کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامە رووزەردەكەی پارتی چی لەیەكگرتوو دەوێت؟

Tuesday, 23/03/2010, 12:00


پارتی تاقە رۆژنامەیەكی هەیە كە زمانحاڵی خۆیەتی لەهەموو سەردەمێكدا پەلاماری لایەنێك دەدات، ئەم رۆژنامە رووزەردە بەقەد باڵای بەشێك لەبەرپرسەكانی كە كاری تێدا دەكەن، درۆ دەكات، سەرەڕای ئەوەی كە درۆش دەكات لەهەمانكاتدا فێری ئەوەیە كە بەرگرییەكی چەواشەكارانە لەمەسعود مەلا مستەفای تەزوویر بكات.

لەژمارە 3426ی رۆژی19/3 رۆژنامەی خەبات روونكردنەوەیەكی لەسەر راپۆرتێكی رۆژنامەی یەكگرتوو-ی رۆژی 18/3 كە یەكگرتووی ئیسلامی دەریدەكات، بڵاوكردۆتەوە، من بەهەموو تەمەنم یەكگرتوو نەبووم و ئەندامی یەكگرتووش نیم، بەڵام هەر كەسێك راپۆرتەكەی رۆژنامەی یەكگرتوو بخوێنێتەوە و وەڵامی رۆژنامە رووزەردەكەی پارتیش بخوێنێتەوە تێدەگات كە ئەم حزبە چەند چەواشەكارەو چۆن دەیەوێت راستییەكان بشێوێنێت، لەوەش سەیرتر هەموو كەس باش دەزانێت ئەو سەغڵەتبوونەی جاشقەڵەكانی پارتی لەخەبات بۆ ئەوە نییە كە ئایا ئەو بەڵێنانەی كە بەخەڵكی هەڵەبجە دراون جێبەجێكراون یان نا بەڵكو ئەو سەغڵەتبوونە تەنیا بۆ ئەوەیە كە ناوی سەرۆكە تەزوویرەكەیان هاتووە كە كاتی دەستبەكاربوونی بەڵێنی بەوەفدێكی هەڵەبجەییەكان دابوو كە ئەگەر ئەو بەڵێنانەی دراون جێبەجێنەكرێن ئەوا دەستلەكاردەكێشێتەوە، دەبوو برادەرانی رۆژنامەی یەكگرتوو-ش ئەوەندە كورت بین نەبن چونكە ئەو سەرۆكە هی پارتییە و هی كورد نییەو بەتەزویریش هاتووەتە سەر تەخت، بۆیە بەلایەوە ئاساییە هەر بەڵێنێك بدات و جێبەجێی نەكات، من لەم خاڵانەدا وەڵامێكی رۆژنامە رووزەردەكەی پارتی دەدەمەوە:

یەكەم: بەر لەهەموو شتێك با سەرنووسەرەكەتان سەردانێكی هەڵەبجە بكات و لەگەلأ ئەو وەفدەكەی كە مەسعود مەلا مستەفا لەگەڵیان كۆبووەتەوە، بیاندوێنێت بزانێت بەڵێنەكان جێبەجێكراون یان نا، نەك هەر بەپەلە لەلقە فاشیلەكەی هەڵەبجەوە وەڵامتان بۆ بنێردرێتەوەو ئێوەش بیكەن بەروونكردنەوەی خۆتان.

دووەم: ئەوكاتەی نەسرین بەرواری وەزیری شارەوانی عیراق بوو بەڵێنی دروستكردنی 500خانووی دا و بەردی بناغەشی دانرا، بەڵێ جێبەجێنەكراو لەوكاتەی كە وەفدەكە، مەسعود دەبینن پێی دەڵێنەوە و وەعدیان پێدەدات گەر جێبەجێنەكرا دەست لەكاردەكێشێتەوە، جگە لەوە لەزورنا ژەنەكانی پارتی دەپرسین خۆ دەزانن نەسرین بەرواری كێیە؟ ئەگەر خەڵكی هەڵەبجە نەیانزانیایە نەسرین بەرواری كێیە رووبەرووی مەسعود مەلا مستەفایان نەدەكردەوە، چونكە چاك دەزانن كە نەسرین بەقسەی مەسعود دەكات وەك چۆن كاتی خۆی لەسەردەمی وەزیری ئەودا سێ پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ سلێمانی و دهۆك و هەولێر دەرچوو، ئەوانیش پرۆژەی هێڵی دووەمی دوكان-سلێمانی و هێڵی ئاوی كەسنەزان لەهەولێر و هێڵی ئاوی دهۆك، كە هەر یەك لەوەی هەولێر و دهۆك-ی جێبەجێكردوو ئەوەی سلێمانی شكست پێهێنا.

سێیەم: بەڵێ خەڵكی هەڵەبجە هەقی خۆیەتی بڵێ ئەو نەخۆشخانەیە كوا كە بۆ بەركەوتوانی چەكی كێمایی ماوەی 3ساڵە تەنها 20%ی تەواو بووە و كاتێ بەمەسعودیان وت، بەڵێنی دا كە بەزووترین كات تەواو بێت.

چوارەم: لەوەڵامەكەی رۆژنامەی خەبات-دا ئەوە بەچاوی خەڵكی هەڵەبجە دەداتەوە كە لەسەر داوای سەرۆكەكەیان لەیادی 22ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەدا بەردی بناغەی زانكۆی هەڵەبجە دانراوە، وەك دانانی بەردی بناغە هێندە ئەركێكی گران بێت كە كەس نەتوانێت جێبەجێی بكات، بەڵام دەمەوێت بەو رۆژنامە رووزەردە بڵێم كە ئەوە رۆژنامەی خەبات و ئەوە پەیامنێرەكانت بزانە بەچەند ساڵی تر ئەو زانكۆیە وانەی تێدا دەخوێنرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە