کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


٨٠٠ ساڵە تورکە فاشستەکان بلیمەتێکی کوردیان کردوە بەتورک

Thursday, 04/10/2012, 12:00


نزیکەی ناوەڕاستی مانگی نوی ٢٠١٢، کەناڵی نەشناڵ جیۆگرافی فلیمێکی دۆکۆمێنتاری دەربارەی جەنگیزخان باپیرەگەورەی تورکەکان بڵاو کردوە، لە فلیمەکدا ساختەچێتی و نەبوونی مۆڕاڵی تورکەکان بەیان دەکات، هەرچەند کەناڵی نەشناڵ جیۆگرافی ئەو کارەی جەنگیزخانی بە هونەری جەنگی ناوبرد، کە تورکەکان دەتوانن، تەنانەت ٣ مانگ مەیدانەکانی جەنگ چۆڵ بکەن و خۆیان بەشکاوی پیشان بدەن، تا جێگەیەکی دیاری کراودا، کەمینێکی پتەو بۆ نەیارەکانیان، دادەمەزرێنن، بەهیوای کوشتنی سەرجەم نەیارەکانیان. لەگەڵ ئەوەشدا، ٣ مانگ درۆکردن خۆ بەشکاو نیشاندان بەڵگەیە کە وەستای ساختەچێتین. دوای ساڵانی نەوەدەکان ژمارەیەک بێ ئەندازە کورد ڕیگەی تورکییان هەڵبژراد بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، ئەوانەی بەو ڕێگایەدا گەیشتوونەتە ئەوروپا چیرۆکی سەیرو سەمەرە دەرگێڕنەوە، کە مرۆڤ تەنانەت بەگوێگرتنیشی دووچاری فرمێسک ڕشتن دەبێت.
ناسیاوێکم بۆ گێرامەوە، کە گەنچیکی کەلاری ناسیوە لەلای تورکێک لە ئەستەبول کاری کردوە، کابرای تورکی خاوەن دووکان، هێندە ساختەچی و زمان لووس بوە، کە ئەو کوڕەگەنجە کەلاریەی گووتوە برازاکەم، ئەو کوڕە گەنجە کەلاریەش بە خاوەن کارەکەی گوتوە، مامە، کوڕە باوەڕ بەخاوەن کارەکەی دەکات و مووچەکەی دەداتە دەستی خاوەن کار یان مووچەکەی لێوەرناگرێت، تائەوکاتەی بەشی سەفەری ئەوروپا کۆدەکاتەوە. کابرای خاوەنکار دەزانێت کە ئەم گەنجە کەلاریە، بەنیازی سەفەرە بۆ ئەوروپا، هەموو جارێک بە گەنجەکەلاریەکە ئەڵێ: کوڕم بۆ ئەڕۆی بۆ ئەوروپا، مەڕۆ تۆ تازە کوڕی منیت، براکەم کچێکی هەیە لەتەمەنی تۆدایە، ئەوت لێمارەدەکەم لەلای من دانیشە مەڕٶ. گەنجە کەلاریەکە، بە بیری خۆی خۆی ئامادەکردوە کە دوای ٧ سال کارکردن دەتوانێت بەو پارە بگاتە ئەوروپا هەروەها ژنێکیشی پێبهێنیت، ئەو گەنجە کەلاریە باوەڕی وابوە ئەگەر مووچەکەی لەلای خۆی بێت خەرجی دەکات و ناتوانێت کەکۆی بکاتەوە. ناسیاوەکەم گووتی باوەڕ بکە هەرکەسێک لە ئیمە کەبەڕێگای تورکیاوە گەیشتۆتە ئەوروپا، بەشی دەیان ڕۆمان ڕوداوی جەرگبڕ و نامەردانەی دیوە بە چاوی خۆی، کەهەر هەمووشی بەڵگەیە دڕنندەی و نامرۆڤایەیی تورکە وەحشیەکان بەیان دەکەن، ئەو گووتی ئەوەی لە تورکیا دیویە، نە هیچ فلیم نە هیچ ڕۆمانێک نەیان توانیوە کە ئازارەکانی ئەو دڕنندەی تورک بەیان بەکەن.
دۆستەکەم گووتی:کوڕە گەنجە کەلاریەکە ٧ساڵەکەی تەواوکرد، هەروەها بەنیازی ژن هێنان پەیوەندی دەکات بە کەسوکارەکەیەوە و پاشانیش، ووردە ووردەش خۆی بۆ قۆناغی دوەمی سەفەرەیەکەی بۆ ئەوروپا ئامدەکرد، بۆیە بڕیار دەدات کە ئێوارە بچێتە بۆ ماڵی مامەکەی، خاوەنکارەکەی، بەڵام لەپڕ سەراپای فلیمکەی لێ دەبێت بە تراژیدیا، چونکە خاوەنکار پێی ئەڵێ کوڕم ڕاستە تۆ حەوسالە کار دەکەیت، بەلام لەبیرت نەچێت کە تۆ حەوت ساڵە نان لە گیرفانی من دەخۆیت، حەوت ساڵە تۆ لەگیرفانی من دەنویت، حەوست سالە نەم هێڵاو پۆلیس بەخراپ تەماشات بکات. ناسیاوەکەم گووتی: گەنجە کەلاریەکە، بەپەلە خۆی کرد، بە خانوەکەماندا کە ١٥ کەس پێکەوە بەکرێمان گرتبوو، هەموومان کرێکاریمان دەکرد، لەتورکیا ناچار بووین ئەوپەڕی سووکایەتی قبوڵبکەین، گەنجە کەلاریەکە، ڕەنگی پێنەمابوو، فرمێسک لەقوڕگیدا پەنگی دەخواردەوە، ئارامی لێبڕابوو، ئەو نەیدەتوانی دابنیشێت، بە ژوورەتەنەگەکەماندا دەهات دەچوو، بەهەرشێوەیەکیش بێت تێی گەیاندنین، لەڕاستدا کارەساتی بەسەرهاتبوو، نەشمان دەزانی کە چی بکەین، هیچ کام لەئێمەش خاوەن ئەزموونێکی وانەبووین، کە بتوانین بیرکردنەوەیەکی ووشیارانە بدۆزینەوە و چارەسەرێکێ بۆ پەیدا بکەین، گەنجە کەلارییەکە خۆی پێنەگیرا و چووە دەرەوە، پاشان دەمەو بەیانی بەمەستی هاتەوە، و لە ژوورەکە تەبەگەبەرەکەماندا لێی نوست، دەرووبەری ١٢ نیوەڕۆ، چەند کەسێک لە دووکاندارەکانی دەووروبەری لەگڵ خۆیبردوو چووە لای کابرای خاوەنکار، بە وهیوایەی ڕازی بکەن کە پارەکەی بداتەوە، ئەو گەنجە کەلاریە ٧ساڵ لەو دووکانە کاری کرد، دەورووبەری خۆی هەموو دەناسی و بەبرازای دوکاندارەکەیان ناودەبرد، بەڵام هیچی بۆ نەکرا، دواجارێ کابرای دوکاندار، بەگەنجە کەلاریەکەی گووت: ئەگەر یەک چرکەی دیکە لێرە ڕاوەستیت، ئەوا پۆلیست بۆ بانگ دەکەم و بەگرتنت دەدەم، تۆ بە قاچاخی لێرەدەژی. کوڕە گەنجە کەلاریەکە ئیتر توانای خۆگرتنی نەماو پەلاماری خاوەنکارەکەی خۆیدا، سەرەتا بوتڵێکی گەورەی گوڵاوی کێشا بەسەر خاوەنکارەکەیدا، پاشان یەک لەسەر یەک بە بوتڵە شکاوەکە سەروچاوی دوکاندارەکەی پارچەپارچەکرد و دەستبەجی کابرای دوکاندار لەوێدا گیانی لەدەستدا. پۆلیسیش دەستبەجی کوڕە گەنجە کەلاریەکەیان دەستگیرکرد. دۆستەکەم گووتی: تورکی باش فێربووم، چونکە پێشتر تۆزێک تورکانیم دەزانی، هەروەها زۆریش گوێم لەگۆرانی تورکی دەگرت، بەتایبەتی عاشقی دەنگی ئەحمەد قایەم بە ئێستاشەوە، بۆیەکاتێک دوا بڕیاری دادگام خوێندەوە، نوسرابوو، ٥ جار ٨٠ ساڵی بۆئەو کوڕە کەلاریە بڕایەوە.

هەموومان لەبیرمانە کە ئەمەریکەیاکان توورەکەیان کردە سەری نزیکەی ١٥جەندرمەی تورک کەبۆ کاری تێکدەری هاتبوونە باشوری کوردستان، هەروەها پاش کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکانی ساڵی ٢٠٠٧، گروپێکی تورکە فاشستەکان، ئەو کۆمەڵکوژییەی گرتە ئەستۆی خۆی، سەرچاوە ڕۆژ تێڤی ڕۆژێک دوای کۆمەڵ کوژیەکە.
بەداخەوە فاشیزم لەتورکیا خۆی کوتاوەتە تەواوی چینەکان و کۆڕو کۆمەڵی تورکیاوە، ئەوەش بەمەبەستەوە، دەسەڵاتداران نەتەوەی تورکیان بەئاستە گەیاندوە، ئەمەش تازە نیە، بەڵکوو هەرلەسەرەتای هاتنیانەوە، واتا نزیکەی ٩٥٠، بۆیەکەم جار کاتێک سەرەتایان بەسەرۆکایەتی جەنگیخخان ڕوویان لە ناوچەکەمان کرد، هۆلاکۆی کوڕی جەنگیز خان، تەنانەت لەبەر ئەوەی وەحش بوون و ئاگایان لە نوسراو نوسین نەبوە، کتێبخانە مەزنەکەی بەغدادیانسووتاند، ئەمە جگەلەوەی کەبەرکوێەکدا ڕۆشتن ئەو جێگایان سووتاندوە، بۆیە شاعیری ناودار نزامی گەنجەوی، بەشێوەیک پەلاماری تورکەکادەدات، کە هیچ نازیەک پەلاماری نەتەوەیەکی دیکەی نەدابێت. تورکەکان کەبەر ئەوەی خۆیان هێج نەبوون و هیچیان نەبوە، هیتلەر واتانەی (ئەوان شانازی بەشتێکەوە دەکەن کە هی ئەوان نیە) ئەم شاعیرە ناودەراین کردوە بەتەرک گوایە تورکە، بەڵام لەوکۆپلە شعیرەدا دریدەخات کە گەنجەوەی نەک هەر تورک نەبوە، بەڵکوو تا سەر ئێسقان دژی تورک بوە، خودی شاعیر ئەڵی: بەتورکی قسەکردن پیشەی ئێمە نیە، ئێمە خاوەن وەفاین و ئەوان چونکە چاویان تەنگە دەروونیشیان هەر تەنەگە، بەکورتی لەخوارە دەتوانیت تەواوی شیعرەکە بخوێنیتەوە. ئەوەی لەناو ئەدەبیانتی فارسیدا باوە ئەڵین تورکەکان هاتن سووتاندیان، کوشتیان بردیان، تەنانەت ئەگەر هەڵە بەنم (مشویلی) نوسەرێکی کۆنی گورجە ئەڵێ: لەسەر ڕوباری (کورا) لەسەرچوەکەی لەبەکووری کوردستانەوەیە، و بەناوەڕاستی شاری تبلیسیدا دەڕوات، شای و ئاهەنگمان دەگێڕا، لەپڕ چینەکان واتا تورکەکان(لەناو ئەدەبیاتی گورجی و ئێرانی و تەنانەت ئەرمەیشدا بەترکەکان ئەڵێن چینی) و لەپڕ خاک و خۆلێان تێکەڵی خوێن کرد، هەتا توانیان لەگەڵ خۆیان بردیانن، هەتا توانیان کوشتیان سووتاندیان، پاشانیش ناوی ڕوبارەکان و گوندەکان و چیانیشیان لێمان دزی و ناوەکانیان گۆڕی بەزمانی چینی. هەروەک چۆن لەلای خۆمان قەرەداخ، قاشتی، بیرکێ، سورداش.........هتد.
تورکەکان لە خوێندایە کە سووکایەتی بەنەتەوەکانی دیکە بکەن و زمانیان لێ قەدەغە بکەن، ئەو ئازەربایجانەی ئەمڕۆ کە پایتەختەکەی(باکۆیە) بە پێی نوسەری ناوداور و باوەڕپێکراوی ئێرانی(د محمد جواد مشکور تاریخ ێژربایجان غربی) پێس تەنها ٣٠٠ ساڵ لەمەو پێش یەک دانە تورکی تێدا نەژیاوە، بەڵکوو سەراپایان کوردبوون. هەروەها(ابن حوقل لە سفرنامەی ابن حوقل) دا ئەویش دەنووسێت، کە گەیشتمە شاری (خۆی) زمانی ئەو شارە نە تورکی نە فارسی بوو. مێژوو نووسە فارسەکانیش هەرگیز نەیان ویستوە کەناوی کورد بهێنن، ئەگەر زانیبێتیان کە نوسەرەکە یان شاعیرەکە یان فەیلەسووفەکە کورد، نەیاب گووتوە کە کورد بەڵکوو گووتوویانە ئێرانەیە. ئەگەر نزامی گەنجەوەی فارسبوایە بەبێ یەکوو دوو دەیانگووت فارسە، هەروەک لەو بەڵگەیەیی کە تازە دۆزراوەتەوەو دەیسەلمێنێت کە نزامی گەنجەوەی تورک نیە، نەک هەرئەوە بەڵکوو ئازەریش تورک نین. ئەڵین ئێرانی. ئێستاش دەقی ئەو نوسینەی کەتازە دۆراوەتەوەو دەیسەلمێنێت کە شاعیری ناوداری جیهانی نزامی گەنجەوی تورک نیە، بە چەپێک لێکۆڵینەوەی زانیستی ژێنەتیکیەوە. شاعیری ناوداری کورد نزامی گەنجەوە بەیەکێک لەهەرە گەورە شاعیری جیهان دەژمێدرێت، بە یەکێک لەکۆڵکەی ئەدەبیاتی ئێرانیش دەژمێردرێت.
لەبۆ هەموکەسێک بۆ زانین کە تیرەی ئازەری وتورک زۆر لەیەل جیاوازیانە، بۆیە لەسەر ئەوباسە هەولدەدەم کەسەرنجتان ڕابکێشم بۆ ئەم باباتە، سەرەتا ئەمەوێت باسی ئەوە بکەم کە زمانی تورکی و نەژادی تورکی لە دیدی زانستی زمانەوایەوە، یان ژنێتێکیەوە سەربە خانەوادەی مەغۆلەکانە،.
لەهەمانکاتدا ئازەرەیەکان لە دیدی مێژونوسان هاو ڕیشەی زمانی ئێرانیەکانن، لەسەر ئەو بابەتە زۆر بەڵگەو نویسن ماون بۆ ئیساپاتی ئەم نوسینانە ، بەڵگە لەدەستدایە کە پێش هاتنی تورکەکان.
یەکەم، نویسینی ئەوان ،بە فەرمی ئازرەی پێش هاتنی تورکەکان بونیان لە ئازەربایجان هەبوە، واتا ئازەرەیەکان تورک نین، ئەم بەڵگانە پێش هاتنی تورکەکانە بۆ ناوچەکە، کە لەبەردەستدان.
دوەم، ئازەری و ناوی ووڵاتی ئەوان کە ئازەربایجانە، کە ئەو ناوە لە (ئاترۆپات) کانەوە هاتوە، ڕێشەیئ لەناو ووڵاتی مادی بچووکەوە هاتوە، بە ووتەی (سترابۆ) ناوی ئازەربایجان لە ناوی لە سەردارێکی ئێرانی بوە. بەناوی (ئەترۆپات)، پێش ئەوەش کە ناوی (ئەترۆپات) لە میژوی ئێراندا بەکار هاتوە، بۆ نمونە تەماشای ناوی ئازەربایجان، وە زمانی پەهلەوەی ئازەرەری ئەمە لە (پانتورکیزم) لە ایران و ئازەربایجان.
خاڵی سێهەم بە شێوەیەکی زۆر ئاسان دەتوانین کە بەراوردی چارەی هاوڵاتیانی ئازەری بکەین، سروشت کەمێک گۆڕانکاری تێدا کردوە، کەلە گەڵ ئەوەشدا هێشت چارەیان وەک هەموو گەلانی دیکەی ئێرانیە. بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناتوان کەلەیەک چونی نێوانی تورکەکانی ئاسیایی ناوین یا مەنغۆلیا ببیینین وببینینەوە. لەسەر ئەم باباتە بە شێوەیەکەی زانستی لێکۆڵینەوە کراوە، کە ئامانجەکەشی ئەوەبوەکە ووڵاتی تورکییای ئێستا پێش ئەوەی کە بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تورکە کۆچ کردوەکان، ئاسیای ناوەڕاست ووڵاتێک بوە، کورد و یۆنانی ئەرمەنی ئازەری، قەفقازی بوون، واتا ئەم ووڵاتە ووڵاتی ئەو نەتەوانیە کەناویان هێندرا، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها ١٥ لەسەدی گەلەکان ژینێتێکیان گۆڕاوە، واتا بوونەتە تورک، بە واتایەکی دیکە هێشتا ٨٥ لە سەدیان وەکوو خۆیان ماونەتەوە. بۆ بورهانی ئەم بابەتە تەماشای بەشی ژێنەتیکی کتێبی پانتورکیزم لە ئێران و ئازەبایجان بکەن.
خاڵی چوارەم، زۆر جار ناوی ئازەرئابادگان هاتوە، کە ئەڵێ ئەگەر تۆ لەگەل ئەدەبیات و شیعری پارسی وە وەزن و قافیەی شەهنامە ئاشنا بیت، ئەوە کات تێدەگەیت کە بۆ ناوی ئازەربایگان گۆڕاوە بۆ ئازەر ئابادگان، بەهەمان شێوە کە گووتمان کە ئەو ناوە ئاتور یان ئازەر، ڕیشەی لەناو زمان و کلتوری ئێرانیدا هەبوە، بەڵام لەناو نوسین و بەڵگەکانی کۆنی تورکیدا ئاساری نادۆزینەوە، نموونەیەک لە ناوهێنانی ئازەرئابادگان لە شاهنامەی فەردۆسیدا بەم جۆرەیە:

همی تاز تا ازرابدگان دیار دلیران و ازادگان

واتا هەر ئێستا سواربە بەرەو ئازەر ئابادگان بڕۆ کە ووڵاتی بوێران ئازادی خوازەکانە
ئەم بەیتە لە بەشی پادشایی یەزدگەردی ساسانیدا هاتوە کە ئەو شوێنە کە یەزدگرد، لەهەموو بەشەکانی ووڵاتی ئێران دەستی بەکۆکردنەوەی سوپا کرد. هەروەها یەکێک لەو بەشانە ئازەر ئابادگانە، چاکەی ئەم بەیتانە ئەوەیە کە یەکسەر دوژمنی تورک بەرانبەر بە ئیرانی ئازەری بورهان دەکات، لە دوایند بەشدا چەند نموونەی بەیتی نزامی گەنجەوی بۆتان دەهێنمەوە کە پان تورکیسکەکان هەوڵ دەدەن، کە ئەو شاعیرە ناودارە بە شاعیری تورکی سەربە ووڵاتی بەناو ئازەربایجان(ئاران) ناوبەرن، لە کاتێکدا کە نزامی گەنجەوەی تەنانەت یەک بەیتی بە تورکی نەگووتوە،بەڵکوو بە پێچەانەوە بەیتەکانی نزامی گەنجەوی ڕێشيی ئێرانی و فەرهەنگی ئێرانی پیشاندەدات.
بۆ نموونە:

ترکی سفت وفای مانیست
ترکانە سخن سزای ما نیست
ان کس نسب بلند زاید
اورا سخن بلند باید
بەنفرین ترکان زبان برگشاد
کە بی فتنە ترکی زمادر نزاد
ز چینی بجز چین ابرو مخواە
سخن راست گفتند پیشینیان
کە عهد وفا نیست در چینیان
همە تنگ چشمی پسندیدەاند
فراخی بە چشم کسان دیدەاند
خبر نی کە مهر شما کین بود
اگر ترک چینی وفا داشتی
جهان زیر چین قبا داشتی
همە عالم تن است و ایران دل
نیست گویندە زین سخن خجل
چونکە ایران دل زمین باشد
دل زتن بە بود یقین باشد

ماناکەی:
وەفای ئێمە وەک وەفای تورک نیە
چونکە ئێمە وەک تورک بێوەفا نین
بەتورکی دوان ڕەفتاری ئێمە نیە
بۆیە ئێمە شایستەی زمانی تورکی نین
ئەو کەسەی کە نەژادێکی بەرزی هەبێت
دوورە لە ووتەی سووک نەلەبار
دەستی کرد بە نفرین و ناسزا گووتن
واتا دوعا جنێو سوکایەتی پیشە تورکە
تورکێک لەدایک نەبوە کە کاری فیتنە نەبێت

لەچینی (نەتەوەی چین) جگە لە کرچ کردنی دەمووچاو، داوای شتێکی دیکە مەکە(شاعیر مەبەستیەتی کە چینیەکان ئامێرێکن تەنها ڕابوادنن).

پێشینان ڕاستیان گوتووە:

کە پەیمان و وەفا لای چینەیەکان نیە
واتا ئەوەش سیمبولی بێ ڕەوشتیە
چونکە هەروەک چاویان تەنگە بەرچایشیان تەنگەو بەخیلن
تەناها لەلای خەڵکی دیکە دڵفراوانیان دیوە، واتا نازان دڵفراوانی مانای چی
ئەزانم کە چاکەی ئێوە تەنها ڕوکەشە و لەناختاندایە ساختەچێتی
ئەگەر تورکی چینی وەفای ببوایە
ئەم دنیایەش لەژێر چینەکانی (چینەکانی ژێر زەوی)
ئەویش جلی چینی چین چینی لەبەردا دەبوو شاعیر لێرەدا ئەیەوێت کە بیسەلمێنی کە ئەوە خەیاڵە و مەحاڵە بتوانێت وەفادار بێت.

هەموو جیهان گیانێکە و ئێرانیش دڵیەتی لە ووتنی ئەم ووتەم ژێوان نیم
لەبەر ئەوەی ئێران دڵی زەویە
بەبێ دوودڵیش دڵیش لەلاشەی زەمیندایە
یاخوود گیان بەبێ دڵ نابێت

http://ckb.wikipedia.org/wiki

http://www.aawsat.com/details.asp?issueno=10261&article=432970

http://www.facebook.com/taha.amin.37

لەم دوا لینکەشدا ئەوە سەلمێنداروە بەزانستی ژێنەتیکی کە ئازەرەیەکان تورک نین و کوردن، هەروەها بەپێی بەڵگەی شیعرێکی خودی نزامی گەنجەوی، تورک نیەو کوردە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە