سه‌رۆکێکی خیانه‌تکار بۆ گه‌لێکی خه‌وتوو.
Saturday, 21/03/2009, 12:00
ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی ده‌کاته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و سوکایه‌تی به که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات و جاشایه‌تی بۆ دوژمنانی کوردوداگیر که‌ران ده‌کات له‌سه‌رحیسابی نه‌ته‌وه‌که‌ی بێ هیچ شك و گومانێك ئه‌وه سه‌رۆکێکی خیانه‌تکاره، ئه‌و گه‌له‌ش خیانه‌ت له سه‌رۆکه‌کانی خۆی قه‌بوڵ ده‌کات بێ هیچ دوو دڵیه‌ك گه‌لێکی خه‌وتووه،(جلال تاڵه‌بانی) هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدایه بگره زیاتریش . ئه‌و خیانه‌ت و سوکایه‌تیه‌ی تاڵه‌بانی به‌گه‌لی کوردی ده‌کات تاکو ئێستاش دوژمنه‌کانی پێ ی نه‌کردووه. که‌چی جه‌ماوه‌ری کورد نه‌وه‌ك هه‌ر بێ ده‌نگه‌و هه‌ڵوێستێکی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو خیانه‌تانه‌ی تاڵه‌بانی نیه به‌ڵکو ده‌نگ بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و حیزبه‌که‌یشی ده‌ده‌ن که ئه‌مه گه‌وره‌ترین کاره‌ساته که تووشی خه‌ڵکی ڕه‌ش ڕووت بووه.
ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێت به دیکتاتۆره‌کان جه‌ماوه‌ره ئه‌وه‌یش که شه‌رعیه‌ت و درێژه به ده‌سه‌ڵاتیان ده‌دات هه‌ر جه‌ماوه‌ره ، که‌واته جێگه‌ی خۆیه‌تی به و گه‌له بڵێین خه‌وتوو که به‌رگری له سه‌رۆکێکی خیانه‌تکاری وه‌ك تاڵه‌بانی ده‌کات.
تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه گه‌ورترین کاره‌سات به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ی خۆیدا بهێنێت و درێژه به‌و ده‌سه‌ڵاته پڕ گه‌نده‌ڵیه بدات که کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌و ئاڵۆزی و داڕمان بردووه. پێشینان ووتوویانه پاره‌ی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش منیش ده‌ڵێم پاره‌ی دزراوی نه‌وتی میلله‌ت بۆ کڕینی ده‌نگه ناڕازیه‌کان. هه‌موو دکتاتۆره‌کانی دوونیا بۆ سه‌رکوت کردنی نه‌یاره‌کانیان و کڕینیان هه‌میشه دوو ڕێگه ده‌گرنه به‌ر .
1/ تووندوو تیژی و سه‌رکوت کردنی ئۆپۆزیسیۆن وده‌نگه نه‌یاره‌کان هه‌ر وه‌کو ڕژێمی سه‌دامی له‌ناوو چوو دژی گه‌لی کووردو شۆڕشه‌کانی به‌کاری ده‌هێنا.
2/ کڕینی به‌رپرسه نه‌یاره‌کان و شوێن که‌وتووه‌کانیان له ڕێگه‌ی پاره‌و به‌خشینی پله‌وده‌سه‌ڵات به خۆیان و نه‌وه‌کانیان هه‌روه‌کو جلال تاڵه‌بانی ئێستا به پاره‌ی دزراوی میلله‌ت هه‌ڵ ده‌ستێت به کڕین و په‌شیمان کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیانه‌ی که ده‌ستیان له‌کار کێشایه‌وه به به‌خشینی ملیۆنه‌ها دۆلار‌و پله‌و پایه‌ی تایبه‌ت به‌ڵێنی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵته‌کانیان دوای خۆیان و به‌خشینی به کوڕه‌کانیان . دیاره ویژدان و بیر‌و باوه‌ری چه‌سپاوی کوردایه‌تی لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت تاڵه‌بانی له‌م
کاتانه‌دا ڕۆڵی ده‌جال ده‌بینێت که له ئیسلامدا باسی لێوه کراوه که‌وا بۆ فریودانی خه‌ڵکی وشوێن خستنیان به‌دوای خۆیدا هه‌موو داواکاریه‌کانیان قه‌بوڵ ده‌کات وهه‌رچیان بوێت ده‌یانداتێ. جا ده‌ڵێن ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌و به بیروباوه‌ڕ ئه‌و که‌سه‌یه که دوای ده‌جال ناکه‌وێت و به به‌ڵێنه‌کانی هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت. تاڵه‌بانی خیانه‌ت و سوکایه‌تی نه‌ماوه به میلله‌تی کوردی نه‌کات هه‌ر به جاشایه‌تی و نۆکه‌رایه‌تی بۆ تورك و فارس و عه‌ره‌ب ودژایه‌تی کردنی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی خۆی له‌به‌ر خاتری دوژمنانی کورد‌و ڕازی کردنیان و ئاژاوه‌و دوو به‌ره‌کی نانه‌وه له‌ناو پارته کوردیه‌کان و ته‌نانه‌ت له‌ناو حیزبه‌که‌ی خۆیشیدا خه‌ریکی کوتله‌و کوتله بازیه‌و دوو به‌ره‌کی خستۆته نێوان به‌رپرسانی حیزبه‌که‌ی خۆیشیه‌وه.
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێ ی سیاسه‌تی خوێند بێت ئه‌زانێت که تاڵه‌بانی ته‌نها یه‌ك پێناسه هه‌ڵده‌گرێت ئه‌ویش ئه‌و پێناسه‌یه‌یه.که سیاسه‌تمه‌داری ووشیار هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی کردوویه‌تی که به سۆزانی سیاسی پێناسه‌ی ده‌کات تاڵه‌بانی هه‌رچی پێناسه‌ی قێزه‌ون و ناشیرینی بکه‌یت هێشتا ناتوانرێت وه‌سفی بکه‌یت . به‌ڵام له هه‌مووی کاره‌سات تر ئه‌وه‌یه سه‌رۆکی گه‌لێکی خه‌وتووه ئه‌گه‌ر گه‌لێك خه‌وتوو نه‌بێت له‌جیاتی یاسا قه‌بوڵ ناکات قه‌یرانی ڕیفۆرم کردن و چاکسازی و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی حیزبێکی گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌کێتی و سه‌رکرده‌کانی له‌ڕێگه‌ی سوڵحی عه‌شایریه‌وه بێت ئاخر خه‌ڵکینه له جیبوتی و سۆماڵیش ئه‌م جۆره سوڵحانه نیه . ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ی بکردایه ئه‌مان ووت نه‌خوێنده‌وارو عه‌شایره به‌ڵام خۆ تاڵه‌بانی پارێزه‌روه قانوون و سیاسه‌ی ته‌واو کردووه. تاڵه‌بانی له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی تری مابێت له ژیانی سیاسی‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه تا دواین چرکه‌ی ژیانی زیان به دۆزی میلله‌ته‌که‌ی ده‌گه‌ێنێت دوژمنانی کورد زۆر هوشیارن ئه‌زانن که تاڵه‌بانی نه‌خۆشێکی خه‌ڵه‌فاوه‌و چاك و خراپ له‌یه‌ك جیا ناکه‌توه وای لێ ده‌که‌ن که قسه دژی دۆزی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی خۆی بکات هه‌روه‌کو له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا له به‌رده‌م عبدلله گویل دا ووتی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه یاخود به شۆڕشی باکور ده‌ڵێت تیرۆریست قسه‌ی ئه‌م پیاوه‌خه‌ڵه‌فاوه باجه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌یدات . سه‌یر له‌وه‌شدایه تاڵه‌بانی ئه‌م هه‌موو خیانه‌ته به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد ده‌کات و ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیایه‌یان پێ ده‌کات که‌چی به‌داخه‌وه جه‌ماوه‌رێکی هێنده گه‌مژه‌و خه‌وتوون وورته‌یان لێوه نایه‌ت . هه‌ر ئه‌وبێ ده‌نگیه‌ش بۆته هۆی درێژ که‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست