ده‌زگای پاراستنی لقی چوار، کچانی سلێمانی سوک ده‌که‌ن
Wednesday, 15/05/2013, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو لقی چواری پارتیی له سلێمانی، به په‌یامنێری کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که له دوای خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌که‌ی 17 شوبات، ده‌زگای پاراستن به دوای گه‌ڕاندان بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌و کچانه‌ی که هاوبه‌شی ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان کردووو، یان به هه‌رشێوه‌یه‌ک وا خۆیان پیشانداوه نه‌یاریی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیین، یان ئه‌وانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانبوون، قسه‌یان به پارتیی و به ده‌سه‌ڵات ووتووه، دوای ئه‌وه‌ی که ده‌یان دۆزنه‌وه، ئه‌وسا ده‌چنه ناو فه‌یس بوکه‌وه و به دوای په‌یجه‌که‌یدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و کهسانانهیان دۆزییه‌وه، ئه‌وا په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌که‌ن، داوای په‌یوه‌ندییان لیده‌که‌ن، قسه‌ی ناشرینان پێده‌ڵێن، له رێگای ئیمه‌یله‌وه سووکایه‌تیی و وێنه‌ی ناشرینیان بۆ ده‌نێرن، ده‌یانخه‌نه ژێر فشاره‌وه، تا ناچاریان بکه‌ن، لاوازیان بکه‌ن و ته‌سلیم ببن، مه‌به‌ستی پاراستن له‌م کاره ئه‌وه‌یه، که له‌م رێگایه‌وه ئاڵۆزیی و تێکدانی ژیانی خێزان و هاوسه‌رگیری لێبێته‌وه. سه‌رچاوه‌که په‌یجی دوانزه کچ و ژنی خه‌ڵکی سلێمانی بۆ ناردیین، که ئه‌مانه که‌سیان ئاگایان له فه‌یس بووک نییه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتیی و پاراستنه‌وه به ناو و وێنه‌ی ئه‌و کچ و ژنانه‌وه په‌یجیان بۆ کراوه‌ته‌وه، شتی ناشرینیان له‌سه‌ر نووسیون، سه‌رچاوه‌که وتی وه‌ک من ئاگاداربم، ئه‌م پلانه‌ی پاراستن وای کردووه، دوو سێ خێزان له یه‌کتر جیابوونه‌ته‌وه و گومان له نێوان ژن و مێردا دروست بووه،
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی منیش نازانم که بۆچی پارتیی به‌تایبه‌تیی ئه‌م پلانه پیسه دژی کچانی سلێمانی ده‌کات؟ کوردستانپۆست سانسۆری ناو و لینکی ئه‌و په‌یجانه‌ی کرد، چونکه باسه‌که په‌یوه‌ندی به خاو و خیزانی ئه‌و کچانه‌وه هه‌یه، که لقی چواری پارتیی کردوونی به ئامانجی ئه‌م سوکایه‌تیی پێکردنه،، یان راستتره بڵیین پاراستن ئه‌و پلانه‌یان بۆ داده‌ڕێژن و ناو و وێنه‌یان خستوونه‌ته ناو فه‌یس بوکه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست