کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنەوەیەك بۆ ماڵە دزراوەكەى وەزیرى پێشووى مافەكانى مرۆڤ

Sunday, 27/01/2013, 12:00



پاش بڵاوبوونەوەى هەواڵى دزرانى بڕى (300000) دۆلار و (50000) گرام زێڕو (15000000) دینارە و (دەمانچەیە)یەكى ئەمریكى و (ویزە)یەكى نازدار، (ئەوە وەزیرێك ئەمەندە ئەى ئەوانى تر؟؟!!!)، بۆ دڵدانەوى جەنابى وەزیر، بە تایبەتى خزمەتێكى زۆرى خۆى كرد وەك مرۆڤێك لە ماوەى كە وەزیر بوو! ئەم خوێدنەوە بۆ هەواڵەكە دەكەم لە روانگەى جاڕنامە و پەیماننامە و رێككەوتنامە تایبەتەكانى پەیوەست بە مافەكانى مرۆڤەوە.

جەنابى وەزیر ، ئەو دزانەى كە دزییان لە تۆ كرد، لە تۆ شارەزاتر بوون و بە پشت بەستن بە مادە (23/ بڕگە 1و 2) لە جاڕنامەى جیهانى مافەكانى مرۆڤ و مادە (6/ بڕگە 1) و مادە (7) لە عهدى دەولى تایبەت بە مافە ئابوورى وكۆمەڵایەتى و رۆشەنبیریەكان، ئەوانیش بە حەقى خۆیان زانى وەك جەنابت هەلى یەكسانیان هەبێت بۆ كاركردن و بەدەستهێنانى سەروەت و سامان، بۆیە بە هەمان جۆرى كاسبى جەنابتان و بە سوود وەرگرتن لە هەمان جۆرى كاسبى جەنابتان ئەوانیش بوون بە خاوەن پارە.
پارەكە زۆرە و كاسبیەكەش ئاسان، بژى مافى مرۆڤ و هەلى یەكسان لە كاركردن و لە .... كردن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە