دووپشكه ژه‌هراوییه‌كانی به‌غدا كورد ده‌گه‌زن به‌غدا فێل له كورد ده‌كات و سه‌رۆك كۆماریش دهستخۆشهی لێده‌كات
Tuesday, 17/11/2009, 12:00
له‌دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێڕاقی دوای وتوێژێكی زۆر‌و چڕ كۆتایی هێنا به هه‌مواركردنی یاسی ساڵی (2005) له 8/11/2009، ئه‌و یاسایه به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێڕاق قبوڵكرا په‌رله‌مانی عێڕاقی بڕیاری زیادكردنی 77 كورسیدا بۆ په‌رله‌مانی عێڕاق ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان له عێڕاقدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت زیادكردنی ئه‌و كورسیانه نا دادپه‌روه‌ریه‌كی زۆری تێدایه، چونكه بۆ هه‌رسێ پارێزگاری هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 3 كورسی زیادكراوه له كاتێكدا بۆ پارێزگاكانی تری عێڕاق 74 كورسی زیاد كراوه.
مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێڕاقی پێیوایه زیادكردنی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی عێڕاقی زۆر عهشوایانهو نا دادپه‌روه‌رانه زیادكراوه كه خۆی ئه‌م زیادكردنه دژی یاسا و ده‌ستوری عێڕاقه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه پارێزگای سلێمانی كه چڕترین پاریزگای هه‌رێمه هیچ كورسیه‌كی له په‌رله‌ماندا بۆ زیاد نه‌كراوه، له كاتێكدا شاره شیعه‌نشینه‌كان كهربهلاو نه‌جه‌ف و واسیت كورسی زۆریان بۆ دابین كراوه كه ژماره‌ی كورسیه‌كان ده‌گاته زیارت له 30 كورسی.
جگه له‌وه‌ی ئه‌م یاسایه زیانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ كورد، له هه‌مانكاتدا ئه‌م یاسایه لیسته بچوكه‌كان ده‌كاته قوربانی لیسته گه‌وره‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی لێهاتووه كه ده‌ڵێن " گه‌وره بچوك ده‌خوات" به‌م شێوه‌یه ئه‌و كورسیه تهعویزیانهی كه له كۆتایدا ده‌مێننه‌وه به‌سه‌ر لیسته گه‌وره‌كاندا دابه‌شده‌كرێن، یاخود ئه‌و ده‌نگه كه‌مانه‌ی ده‌مێننه‌وه ده‌چێته سه‌ر ده‌نگی لیسته گه‌وره‌كان كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات لیسته بچوكه‌كان نه‌توانن بچنه ناو په‌رله‌مانی عێڕاق ئه‌گه‌ر چووشن ئه‌وا به كورسیه‌كی كه‌مه‌وه ده‌بێت.
زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ (323) كورسی (307) كورسی بۆ پارێزگاكان ته‌رخانكراوه‌و (16) كورسی وه‌ك كورسی ته‌عویزی ده‌مێنێته‌وه كه ده‌خرێته سه‌ر لیسته گه‌وره‌كان یاخود بۆ كه‌مینه‌كان ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و رێژانه‌ی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك دیاریكراوه له وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، زوڵمێكی گه‌وره‌و ناهه‌قییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه پارێزگایه‌كی وه‌ك سلێمانی له 2005ه‌وه هیچ كورسییه‌كی زیاد نه‌كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی له‌شوێنی خۆی بێ زیاد و كه‌م مابێته‌وه.دیاره ئه‌م بۆچونه نهعهقڵ قبوڵی ده‌كات و نهمهنتیق به‌راستی ده‌زانێ،ئاخۆ چۆن ده‌كرێت پارێزگایه‌كی ئاوا گه‌وه‌ره به‌م هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌وه، ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه هه‌مووی وه‌ك دار‌و به‌رد له‌جێگای خۆی وشك هه‌ڵاتبێ!،له‌وه ده‌چێت حیسابی گۆڕهستانیان بۆ سلێمانی كردبێ،به‌م پێیه‌ش ئێستا پارێزگای سلێمانی شه‌ره‌فی مه‌زنترینی گۆڕه‌ستانی عێراقی پێبه‌خشرا،ده‌ست خۆشی لهبراعهرهباكان و له‌پێشتریش لیستی هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌وه.
له موسڵ (12) كورسی و له به‌سره (8) كورسی و له به‌غدا (9) كورسی زیادی كردووه، كه‌چی له هه‌ولێر ته‌نها (1) كورسی و له دهۆك (2) كورسی له كه‌ركوكیش (3) كورسی زیادی كردووه. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی زیادكردنی سروشتی رێژه‌ی دانیشتوانه و نادادپه‌روه‌ری پێوه دیاره.
چاودێره سیاسیه‌كان وای بۆ ده‌چن زیادكردنی ئه‌و كورسیانه پلانێك بێت له‌دژی كورد له هه‌مانكاتدا پلانێك بێت بۆ به‌هێزكردنی ڕۆڵی سوننه له عێڕاق، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان جێگای كورد بگرنه‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌وه زیاتر ڕون ده‌بێته‌وه. چونكه به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كۆمسیۆنی باڵا رایگه‌یاندووه ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم (هه‌ولێر، دهۆك ، سلێمانی) ته‌نها سێ كورسییان زیاد كردووه له كۆی ئه‌و (77) حه‌فتا و حه‌وت كورسییه‌ی كه بۆ هه‌موو عێراق زیادكراوه، به‌مه‌ش رێژه‌ی زیادبوونی هه‌رێمی كوردستان ئێستا ته‌نها (3,89%) ه.
ئه‌وه‌ی گره‌وه‌كه ده‌باته‌وه له زیادكردنی ئه‌و كورسیانه به پله‌ی یه‌كه‌م سوننه‌یه،چونكه پێشتر سوننه پشكێكی وای نه‌بووه له كابینه‌ی حكومه‌ته‌كانی دوای رووخانی رژێم له ساڵی 2003 به‌دواوه، به‌ڵام له داهاتوودا عه‌ره‌بی سوننه گره‌وه‌كه ده‌به‌نه‌وه‌و پێش كور ده‌كه‌ون.
چونكه ئه‌و پارێزگایانه‌ی زۆرینه‌ی سووننه پێكدێنن (نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار)، (24) بۆ ئه‌م چوار پارێزگایه‌ش رێژه‌ی بیست و چوار كورسیی زیاد كراوه، رێژه‌ی زیادبوونه‌كه‌ی ده‌كاته (31,17%)، جگه له‌و زیاده‌یه‌ی له به‌غدا به‌ریان ده‌كه‌وێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیادبوونه‌ی كه سوننه و شیعه (11,7%)ه، جگه له‌وه‌ی رێژه‌یه‌ك شیعه و سوننه له كه‌ركوكیش هه‌ن.هه‌موو ئه‌وانه واده‌كه‌ن كه ئه‌م جاره عه‌ره‌ب به‌گشتی چانسی باشیان هه‌بێ له داهاوودا.
شیعه‌ش هه‌روه‌كو پێشوتر دوباره پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ك دیاره ئه‌و پارێزگایانه‌ی زۆرینه‌ی شیعه پێكدێنن (به‌سره، زیقار، بابل، نه‌جه‌ف، واسیت، قادسیه، میسان، كه‌ربه‌لا، موسه‌ننا)، ئه‌وانیش رێژه‌ی (38) سی و هه‌شت كورسیییان زیادی كردووه‌و رێژه‌ی زیادبوونیان ده‌كاته (49,35%)، جگه له‌و زیاده‌یه‌ی له‌به‌غدا به‌ریان ده‌كه‌وێ، كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته (11,7%) بۆ سوننه و شیعه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كه‌ركوكیش رێژه‌یه‌ك له سوننه و شیعه هه‌ن، به‌ڵام له‌پارێزگای كه‌ركوك رێژه‌ی (3,89%) دانراوه.
زیادكردنی ئه‌و ڕیژه زۆره‌ی كورسی بۆ ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی شیعه‌و سوننه كورد گه‌وره‌ترین زیانی پێده‌كه‌وێت كه ڕه‌نگه پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و چه‌ندین پۆستی تری گرنگ له ده‌ست بدات.
د. محمود عوسمان پێیی وایه زیادبوونی ئه‌م كورسیانه وا ده‌كات كورد كۆمه‌ڵێك پۆست له‌ده‌ستبدات و ژماره‌ی كورسیه‌كانی كوردیش كه‌مده‌كاته‌وه ، محمود عوسمان وتی " ئه‌ساسه‌ن بڕیاری زیادكردنه له دژی یاسایه چونكه ئه‌و زیادكردنه له‌سه‌ر ئه‌ساسی سه‌رژمێری دانیشتوان نه‌بووه كه كورد زه‌ره‌رێكی باش له‌و زیادكردنه ده‌كات".
مه‌ولود باوه موراد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو پێی وایه تازه قسه كردن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ئیستیفادهیهكی نابێت، چونكه ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی كۆمار ئیمزای كردووه یاساكه‌ی په‌سه‌ند كردووه له كاتێكدا سه‌رۆكی كۆمار حیزبه‌كه‌ی له ده‌ڤه‌ری سلێمانیه‌و تاكه كورسیهكیش بۆ ئه‌و شاره زیادی نه‌كردووه، ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌ی نه‌پرسیبێت بۆ له 77 كورسی ته‌نیا 3 كورسی بۆ كورد زیادكراوه.
محمود عوسمان ئه‌وه‌ی به ستانده‌ر گوت " كه زیادبوونی ئه‌و 77 كورسیه زه‌ره‌رێكی زۆر له كورد ده‌دات ئێمه دژی ئه‌و یاسای هه‌ڵبژاردنه بووین، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووین كورسیه‌كانی په‌رله‌مان زیاد بكرێن به‌ڵكو هه‌ر 275 كورسی بمێنێته‌وه،چونكه زیادكردنه به‌پێی بیتاقه‌ی تهموینیه ئه‌و بیتاقهیهش ده‌توانرێت ده‌ستكاری بكرێت و، سه‌ر ژمێریش نه‌كراوه به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی عێڕاق له شیعه‌و سونه ده‌نگیان بۆدا چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه.
ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه‌یه زیادكردنی ئه‌و 77 كورسیه‌ی په‌رله‌مانی عێڕاق به‌پێی فۆڕمی خۆراك كراوه‌و وه‌زاره‌تی بازركانیش له‌وه به‌رپرسه له‌وه‌ی بۆ ده‌بێت له هه‌ندێك له شاره‌كانی عێڕاق نفوسی %5 بۆ %3 زیادیكردبێت، وه‌ك له پاریزگاكانی نهینهواو كهربهلاو نه‌جه‌ف و به‌سره به‌ئاشكرا رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر زیاد كراوه،به‌ڵام له پارێزگای سلێمانی 2005 ته‌نانه‌ت كه‌سێك زیادی نه‌كردووه، به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی وادیاره له‌و پارێزگایه ڕێژه‌ی له دیك بوون و مردن وه‌كو یه‌ك بووه ئه‌وه‌ش شتێكه هه‌رگیز روونادات و نه‌بووه له هیچ جێگایه‌كی ئه‌م جیهانه.
مه‌ولو باوه موراد پێی وایه بێسهروبهریهكی زۆر له‌و زیادكردنه‌دا هه‌بووه، چونكه پارێزگای سلێمانی یه‌ك كورسیشی بۆ زیاد نه‌كراوه، واته ئه‌و پارێزگایه له‌دوای 2005 ه‌وه كه‌س زیادی نه‌كردووه، یان ئه‌وه‌تا له‌و پارێزگایه‌دا نه‌زۆكی هه‌یه‌و كه‌س منداڵی نه‌بووه یان ئه‌وه‌تا ڕێژه‌ی له‌دایك بوون و مردن وه‌ك یه‌ك بووه ئه‌وه‌ش شتێكه كه بوونی نییه له‌و گه‌ردوونه!
ماوه‌ته بڵێت كورد ئێستا كورد ته‌نیا ڕیگایه‌كی له‌به‌ر ده‌ست ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌هامه‌تیه خۆی ڕزگار بكات، ئه‌ویش به ڕێگه بردنه بۆ به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵی و سكاڵا تۆماركردنه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی بازرگانی،كه زۆبهداخهوه له‌م كاته‌دا وه‌زیری بازگانی وهكیلهكهی كه كوردێكه له جیاتی وه‌زیر ده‌ست به‌كاره‌و ئه‌م هه‌موو ناحه‌قی و گوڵه مه‌زنانه له‌به‌رچاوی ئه‌وه‌وه له كورد كراوه و، ئه‌ویش جگه له سه‌ر بۆ له‌قاندن و چه‌پڵه لێدان نازاندرێ ده‌بێ چ كارێكی تری كردبێ!!!. ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ئاشكرا بكرێت ئایا له دوای 2005 ه‌وه ژماره‌ی دانیشتوان بۆ ده‌بێت له كوردستان زیادی نه‌كردبێت؟ ئایا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه و كراوه؟ یاخود پلانێكی ژه‌هراوییه به‌رامبه‌ر به‌كورد و، لیستی هاوپه‌یمانیش كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی كورد ده‌كات لێی بێ ده‌نگ بووه!.له‌كاتێكدا ده‌بوو وه‌ك كوتله‌ی یه‌كگرتوو كه ته‌نها 5 كه‌سن به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێستی زۆر جوانیان نواند و سه‌لماندیان كه داكۆكی كارێكی باشن له مه‌سه‌له نهتهوایهتیهكهن، ده‌بوو هاوپه‌یمانیش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بوایه و رازی نه‌با به‌م گوڵانه‌ی له‌كورد كران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست