دوای تاڵه‌بانی ، به‌ره‌و کوێ ؟
Tuesday, 25/12/2012, 12:00
ئه‌وانه‌ی ئیمرۆ له راگه‌یاندنه‌کان ولێره‌و له‌وێ باوکه‌ڕۆ و شیوه‌ن بۆ تاله‌بانی ده‌که‌ن، پێان وایه ده‌بێ مه‌رگ توخنی مامیان نه‌که‌وێت وهه‌زار ساڵ مامه بۆ ئه‌وان بژیت، ئه‌وه ئه‌وجۆره که‌سانه‌ن که تاله‌بانی بۆ هه‌موو ڕۆژگاره‌کان کاری پێبوون و کڕنووشیان بۆ ده‌برد، مامه هه‌ر زوو بۆ پاراستنی کورسیه‌که‌ی وپێگه‌ی ده‌سه‌لاتی، که‌سانی ئینتیهازی وئه‌ندامانی هه‌لوه‌شاوه‌ی حزبه بچووکه‌کان و ڕوخاو جاش وفایلداری له‌ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه خه‌لکی فیراری ده‌کرده سه‌رکردایه‌تی له شوێنی شه‌هیدان عه‌لی عه‌سکه‌ری ودکتۆر خالید، سه‌رکردایه‌تی رێکخراوه‌که‌ی ئێستا دوازده فایلداری دیاری تێدایه ئه‌وه بێجگه له خواره‌وه‌ش پڕیه‌تی له خائین وپیاوکوژ که‌سانی ڕوخاو بۆ پاره‌وه پله‌و ئیمتیازات.
ئه‌وانه‌ی به‌بیروباوه‌ر له‌رۆژه سه‌خته‌کان کوردایه‌تیان ده‌کرد هه‌لگری ئایدیۆلۆلژییه‌ک بوون له ریکخراوه‌که‌ی تاله‌بانی گیانیان کرده قوربانی به مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ودامه‌زراندنی ده‌وله‌تی کوردی له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی، ئه‌شکه‌نجه‌کانی زیندان، ئاواره‌بوونی که‌سوکاری پێشمه‌رگه‌و حال ومال به‌جێ هێشتن، هه‌لبژاردنی ژیانی ئاواره‌یی، به‌لای کیمیا باران وئه‌نفال بۆ کورد هێنان. تاله‌بانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌فقه بازرگانییه سیاسیه‌کانی پێشکه‌شی به پایته‌خته‌کانی ئه‌نقه‌ره‌و تاران وسوریاو به‌غداو کوتله سیاسیه‌کانی ئێراق کرد، کام سه‌رکرده‌ی دنیا دژ به‌داخوازی خه‌ونی چه‌ند ساله‌ی گه‌له‌که‌ی بووه، و دوای ئه‌و هه‌موو قوربانی ومال وێرانییه بچێت له‌سه‌رگۆری دووژمنان وجه‌لادانی کورد کوژ بگریت یان بلێ ده‌وله‌تی کوردی خه‌ونی شاعرانه‌یه، سالی پار تاله‌بانی له‌ده‌رباری ئاغاکانیدا له ئه‌نقه‌ره له رۆژنامه‌ی حورییه‌تی تورکی گوتبوی: کوردی باکور جارێ زووه داوا ده‌که‌ن به‌زمانی کوردی قسه بکه‌ن، سه‌لاحه‌دین ده‌میر تاش ئه‌وگه‌نجه سیاسیه‌ی له چاو ئه‌زموون وته‌مه‌نی سیاسی تاله‌بانی به شاگردی ئه‌و‌ده‌شێت وه‌لامی دایه‌وه گوتی: ئه‌وه کاری تۆنییه تۆ سه‌رکرده‌ی پارتێکی نه‌ک هه‌موو کوردستان ، جارێکی تریش خۆت له‌وبابه‌تا نه هه‌ل مه‌قورتێنه!.
تاله‌بانی ده‌سه‌لاتی لا خۆشه‌ویسته بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رده‌م له سه‌ر کورسی ده‌سه‌لات و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان له‌سه‌ر دوارۆژی سیاسی ئه‌و هه‌بوو ته‌سفییه‌ی کردن. کۆمه‌لێک سه‌رکرده‌ی نارده هه‌کاری وبه کوشتنی دان، ئه‌نجام کۆمه‌لێک سه‌رکرده‌ی سۆسیالیستی به کوشتن دا، له‌ولاوه‌ش ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌ندامان وقاعیده‌جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی داگرت، گومانی تێدا نییه به‌کوشتدانی سه‌یدا سالح یوسفی و کاردۆ گه‌لالی عه‌لی هه‌ژاریش ده‌ستی تاله‌بانی تێدا بووه، له‌ولاوه‌ش چه‌ند که‌سێکی نارده‌وه بۆ ناو حکومه‌ت بوون به‌جاش ته‌نها پێشمه‌رگه‌کانی سۆسیالیستیان شه‌هید ده‌کرد، یاده‌وه‌رییه‌کانی سه‌ید کاکه و، روداوه‌کان و رۆژگاری ئیمرۆ ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنن. له‌ناو یه‌کێتیش ئه‌وه‌ی نه‌یاری بوایه یان له‌خه‌تی ئه‌ونه‌بوایه به‌نامه‌یه‌ک که‌سێکی راده‌سپارد له شه‌رێکدابه فیشه‌کێک ده‌یکرده قوربانی، شه‌هید ئارام، مامه‌ریشه، چه‌ندان که‌سی تر، براده‌رێک بۆی گێرامه‌وه گووتی: نامه‌یه‌کی بۆ قادر خه‌بات ناردبوو، قادریش ده‌یدات به پیرۆت نه‌بیی تا بۆ بخوێنێته‌وه که‌ئه‌وه نامه‌ی مامه، کاتێک پیرۆت نامه‌که ده‌خوێنێته‌وه تێیدا نووسرابوو قادر ئه‌گه‌ر له‌شه‌رێکدا بۆت هه‌ڵکه‌وت پیرۆت نه‌بیی به فیشه‌کێیک کۆتای به‌ژیانی بهێنه،که پیرۆت ئه‌وه ده‌بینێ یه‌کسه‌ر خۆی ئه پێشمه‌رگانه‌ی له‌گه‌لی ده‌بن دێن ته‌سلیم ده‌بنه‌وه،قادر زۆر هه‌وڵده‌دات ده‌لێ کاکه به‌م نوێژی نیوه‌رۆیه مه‌رۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت با دنیا تاریک دابێت، به‌لام پیرۆت گوێیی پێنادات.
سلێمانی پایته‌ختی ڕۆسنبیری!
سه‌یری گه‌مه‌ی تاله‌بانی وسیاسه‌ته‌که‌ی بکه‌ن، بۆ ئامانجی سیاسی به‌برێارێکی په‌رله‌مان ئه‌م شاره‌یان ناونا پایته‌ختی ڕۆشنبیری، له‌کۆی خه‌لکی شاری سلێمانی که به‌سه‌دان وده‌یان که‌سی به‌تواناو لێهاتوو پسپۆری تێدا هه‌یه، هێرۆی ژنه‌که‌ی کرد به لێپرسراوی مه‌لبه‌ند، پیاوکوژێکی وه‌ک حاکم قادری کرد به به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش وخاوه‌ن بریاری شار، ئه‌وه خه‌سرۆگوڵ له‌ولاوه بوه‌ستێ، نه‌خوێنده‌وارێکی وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ر به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه، بایزتاڵه‌بانی ئه‌وه بۆ چه‌ند خولێک ده‌چێت وه‌زیری دارایی و حه‌په‌لوش کردنی داهاتی نه‌وت و کوردستان و بودجه‌که‌ی به‌غداد وه‌ک برابه‌ش له‌نێوان خۆیان له‌گه‌ل پارتی دابه‌شی ده‌که‌ن، قوبادی کوری له ئه‌مریکا هێنایه‌وه کردی به‌وه‌زیر، به‌ده‌یان سه‌دان که‌س وکاری خۆی به‌پله‌وئیمتیازی باش داناوه، ده‌کرا له‌جیاتی ئه‌وانه‌ی خۆی که‌سو کاری شه‌هیدان وکه‌سانی تری دابنابوایه یه‌کێتیشی به‌رۆژی ئیمرۆ نه‌ده‌گه‌یاند، من ئه‌و ناو لینانه ده‌لێم له‌گه‌ل رێز‌و حورمه‌تم بۆ خه‌لکی خۆراگری قوربانیده‌ری سلێمانی، گه‌وجاندن نه‌ک پایته‌ختی ڕۆشنبیری، شارێک تا ئێستا تاوانبارانی 17 ی شوبات وئه‌و هه‌مو جه‌لاده‌ی تێدا بێ، رۆژانه پێشێلکاری به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه نووسان ده‌کرێت، تاوانباران له‌ژێر سێبه‌ری یه‌کیتی به ئازادی ده‌سورێنه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و تاله‌بانییه له به‌غدا بۆته سه‌رۆک کۆمار که به‌ته‌وافوقی سیاسی دانراوه، که‌چی راگه‌یاندنه زورناژه‌نه‌که‌ی ده‌یان گووت به‌هه‌ڵبژاردن کراوه به سه‌رۆک کۆمار، ئێ باشه ئێمه‌ش ده‌زانیین ئه‌و هه‌لبژاردنه بۆ به‌یاسایی کردنی پرۆسه‌که بوو واته شتێکی کارتۆنی بوو. بزانن له ماده‌ی 140 ه‌وه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، به‌غداد بۆ په‌راوێزکردنی هه‌ر داخوازییه‌کی کورد شتیکی تری هێناوه‌ته پێشه‌وه وه‌ک مه‌سه‌له‌ی کۆمپانیاکانی نه‌وت، بودجه‌ی پێشمه‌رگه، بودجه‌ی کوردستان، ئه‌و تاله‌بانییه رۆژێک هه‌لوێستیکی نه‌بوو، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی وکورسییه‌که‌ی، عیسا په‌ژمان ئه‌فسه‌ری ساواکی ئێرانی باشی وه‌سفکردووه ده‌لی تاڵه‌بانی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌نۆکه‌ری دلسۆزی ئێران بووه، ئێستاش ئه‌و له‌گیانه‌لای مه‌رگدایه سه‌رکردایه‌تی رێکخراوه‌که‌ی تووشی قه‌یران وسه‌ر لێشێوان بوون که‌وتونه‌ته ناو قوڕاو گێژاوه‌ێک رێگای ده‌رچوونیان مه‌حاله، مام له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌ی سکرتێری یه‌کێتی بووه وه‌ک ته‌ونی جالجالۆکه یه‌کێتی هه‌ڵ چنیوه، له‌گه‌ل کۆتایی مه‌رگی ئه‌و ده‌بێ یه‌کێتیش کۆتایی بێت به شنه بایه‌ک هه‌موو هه‌لده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ده‌یتوانی یه‌کێتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی دامه‌زراوه‌یی بنیات بنێت، نه‌ک کۆمه‌لێک گرووپ وته‌که‌تول که سه‌ره‌داوی گه‌مه‌کان هه‌مووی له‌ده‌ست خۆی بێت، له‌سه‌ر ئه‌ساسی درۆزنی ودوو ڕوویی وفتنه‌یی ئیداره‌ی داون، ئه‌وه‌ش وه‌ک شاده‌مارێکی ڕۆحی به‌رێوه‌بردنی رێکخراوه‌که‌ی به هه‌موو ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی داهاتۆته خواره‌وه، مێژووی سیاسی تاله‌بانی ده‌ریایه‌که له خیانه‌ت وتاوان ودرۆزنی ودووڕویی وفتنه‌یی، بۆیه مه‌رگی تاله‌بانی ئاخیره‌تی دوونیا نابێت، کۆتایی به‌هه‌موو شکله بێ مۆرالییه‌کان ودوو ڕوویی وفتنه‌یی دێت، ئه‌ستێره‌ی به‌ختی کورد جارێکی تر ده‌گه‌شێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست