت لانی‌ كه‌م (سێ‌ قوتابخانه‌ی‌ هاوچه‌رخ دروست بكرێت كه‌ كۆی‌ پۆله‌كانی‌ هه‌رسێكیان له‌نێوان 65 بۆ 70 پۆلدا بێت، یان ده‌توانرێت نزیكه‌ی‌ 10 پرۆژه‌ی‌ وه‌رزشی‌ فراوانی‌ پێ ئه‌نجام بدرێت، یاخود ده‌كرێت نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ 50 قه‌روێڵه‌یی‌ پێ‌ دروست بكرێت) .ئێستا لە کاتێکدا کەناڕەزایەتیەکان درێژەی هەیە..تەنیا بزوتنەوەی گۆڕان هاتۆتە وەڵام و گوایە پڕۆژەی پێ دەکەن و ڕەخنەو ناڕيزایەتیەکانی خەڵکیان قبوڵ نیە گوایە ئەم هێرشانە پێش وەختن،، باوکە ڕۆ هیشتا ئۆپۆزسیۆنن ڕەخنە قبوڵ ناکەن ئەی گەر دوای چەندین هەڵبژردن دەسەڵات بگرنە دەست دەبێ ئەوسا بڵێین (سەد خۆزگە بە کفن دز).



گۆرێنی دەم و چاوەکان دەردی یەكێیەتی چارەسەر ناکات
گۆڕانکاری چاکساز دەبێت لە ڕیشەوە بێت!! کە ئەمەش لەحاڵی حازری بۆ سەرانی یەكێیەتی نیمچە مەحاڵە... کێشەی سەرەکی یەكێیەتی هەر کەمی دەنگ هێنانی نیە لەدوا هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە..بەڵکو کێشەی سەرەکی نا ڕۆشنی لە گوفتارو کردار و باڵباڵینی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسیە.
غیابی مام جەلال کەکەس نازانێت کەیی و چۆن کۆتایی دێت،ئەوەندەی تر قوڕەکەی خەستر کردۆتەوە...
بەپێی دوا زانیاری یەکێیەتی بڕیاری بەشداری کردنی لە حکومەت داوە، گەر بەم حاڵەی ئیستاوە ئەوە بکات، ئەوا هێندەی تریش دەبێت پاشکۆی پارتی...
پارتی زۆر زانایانە کار لەسەر لاوزا بوونی یەكێیەتی دەکات.ئەو چەند مانگەی داهاتوی پێش کۆنگرەش هەر چەند سەنگی مەحەکن بۆ بە خۆداچوونەوەیان، بەڵام ئومێدێکی وا نابینرێت.دیسان سەرانی یەكێیەتی کەوتوونەوەتەو گۆڕینی دەم چاوەکان،کە پێشتر ئەم تاقی کردنەوەیان سەرکەوتنیان بەدست نەهێنا،، هیشتا چەند کاتژمێرێک بەسەر ئەم بڕیارەدا تێنەپەڕی جارێکی تر لە گۆڕینی دەم و چاوەکانیش پەشیمان بوونەوە ، هەر ئەوەندە ماوە بڵێن پەندێکی کوردی هەیە دەڵیت: (دەستی لێمەدە با خراپتر نەبێت).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە