بارزان له‌شکرە.. ئه‌دهه‌م غه‌شیمترە..!
Thursday, 10/04/2014, 12:00
1890 بینراوە
به مه‌به‌ستی خۆدەرخستن لای خێڵ و ڕەعییه‌ت و هه‌ر بۆ ئه‌وەی بڵێن کابرا قسه(!)یه‌کی کرد ، له‌م ماوەیه‌دا ئه‌دهه‌م بارزانی شه‌کرێکی تری شکاند وگووتی که (بارزان میلله‌ته نه‌ک عه‌شیرەت.. ئه‌وانه‌ی که دەڵێن بارزان عه‌شیرەته هه‌ڵه‌ن..!).
ئای شێخه سورفله‌که‌ی بارزان..تۆ بڵێ‌ی لای تۆ وابێت خه‌ڵکی کوردستان نه‌زانن میلله‌ت چی‌یه و خێڵ و عه‌شیرەتیش چی‌یه و پێکهاته‌کانیان چین.. گوند و ناوچه‌کان ناوەکانیان له چی و له کوێ‌وە سه‌رچاوەی گرتووە..!
له‌ڕاستیشدا ناحه‌قیشت نی‌یه ئه‌گه‌ر میلله‌ته‌که‌ت به غه‌شیم بزانیت و ته‌سریحاتی ئاوای بۆ دەربکه‌یت.. چونکه به‌ڕاستی مانه‌وەی پارتی تا ئه‌مڕۆو گه‌یشتنی به‌مڕۆ..قبوڵکردنی خه‌ڵک به‌و سیسته‌مه خێڵه‌کی‌یه‌ی که له ناو پارته‌که‌تاندا په‌یڕەوی دەکه‌ن..پیرۆزکردنی بنه‌ماڵه‌یه‌کی مشه‌خۆر به‌سه‌ر میلله‌تێکه‌وەو ناساندنیان وەک تێکۆشه‌ر ، خۆی له خۆیدا ئاماژەی زۆر مه‌ترسیدارن و حه‌قیشتان پێ‌دەدات که میلله‌تێکیش به غه‌شیم بزانن.
به‌ڵام به هه‌ر حاڵ..له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بارزان عه‌شیرەت نی‌یه و بارزان میلله‌ته..ئه‌وا بۆچوونه‌که‌ت تا نیوەی ڕاسته، تا ئه‌وەندەی دەفه‌رمووی(!) بارزان عه‌شیرەت نی‌یه، چونکه له‌ڕاستیدا بارزان زیاتر له له‌شکر دەچێت وەک له‌وەی له عه‌شیرەت بچێ..
له‌شکر..مه‌به‌ستم له‌و له‌شکرە نی‌یه که له‌و دەڤه‌رەدا به‌ناوی (له‌شکری بارزان) دروستتان کردووە که بووە به یاسا‌و حاکم و بکوژو ببڕی ناوچه‌که، به‌ڵکو مه‌به‌ستم له له‌شکرێکی شڕەخۆرە که له هه‌ر لایه‌کی ئه‌م کوردستانه بۆنی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی کرد، خێرا به‌ناوی هاوکاری(!)یه‌وە دەگه‌نه سه‌ری که له ڕاستیشدا بۆ گرتنی جڵه‌وی ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه‌یه.. تا داهات و دەستکه‌وت و به‌ر و بوومه‌که‌ی بخه‌نه خزمه‌تی (بنه‌ماڵه‌ی سه‌رله‌شکری بارزان)ەوە.
جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ..زۆر وەسیله‌و زۆر فێڵ و فڕ به‌کاردەهێنن، له‌وانه ئایینی و نه‌ته‌وەیی و دیموکراتی و ...هه‌تا دوایی.. بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌کیش وەسیله‌ی تایبه‌ت به خۆی و ژینگه‌و سه‌ردەمه‌که‌ی په‌یڕەو دەکه‌ن.
جا به‌ڕێزم (!) شێخ ئه‌دهه‌می شێخی بارزان..که‌مێک سه‌یری ڕابرووتان بکه..بزانه ئێوە زیاتر له له‌شکر دەچن یان له میلله‌ت..چاکتریش بزانه که میلله‌تی کورد هێندەش غه‌شیم نی‌یه.