کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە بەناوى ئێمەوە متمانە مەدەن بەمەسعود بارزانى چونكە ئێمە ئەومان لە 101% رەفزە

Saturday, 11/07/2009, 12:00


میدیاكانى لیستى كوردستانى بۆیان نیە بەناوى خەڵكى كوردستانەوە بڵێن متمانەیان داوەتە مەسعود بارزانى چونكە خەڵكى كوردستان متمانە نادا بەجاش وخیانەتكاران پێویستە ناوى ئەوهۆزە یائەو كۆمەڵە بهێنن كەمتمانە دەداتە مەسعود خەڵكى كوردستان زۆر لەوە گەورەترە كەمتمانە بداتە شەخسێكى واخائین وجاش ئەوبرینەى لەلەشى كوردستاندا هەیە كە رژێمى بەعسى رووخاوبەهاوپەیمانى لەگەڵ كوڕانى بارزانى هەمیشە مردوو بەستیان و زامدارى كردووە هەرگیز جێگەى ئەوبرینە سارێژ نابێ و وەك خاڵێكى رەش بەنێوچەوانى پارتیەوە دیارە خەڵكى كوردستان تێرى خوارد لەدرۆ و بەڵێنە پوچ وبێماناكانى ئێوە چیتر باوەرتان پێناكا ئەوەى ئێستاش بانگەشەى بۆدەكەن ئەى بۆ زووتر نەتاندەكرد ! تواناتان نەبوو ؟! پارەتان نەبوو ؟! یان ئەزموونتان تەنها لەدزى وگەندەڵیجا هەیە ئەوەى ئێستامێشكى خەڵكى پێ چەواشەدەكەن لەوماوەیەدا بتان كردایە كە فەرمانرەوایتان دەكرد لەكاتێكدا پرۆژەیەكتان دەكرد بەهەزارو یەك قسەى پوچ و بێمانا كەم وكوریەكانتن پینەدەكرد بەبیانووى ئەوەى كە بودجەكەتان كەمە ! باشە هەرئەو بودجە دزراوەنیە ئێستا دەیدەن بەخەڵك تادەنگتان بۆ بدا ؟ ! ئەوپارەى كەچەندساڵە دەیدزن ئێستا بەخێرو بەدەنگ دەیدەنەوە خەڵك بۆ خەڵك بەگێل دەزانن ! ئەوەى تۆزێك ویژدانى هەبێ هەرگیز دەنگ نادا بەو لیستەى كەئەسپەكەى تیایە مەسئولەكانتان هەر رۆژەى لەشوێنێك هەركاتەى لەجێگایەكن سواڵ بۆ دەنگێك دەكەن لەكەسێك كەتا ئێستا هیچ حسابێكتان بۆنەدەكرد گەر دەریشچنەوە دووبارە حسابى بۆ ناكەن ئەولیستانە بەبێ جیاوازى بەتایبەتى لیستى گۆڕان لەتواناى نەبووە هیچ بكات هیچ داهاتێكى نەبووەو نیەتى بەخۆشەویستى جەماوەرەكەى خەڵك پەیتا پەیتا دێنە ناو رێزى خەباتى نوێى ئەولیستە بێ ئەوەى هیچ سانسۆرێك هەبێ بەڵام ئێوە متمانەتان لاى كۆمەڵانى خەڵك نەماوە خەڵك نەك بەویستى خۆى بەپارەش دەنگتان بۆنادا چاك بزانن هێندەتان نەماوە درێژە بەدزى بدەن لەئایندەشدا دەبینین كەچۆن دزێكى مەزن بوون . كام لەئێوە لەدەوڵەمەندى و دزیدا نوقم نەبوو كام لەئێوە بەخۆى دەڵى پاك سێ چوار خانووى نەبێ بێگومان كەستان نیە ئێستا لەكوردستاندا پارە رژانە بەڵام چۆن لەوپارە دابەش كردنەى كەبۆ خەڵكتان داناوە دەنگتان بۆ كۆكاتەوە گەندەڵى تیا دەكەن بەوەى تامەسئول هەبێ نایدەنە هەژارێك تا خەڵكى خۆتان هەبى نایدەن بەكەسى تر بەبەرچاوى هەموو كەسێكەوە دیارەو دەبینرێ ئەوهەموو پارەى دابەشتان كرد لەهەموو شوێنەكان كێ لێى سوود مەند بوو ئەوهەموو دەمانچەى دابەشتانكرد كێ وەریگرد جگە لەو كەسانەى كە خۆتان مەبەستان بوو بێگومان بەزەرەرى خۆتان گەرایەوە هەموو شتەكانتان بێگومان كەسێك كەخاوەنى بیروباوەرى راستەقینەى خۆیبێ هەرگیز لەپێناو برێك پارەو دەمانچەیەك دەنگى خۆى نافرۆشێت مەگەر لەپێناو ماددە هەر خەریكى ئەوبەرو ئەوبەر بێ ئەمەش كام زیاترى بداتێ دەچێتە لاى ئەو و كلكەلەقە بۆئەودەكا لەهەموو روویەكەوە لیستەئەسپەكەتان زەرەرى كرد هەرلە دەنگەوە بگرە تادەگاتە متمانەى خەڵك چونكە كەسێك كەپارتى یان یەكێتى رۆژێك لەرۆژان ستەمى لێكردبێ ئێستا دەنگى پێنادا چونكە دەنگ دان بەهەریەكێكیان ماناى ئەوەیە كەدەنگى داوەتە ئەوى تر كە خەڵكانێكى زۆر هەیە كە لەهەردوو حزب زەرەى كردووە چ لەرووى مادیەوە بگرە تادەگاتە شەهید بوونى كورەكەى یاخود بزركردنى رۆڵەكانیان وبێسەروشوێنیان تاكوئێستا و هەتا دوایى پاشان متمانەى خەڵك لەكیس خۆى دەدا بەوەى كەهاوپەیمانى لەگەڵ دوژمن هەموومان بیرمانە هەردوو حزب چیان نەكرد هەرلەجنێوەوە بگرە تادەگەیتە تاڵان وكوشتن و هەموو رەفتارێكى ترچەندین جار كارگەیشتە سەرئەوەى كە هەزار جنێوى پیس بەژنى یەكتر بدەن ئەگەر بیركەنەوە تێدەگەن كەلەناو چ گێژاوێكدان پێویستە بەووردى بیركەنەوەو رابردوو بهێننە پێش چاوتان ئینجا بریاربدەن كە دەنگ بۆكێ دەدەن ئەوەى ئێستا گوێبیستى دەبن لەمیدیاكانیان كەپێتان دەڵین دەنگ بۆلیستى كوردستانى بدەن تۆمارى بكەن پاشان خوانەخواستە گوێى شەیتان كەڕبێ ئەگەر دەرچوون ئەوكات بۆیان لێدەنەوە بزانن وایە ئەوبەڵێنانەى داویانەتە خەڵك بەدى دێ یان هەرقسەى سەرزارە و دەمیان واراهاتووە كەهەردرۆو بەڵێنى پووچ بڵێ من بەش بەحاڵى خۆم مەگەر بمرم دەنگ بۆ لیستى كوردستانى بدەم بۆ مەسعودیش هەرگیزاوهەرگیز مەگەر رۆژ لەرۆژئاواوە هەڵبَى ئەوەى بیناسم ناهێڵم دەنگى بۆ بدا ئەگەر هەموو سەروەتەكەم لەسەر دانابێ هەرگیز ناهێڵم دوبارە ببێتەوە سەرۆكى هەرێَم لەوچوار ساڵە تێرمان خوارد نۆبەى ئەوەیە چوارساڵى تریش حكومرانى بكات و هەرەكوڕە بچوكى لەسەر حسابى خەڵكى كوردستان بنێرێتە دەرەوەى كوردستان لەوێ بخوێنى .ئەى ئەوكەسەى دەتەوێ زوڵم و زۆردارى نەمێنێ و بنەبربێ هەرگیز دەنگى خۆت بەفیرۆ مەدەو ترس ودڵە راوكێ نەتگرێ و لەكەس مەترسە ئەوەى ئەوان دەیڵێن وخەڵكى پێدەترسێنن هیچى وانیە تەنها چاوترساندنى ئێوەیەو دەیانەوێ دەستەمۆتان كەن و هەتا ماون نەگەنە هیواو ئاواتەكانى خۆتان دەنگ بدەن بەگۆڕان دەنگ بدەن بەژمارە 57 و دەنگ بدەن بەرۆشنبیرو نوێخوازى ئاییندەى كورد د. كەمال میراودەلى ژمارە 15 بەهیواى هاتنەدى ئاواتەكانتان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە