بەلێننامە
Saturday, 16/03/2013, 12:00
بەلێننامە پەرتوكێى تازە یە , كە زوربەى بەرپرسەكانى كوردستان بە گەورە و بجوكەوە سەرقالى نوسینەوەى ئەو پەرتوكەن, هەر ئەینوسنەوە و كوتایى ناییت, بە قسەى خویان پەرتوكێكى ئەوندە ناوازەیە هەر هەمووى بە ئالتون ئەنوسرێتەوە, بەلام ئەوندەى بیرى لێ ئەكەوە نازانم ئەم پەرتوكە بۆ بەجى و كوتایى نەهات, زور جار ئەلێم بۆیە تەواو نەبووە لەوە ئەجێت شتێك بێت بیانەوەێت لێرە و لە دەرەوە زورترێن فروشى هەبێت.
ئەم پەرتوكە چارەنوس سازە بە قسەى خویان باسى دیموكراتیەت و سەردەمى ئێستایى كورد و ستراتیژیەتى داهاتوو و سەربەخویى كوردستان و یرسى نەوت و بنبركردنى گەندەلى و داهات ناوخویى و ئازادى رۆژنامەنوسى و دادپەروەرى كومەلایەتى و خوشگۆزەرانى خەلكى و ماددەی 140 و مافى مرۆف ویەكرێزى ناوخویى چەندین بابەتى تر بەگرنگیەوە پلان و ستراتیژیەتیان بۆ دائەنێ و شرۆڤەیان ئەكات.
ئەم پەرتوكە ناوازەییە , لە چەندین فەسل و ماددەیا بە باشى تیشك ئەخاتە سەر پاشماوەكانى ئەنفال و كیمیابارانى هەلبجە و چارەسەر بۆ ئەو كێشانەش دیارى ئەكات, بەروارەكانى یادى ئەنفال و هەلبجە لە چەند لاپەرەیەكى ئەو پەرتوكە بە باشى ئەبینرێن و نازى پێوە ئەكرێت.
ئەوەیى جێگاى سەرنجە ئەم پەرتوكە بەهادارە ئەوەندە بە دەستە جەمعى ئەنوسرێتەوە نازانرێت كێ نوسەریەتى و كێ هاوكار, بۆجەكەى لە كویە و كێ بەچاپى ئەگەینێ.
ئەمەش موژدەبەخشە چونكە هەولى هەموو بەرپرسەكان لەم پەرتوكە بەناو بەلێنامەیە كوبوتەوە.
ئەم پەرتوكە لەوە ئەچێت لە رۆژانى نیزیك پرۆ پاگەندەى هەلبژاردن بلاو بكرێتەوە, بەلام من پێشنیار ئەكەم ئەو كاتە بلاو نەكرێتەوە! جونكە خەلكى هەموویان مشغولى پرۆپاگندەى هەلبژاردن ئەبن و خوێنەرى كەم ئەبێت, ئەمەش لە بەهایى پەرتوكى بەلێننامە كەم ئەكاتەوە و ماندووبوون و شەو نخونى بە فیرۆ ئەروات و كەسیش پێى نازنێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست