کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەڵكینە ووریابن .................دەنگى خۆتان بە فیرۆ نەدەن.....

Friday, 15/05/2009, 12:00

1621 بینراوە


ئەگەر خەلكی كورد راست دەكا و گۆڕانى دەوێ و بێزارە لە دەسەڵات و قانون و كاروبارى حكومەتى كوردى ئەوا دەتوانێ لەم هەڵبژاردنەدا دەستى خۆى بوەشێنێ و تۆڵەى خۆى بكاتەوە و دەنگیان نەدەنێ و لە پەل و پەیان بخەن .... ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێكى باشە رەخساوە بۆ ئەوەى خەڵكى باش و كارامەبە دەنگى خۆمان كاندید بكەین لە پەرمان و حكومەت نوێنەرایەتیمان بكەن و سەروەریى یاسا بپارێزن و حكومەتى قانون بنیاتبنرێ و دەم و دەزگاكانى دەوڵەت بە سبستەمێكى مۆدێرن و هاوچەرخ تأسیس بكرێ و ئیش وكارى هاوڵاتیان بە ڕێك و پێكى بەڕیوە بچێت و خەڵكى شیاو بۆ شوێنى شیاو دابنرێت و واستە و واستەكارى قەدەغەو بنبڕبكرێ و نەوەى نوێ بیتە گۆڕەپانى بەڕێوبردنى كارى سیاسی و ئیدارى وهتد... چیتر سەروەت و سامانى گەل ئاڵان و ساتانى پێ ناكرێ دەزگایەكى لێپرسینەوەى كارامە پێك بهینرێ بۆ سزادانى ئەوانەى لە سنورى یاسا دەردەچن و یاساو قانوون پێشێل دەكەن ئەوانەى لە ڕابووردودا بە موڵكى میللەت خۆیان دەوڵەمەندكردوەو خاوەنى دەیان پڕۆژەو كۆمپانیا و بیناو ڤێلاى تایبەت بە خۆیانن .....بەبێ ئەوەى هیچ دەزگاو دەسەڵاتێك بتوانێ لیان بپرسێتەوە پیاَن بلێن ئەمەتان لە كوێ بو (من این  لك هازا) لە بەر ئەوە ئێمە دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا گرەوى خۆمان ببەینەوە و ووریا بین دەنگى خۆمان بە فیڕۆ نەدەیین نەهێڵین ئەم دزو جەردانە سەركەوتن بە دەست بهێنن ئەگەر ئەمانە مەبەستیان بەردەوامبوون نەبێت لە گەندەلێ و جەردەیى و داوێن پیسى بە پارە و شتى تر خەڵك فریو نادەن دەنگیان بۆ بدات سەیرى كەناڵەكانیان بكەن چەند شپرزەو بە شێواوى دیارن ئەوە سكرتیرى گشتى (ى.ن.ك) پۆستەكەى لە بەغدا بە جێ هێشتوەو دەیان كێشەى كورد بە هەڵبسراوەیى لە بەغداد ماوەتەوە ئیهمالى كردون و بەجێى هێشتوون دانیشتوە لە كۆشكەكەى لە دوكان خەڵك بانگ دەكات قسەى درۆ و بەڵێنى درۆ دەدەات بەخەڵك بەبێ ئەوەى هیچى جێ بەجێ بكات باشەبۆ لە كاتى هەڵبژاردنەكانە ئەم بەڵینانە بە خەڵك دەدرىو كۆبونەوەى لەم جۆرە دەكرێ بۆ لە كاتى ترنا ئەرێ دەزانن ئەم كۆبونەوانە چەند مەسروفاتى دەوێ ئەرێ بۆ ناپرسن ئەو پارەیە هى كێ یە وا لەو كۆبونەوانە سەرف دەكرێ ئەرێ براینە ئەم كارەى تاڵەبانى دەیكا تاسەر ئیسقان گەندەڵى نیە ......ئەى ئەو نیو ملوێن دۆلارەى باس دەكرێ بۆ كرینى مۆنیكا و كۆمپیوتەرى لاپتۆپ بۆ دیعایەى انتیخاب بۆ بەخشینەوە بە كوێخا و ئاغا ئەى ئەوە پارە هى كێ یە براینە كاكە هى منو تۆو خەڵك نیە یان ئەوانەى لە تەنیشت و ئەم لاو ئەولاى دانیشتون هەمیشە مەكینە ماستاوەكەیان بەدەستەوەیە بوى گۆرانى و مەقام بە شان و باڵیدا هەڵدەدەن بێزم نایە ناوەكانیان بهێنم ئەوەشى ئیستا لە و دەوروبەرى ئەو نەخۆشە كۆبوتەوە هەموو خەڵكانی چڵكا و خۆرو ماستا و چى و مەسلحەت و بەرژەوەندچین هەر ئەو جۆرە خەڵكانەش بە پێویست دەزانن خەڵكى بە ئەمەك و پاك و راست و ڕیك لاى ئەوانە هەرگیز جێ ى نابیتەوە جارێ نابێ بە هیج جۆرى دڵسوزى خەڵك بى هاوكارى خەڵك بى ...بویە لە كۆتاییدا دەڵێم ئەوەى خاوەنى هەستى نیشتیمان پەروەرییە ئەوەى ئیش و ئازارى گەلەكەى لەناخایە سوتاوە ئەوەى دەیەوێ یاسا و قانون سەروەر بێ ئەوەى ئەیەوێ كۆتایى بە دزیى و جەردەیى و گەندەلى بێ ئەوەى ئەیەوێ حەق و حقوقى تاك بپارێزێ و ئەوەى ئەیەوێ كوردستان هەمیشە سەوزو ئاوەدان بێ بە هیچ جۆرێ دەنگ بۆ ئەو دزو گەندەڵ و داوێن پیسانە نەدات..............

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)