کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامه‌یه‌ك بۆ كاك نه‌وشیروان و گردی پیرۆز

Friday, 08/05/2009, 12:00

1624 بینراوە


به‌رێز كاك نه‌وشیروان:

ئاگارین كه‌ به‌رێزتان سه‌رقاڵو خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ‌ لێستی سه‌ربه‌خۆن بۆ په‌رله‌مان جا هیوامان سه‌ركه‌وتنتانه‌، چونكه‌ سه‌ركه‌و‌تنی ئێوه‌ و لیستی سه‌ربوخۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی گه‌له‌ كه‌ له‌كاتێكدا ئێمه‌ی گه‌ل به‌ڕێزتان و ‌لیسته‌كه‌تان لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕیز و به‌ره‌ی خۆماندا ده‌بینینه‌وه‌ ، ئیمه‌ش هاو‌بیر و هاوخه‌باتین بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و دزیی‌ وخیانه‌ته‌ی ‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ووڵاته‌كه‌ماندا سه‌ری هه‌لداوه‌ و ته‌شه‌نه‌ی كردوه‌ و له‌ ده‌مار و شاده‌ماره‌كانی حكومه‌تدا ڕه‌گی داكوتاوه‌. بۆیه‌ هه‌بوونی لیستێكی به‌م شیوه‌یه‌، گرنگی و سه‌ركه‌وتنی له‌ باسكردن نایه‌ت و زه‌روریه‌ته‌كه‌ی له‌ سنور به‌ده‌ره‌ و هه‌تا بتوانین به‌ هه‌موومان دزه‌كان و خیانه‌تكاره‌كان ڕیشه‌كێش بكه‌ین و سه‌روه‌ریی و مافه‌كانی هاوڵاتی پارێزراوبێت و هه‌موومان به‌ گه‌وره‌ و بچوك و هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ ژێر سێبه‌ری یاسا و یاساش له‌خزمه‌تی هه‌مووماندا بێت.

به‌ڕێزم، وه‌كو هاوڵاتیه‌ك به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم كه‌ سه‌رنجتان رابكێشم به‌لای خۆمدا و باسیكتان ده‌رباره‌ی چه‌ند كه‌سێك بۆ بكه‌م كه‌ نه‌وه‌ك به‌بیانوی ڕیفۆرم بوونه‌وه‌ ناویان چووبێته‌ ناو لیستی سه‌ربه‌خۆوه‌ و كه‌سانێكبن له‌ پاڵێوراو بۆ لیسته‌كه‌مان لیستی سه‌ربه‌خۆ و لیستی گۆڕان. من ده‌مه‌وێت لیره‌دا ئه‌وه‌ به‌ب یری به‌رێزت و به‌ بیری خۆم و خوێنه‌ری خۆشه‌ویستیش بهێنمه‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ من باسیان لێوه‌ ده‌كه‌م بوونیان هه‌بێت له‌ لیسته‌كه‌ماندا ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ لیسته‌كه‌مان ده‌كه‌وێته‌ ژێر پرسیاریكی زۆره‌وه‌ و پرسیاره‌كانیش ڕه‌ق و ته‌ق ده‌بن و حه‌تمه‌ن بۆنی گوڵیان لێوه‌ نادێت.
‌‌
به‌ڕێز!
ئه‌م‌ كه‌سانه‌ی كه‌ مه‌به‌ستمه ‌و باسیان لێوه‌ ده‌كه‌م كاوه‌ی مامه‌عه‌به‌ و دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید و دیلمانی حه‌مه‌ی سابیره‌، كه‌ ئه‌مانه‌ گوایه‌ له‌ به‌ره‌ی ریفۆرمن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ به‌پیلانیكی دارێژراو كارگه‌یه‌كی بلۆكیان راگرتووه‌ كه‌وا بۆ دووسال ئه‌چێ به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كارگه‌كه‌ به‌عسی بووه‌ و به‌م بیانوه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت كه‌رگه‌كه‌ لووش بده‌ن.

پێم باشه‌ ئه‌وه‌ بڵێم و ئێمه‌ش شاهیدی ئه‌وه‌ین، كه‌ ئه‌و كارگه‌یه‌ له‌ پێش راپه‌ریندا دامه‌زراوه‌ و هه‌موو به‌لگه‌ ڕه‌سمیه‌كان زیندون.‌ خاوه‌ن كارگه‌كه‌ش یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی، كه‌ له‌ رۆژانی سه‌ختی خه‌باتداهابه‌شی كاریری‌ ڕێكخستن و كاری پێشمه‌رگایه‌تی ناو شاری كردوو، كه‌ تا ئیستاش له‌خه‌باتدا به‌رده‌وامه‌ نه‌ك به‌عسی بووبێ.‌ كاتێكیش چۆته‌ شاخ یه‌كێك بووه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتوكان نه‌ك وه‌ك دانای مامۆسا فاشل كه‌ له‌ شاخ هه‌رچی بۆ دیاری ئه‌كرا له‌لایه‌ن مامیه‌وه‌ سه‌ركه‌تو نه‌ئه‌بوو بۆ ئه‌ماش نمونه‌ زۆر و زه‌به‌نه‌یه‌ و ره‌نگه‌ به‌ریزیشتان شایه‌تی هه‌ندیك له‌و نمونانه‌بن. داوا له‌ به‌رێزتان ئه‌كه‌ین، كه‌ ئاگاداری لیسه‌كان بن ئه‌م دزانه‌ په‌راوزكرێن و له‌و لیسته‌دا ناونووسبن كه‌ دادگایی بكرێن و ئه‌وه‌ی قوتیانداوه‌ یاسا له‌ قورگیان ده‌ر بهێنیته‌ ده‌ره‌وه‌.
به‌ڕێزم،خاوه‌نی ئه‌م كارگه‌یه‌ وه‌ك چۆن له‌ ناوشاردا بووبوونه‌ پشكۆی ئاگربۆ سه‌ر دڵی خائینان ئه‌مرۆش په‌یمان نێوێ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هاوبیروهاوهه‌لوێستبین بۆ نه‌هێشتنی خائینان و گه‌نده‌لیی.‌

هه‌رئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌ به‌كێشكردنی تانكه‌ره‌ نه‌وت، كه‌ به‌ناوی خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرن چۆن بۆ خۆیانی لایده‌ده‌ن و له‌بازاری ڕه‌شدا هه‌ر به‌خه‌ڵكی سلێمانی به‌نرخێكی زۆر ده‌یفر‌ۆشنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بیت و بمه‌وێت لێره‌ باسی پرۆژه‌ قێزه‌وه‌‌نه‌كانیان بكه‌م ئه‌وا ناكرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر باسی بكه‌م‌ ئه‌وا كاتی زۆر ئه‌وێت و كاتیش جێگای زێڕی گرتۆته‌وه‌ بۆ به‌ڕێزتان.

خزمه‌تكارێكی رێگای ڕزگاریو خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان

داریان جاف

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)