وامده‌زانی تورکیا سه‌رسه‌ختترین دوژمنی کورده
Tuesday, 25/03/2014, 12:00
بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ولهخۆم ده‌پرسی ئه‌رێ کام له‌م دوژمنانه زیاتر له‌وانیتر سهرسهختره له دژایه‌تی وناحه‌زی میلله‌تی کورد ، عیراق ئێران تورکیا یان سوریا ؟ له‌گه‌ڵ خۆما کاره‌ساته‌کانم له مێشکا زیندوو ده‌کرده‌وه ودههێنایه پێش چاو ، هه‌ندێ جار عیراق خۆی له پێشه‌نگدا ده‌بینییه‌وه ئه‌ی ئێران خۆ ئه‌ویش که‌می نه‌کردووه خۆ سوریاش ته‌قسیری نه‌کردووه وزۆر جاریش تورکیام ده‌هاته پێش چاو وه‌کوو که‌سێک به شانازییه‌وه له سنگ بدات وبه ده‌نگی به‌رز وبه‌ئاشکرا بڵێت منم من دوژمنه سهرسهختهکهتان وناهێڵم له ئه‌فریقاش چادرێک هه‌ڵبده‌ن .
به‌ڵام ئێستا که ته‌ماشایه‌کی ڕیگه‌گرتن له په‌رله‌مانتاران وهه‌ندێ چالاکوان ودڵسۆزی کورد ده‌گیرێت بۆ چوونه ڕۆژئاوای کوردستان له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی پارته‌که‌ی مهسعودبهرزانییهوه ، ڕێگه‌گرتن له هاتنی ساڵح موسلم بۆ هه‌ولێر ، برسیکردنی گه‌لی ڕۆژئاوا ، تێکدانی ماڵی کورد له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه‌وه له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌تایبه‌ت بێجگه له باشوور باکوور وڕۆژئاوا ئه‌وه‌ش ته‌نها له خزمه‌تی دوژمنانه ، تێکدانی لیستی که‌رکوک بۆ هه‌ڵبژاردن دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو پارته‌کانی کوردستان بڕیاریان له سه‌ر دابوو ئه‌ویش به ئه‌مری تورکیا ، ئه‌نفالکردنی گه‌لی کورد وبێسه‌روشوێن کردنی سه‌دان لاوی کورد وهێشتا گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانیان ئاشکرا نه‌بوون ، گه‌وره‌کردن وڕێزگرتن وبایه‌خدان به‌جاش وموستهشاره خۆفرۆش وخائینهکانی ئه‌م میلله‌ت ونیشتمانه ، ئه‌مانه وچیرۆکی زۆر درێژ وجهرگبڕ که به‌ده‌ستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه دژی ئه‌م گه‌له ئه‌نجامدراوه هانم ده‌دات که جارێکی تر به حساباته‌کانی خۆمدا بچمه‌وه وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیش بخه‌مه ڕیزی ئه‌و دوژمنه سه‌رسه‌ختانه‌ی کورد که خۆیان کردۆته دارده‌ستی دوژمنان ودژی هه‌موو ئاوات وئامانج وهیوای ئه‌م میلله‌ته خۆ ببیننه‌وه وهه‌وڵی له ناوبردنی بده‌ن وله ڕیزی یه‌که‌م جێگایه‌ک بۆ خۆ داگیربکه‌ن .
قاسم ئاغای موسته‌شاری تاوانبار ، خۆفرۆشی ناسراو له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ که‌ناڵی (ن رت) دان به‌تاوانه‌کانی ده‌نێت وخۆی وه‌کوو خاین له قه‌ڵه‌مده‌دات وهه‌ندێ سه‌رکرده‌ی پارتی ویه‌کێتیش به خاین وهاوپیشه ناوده‌بات . به‌ڵام که‌ی بنه‌ماڵه‌ش دان به‌و هه‌موو تاوانه گه‌ورانه وخیانهتهکانیان ده‌نێن وپێکه‌وه له‌گه‌ڵ قاسم ئاغا وخاینهکانی تر ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌کرێنه‌وه وعه‌داله‌ت جێبه‌جێ ده‌بێت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست