کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌رله‌مانتارێك: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بیر له‌سه‌ندنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن بكاته‌وه‌ ئینتیحاری‌ په‌رله‌مانه‌كه‌ی‌ خۆی‌

Thursday, 07/04/2011, 12:00


په‌رله‌مانتارێكی‌ گۆڕان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات فڕاكسیۆنه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌ترن كه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان بتوانێت متمانه‌یان لێبسه‌نێته‌وه‌و راشیده‌گه‌ێنێت بیركردنه‌وه‌ له‌و كاره‌ ئینتیحاركردنی‌ په‌رله‌مانه‌كه‌ی‌ خۆیه‌تی‌.
به‌پێێ‌ زانیارییه‌كانی‌ ئیسلام په‌یك،هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان متمانه‌ له‌په‌رله‌مانتاری‌ ئۆپۆزسیۆن بسه‌نێته‌وه‌ چونكه‌ به‌پێی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌ سێ‌ دانیشتن به‌شدار نه‌بێت به‌بێ‌ هۆ ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ دایمه‌زراندووه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌،له‌وباره‌یه‌وه‌كاروان سالح ئه‌ندامامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌فڕاكسیۆنی‌ گۆڕان،تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یك)وتی‌:"به‌رای‌ من ئه‌وانه‌ هه‌موو بڕوبیان و پاساوی‌ نابه‌جین،سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌نابۆ ئه‌و شتانه‌ ببات ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دانانی‌ به‌رنامه‌ی‌ كار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌موو فڕاكسیۆنه‌كان،دانوستان و ته‌نسیق و دانیشت بكات،به‌ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانی‌ ناو په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دابنێت نه‌ك به‌كه‌یفی‌ خۆی‌ و ده‌سه‌ڵاتی‌ ره‌های‌ خۆی‌، شتێك له‌به‌رنامه‌ی‌ كار هه‌یه‌ وه‌كو هێنانی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ لایده‌بات و كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ی‌ تر ده‌خاته‌ ناو به‌رنامه‌ی‌ كار،فڕاكسیۆنه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌وه‌ زۆر گه‌وره‌ترن كه‌س بتوانێ‌ متمانه‌یان لێبسه‌نێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ ده‌نگی‌ نزیكه‌ی‌ ملیۆنیك خه‌ڵكن هاتونه‌ته‌ ناو په‌رله‌مان و33% په‌رله‌مانی‌ كوردستان پێكده‌هێن، خوانه‌خواسته‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وانه‌ی‌ هه‌بێت كه‌واته‌ بیر له‌ ئینتیحاری‌ په‌رله‌مانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌بێ‌ بوونی‌ وجودی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌رله‌مان هه‌موو ئه‌و بڕگه‌و پڕۆژه‌ و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ره‌تده‌كرێن هه‌موو له‌ژێر پرسیار و گومانانن،هه‌موو ئه‌و پڕۆژه‌ هه‌ستیارانه‌ی‌ كه‌ به‌رێ‌ كراون به‌بیانوی‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ ده‌بێت ئه‌وانیش بێنه‌وه‌ ناو په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌،ده‌بێت به‌شێوازێك ره‌ت بكرێن كه‌ قه‌ناعه‌تی‌ زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌ تێدابێت نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ فڕاكسیۆنی‌ كوردستانی‌ خۆی‌ به‌زۆرینه‌ ده‌زانی‌ و ده‌بێت یاسایه‌ك ره‌ت بكات و ئیتر ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێت به‌ هه‌موو شتێك".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ گۆڕان راشیگه‌یاند:له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و چوارده‌وری‌ خۆمان ئۆپۆزسیۆنێك نییه‌ به‌قه‌د ئۆ پۆزسیۆن له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌هێز و به‌سه‌نگتر بێت،وتیشی‌:"په‌رده‌پۆشكردنی‌ ئۆپۆزسۆن ئه‌وه‌نده‌ كارێكی‌ ئاسان نییه‌ و خه‌یاڵه‌ ئه‌وه‌ی‌ بیر له‌و شتانه‌ بكاته‌وه‌".
ناوبراو رونیشكرده‌وه‌ كه‌و ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ نه‌بیستوه‌و وتیشی‌:"باوه‌ڕناكه‌م بیر له‌و جۆره‌ شتانه‌ بكرێته‌وه‌،ئه‌گه‌ر بیر له‌و جۆره‌شتانه‌ بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئینتیحارێكی‌ سیاسییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان خۆی‌ له‌ناوببات،گه‌ر بیریشی‌ لێبكرێته‌وه‌ هه‌ڵه‌ێكی‌ مێژووی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ وه‌كو هه‌ڵه‌كانی‌ تر كه‌تائێستا په‌رله‌مانی‌ كوردستان رۆژ له‌دوای‌ رۆژ تێده‌كه‌وێت".
له‌وه‌ڵام پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ روودانی‌ كارێكی‌ له‌وجۆره‌ هه‌ڵوێستیان چیده‌بێت؟په‌رله‌مانتار كاروان سالح وتی‌:"هه‌ڵوێستی‌ ئێمه‌ شه‌قامه‌،شه‌قام جوانترین هه‌ڵوێسته‌ كه‌ ئێمه‌ شانازی‌ پێوه‌بكه‌ین،ئێمه‌ زۆر شانازی‌ به‌وه‌ده‌كه‌ین له‌جیاتی‌ چه‌ك و میلیشا و پاره‌ و هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ره‌هیانه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌تی‌ ئێمه‌ش شه‌قامان هه‌یه‌،شه‌قام هێزێكی‌ له‌بن نه‌هاتووه‌،شه‌قام دونیا و سیسته‌م ده‌گۆڕی‌ و كاریگه‌ری‌ به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ ژیانه‌وه‌ هه‌یه‌،ئه‌وه‌ی‌ كه‌شه‌قامی‌ له‌گه‌ڵ بێ‌ دڵنیابه‌ خواشی‌ له‌گه‌ڵ ده‌بێ‌ و سه‌ركه‌وتوش ده‌بێت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە