نامەیەكى بە پەلە ..لە جەماوەرى شارۆچكەى كفرى و كەلار بۆ بەرێز جوهر نامق سالم
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
وەك بەرێزتان باش دەزانن كە گەلى كورد هەر لە دواى راپەرینى سالى1991 وە تاكو ئێستا بە بەردەوام پێویستى بە گۆرینى سیستەمەكانى دەستەلات هەبووە چونكە كاتێك گۆرانى سیستەمى دەستەلات لە كوردستان كە دوو بال و یەك ئامانجە و بەپێى هەموو بەڵگەنامەكانیش بیرۆكەى خوێ نوێكردنەوە لاى سەرانى ئەم دوو دەستەلاتە بنەمالەیە بۆ گەلى كورد تەنها ئەوە دەگەینێت كە(دیكتاتۆریەت و گەندەلى و كورد كوژى و تیرۆر و بازرگانى...هتد).
ئێمەى جەماوەر زۆر خۆشحال بووین بەوەى كە بەرێزتان زۆر دەمێكە هەستتان بەوانە كردوە بێگومان بۆیە خۆتان دوركردەوە لەم بنەمالە ئاشبەتالە قێزەوەنە.ئێمە زۆر باش دەزانین كە زیرەكى بەرێزتان نەك لە پارتە فشۆلەكەى بارزانى باشترە بەلكو ئێوە بە پێى خەبات وتێكۆشانتان شایەنى ئەوە بوون كە ببن بە ئەنجومەنى پیرانى پارتێكى وائەگەر پارتێكى خاوێن و تەندروست بووایە كە دەتوانم ئێوە یەك بەتەمەنى بەعسیەكانى نێو ئەم پارتەى ئێستا كە خاوەن دەستەلاتى سیاسین خەباتتان كردوە بەلام كەچى بنەمالەى ئاشبەتالى دەست رۆیشتوى ریسوا بوو تەنها بەوە نەوەستاوە كە نابێت كەسێك هەبێت شان لە شانى بالا كورتەكانیان بدات بەلكو هەولى جدیشیان داوە بۆ لەناو بردنیان.
بەرێز جەوهەر نانق سالم....
گەلى كورد كە ئیمرۆ هەڵساوە بریارى خۆى داوە كە ئیتر نابێت كەسێك هەبێت بەناوى سەركردایەتى سیاسى دەستەلاتى كورد بگرێتە دەست بۆیە بەرێزتان باش دەزانن كە جەماوەرى كوردستان كاتێك هەڵسا سەرپێ چیاكانیش دێنێتە لەرزین و بەلام لە بارودۆخیپَكى وەكو ئیمرۆ گەلى كوردستانى راپەریوى كوردستان پێویستى بە كەسایەتى وەك بەرێزتانە جا
بەناوى شەهیدان وكەس وكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان
و بەناوى ئازادیخوازان و بەناوى راپەرین و جەماوەرى سەربەرزى كوردستان
داوا لە بەرێزتان دەكەین بۆ بەرژەوەندى كوردستان بەخێر راكەیاندنى خۆتان بۆ رێزى جەماوەرى راپەریوى كوردستان رابگەینن و هەموو كۆت بەندەكانى زوڵم بە دەستى خۆت بشكێنن كە بێگومان بەرێزتان لە ئێمە زیاتر ئاگادارى زوڵمى ئەمانەن، چونكە ئامادە بوونتان لە لایەك درێژە پێدانى خەباتى ئێوەیە بۆ كورد و كوردستان، بە تایبەتى كەنازناو و ناوبانگى بەرێزتان دورە لەوەى كە ئێوە لە نێو كۆمەڵگاى كوردى بەستراوە بێت بە پارتێكى سیستەم سەقەتى لەناوچووە ناسرابن نا نەخێر ئێمەى جەماوەر دڵنیاین لەوەى كە بەرێزتان و خانەوادە كورد پەروەرەكەتان لە نێو گەلى كورد بە خەباتگێرێكى پاك و خۆنەویست ناسراون بە تایبەتى كە ئەندام نەبوونى خۆتان بۆ سەرانى كوردكوژ و دیكتاتۆریەت راگەیاند ،گەلى كورد بەرێزتانى هەبێت هەردەم خاوەن سەرهەڵدان و خەبات و شۆرش و راپەرینە لە كۆتایدا هیوادارین كە بریارتان هاوتەریب بێت لەگەل بریارى گەلى كورد چونكە لە لایەكى دیكەش بەشدار بوونتان واتاى یەكلا كردنەوى بەرێزتان ئەدات كە ئێوەش هەر خەباتگێرن نەك بۆ پارتى وبارزانى بەلكو بۆ كورد و كوردستان.
سەركەوتو بیت راپەرینى جەماوەر
بژى كورد بژى كوردستان بژى خەباتگێران
سەرشۆرى بۆ گورد فرۆشان و گەندەڵكاران
جەماوەرى گەرمیان لە كفرى و كەلار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست