کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەرۆكی حكومەت ئێمە دەستین یان؟!

Thursday, 02/04/2009, 12:00

1752 بینراوە


ماوەیەكە لەمیدیا حزبیەكاندا دەبینین و دەبیستین سەرۆكی حكومەتی هەرێم هێرش دەكاتە سەر زۆرێك لە رۆژنامەو رۆژنامە سەربەخۆكان بە بیانوی دەستی سیاسی، بەڵام دەستی خۆی لەپشت كۆمەڵێك رۆژنامەوە دەخەینە روو بە بیانوی پاڵپشتی خۆی و دژایەتی كردنی رۆژنامە سەربەخۆكان بۆ بەردەوامی لە سەر كورسیەكەی كە لە مێژە پلانی بۆ داناوە، لێرەدا چەند سەرە قەڵەمێك دەخەینە بەر باس، ماوەیەكی زۆرە لە رۆژنامەی (بۆچون)دا وەك پەیامنێر كار دەكەم، لەم ماوەیەدا چەند شتێكم بەدی كرد لە هیچ بوارێكی ڕاگەیاندندا بونیان نیە، بۆیە بریارمدا بۆ هێشتنەوەیەی جوانی و راستگۆی بوارەكەم ئەو ناپاكی و گەندەڵایانە لەو رۆژنامەیە بە دیم كردن بخەمە ڕوو بۆ بەردەم ڕای گەل بۆ ئەوەی نەبمە خیانەت كار لە بوارەكەمدا، لەو رۆژنامەیەدا كۆمەڵێك كار دەكران پر لە گەندەڵی بون و بواری راگەیاندنی سەربەخۆیان ناشیرین دەكرد بە ناوی سەربەخۆوە، بەڵام ئەو رۆژنامەیە بە دەستی دیاری كراو بۆ دژایەتی راگەیاندنی سەربەخۆ دانراوە، بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت، لەسەر رۆژنامەكە نوسراوە رۆژنامەیەكی ئازادە لە هەمانكاتدا دژی رۆژنامە ئازادەكانە، لەسەر لاپەرەی ئەو رۆژنامەیە باسی گەندەڵی دەكرێت بۆ خۆی پر لە گەندەڵیە لێرەدا كۆمەڵێك لەو گەندەڵیانە دەخەمە روو بۆ ئەوەی راستی شتەكان بزانرێت، بەتایبەت لە روی دارایی و كاری نایاسایی و كارەگەندەڵیەكانی ترەوە، ئەمانەش كۆمەڵێك سەرە قەڵەمی كەمن لەو گەندەڵیانەیە:
1- ساختەكردن لە دروستكردنی باجی رۆژنامەكەدا بەبێ مۆڵەتی لایەنی یاسای و ئەمنی و نەبونی ئیمزای سەرنوسەر لەسەر باجەكان لەبەر ئەوەی سەرنوسەر ماوەی ساڵێك زیاترە سەفەری كردوە بۆ دەرەوەی وڵات بە تەمای ئەوەش نیە بگەرێتەوە لەهەمان كاتدا سەرنوسەرە، بە پێی یاسای رۆژنامەوانی مافی سەرنوسەری نەماوە.
2- ناراستكردن لە مەنحەدا، چەواشەكاری لە بەردەم ستافی رۆژنامەكەدا بە ناوی كەمی مەنحەوە، لە هەمان كاتدا بر مەنحەكەی لە (3) ملیۆن زیاترە، بەڵام لە سەرفكردنی ئەو برە پارەیەدا لە یەك ملیۆن و نیو زیاتر سەرف نەكراوە لەو نێوانەدا ملیۆن و نیوێك دیار نەماوە لە هەمان كاتدا لەسەر روپەری رۆژنامەكە لەسەر گەندەڵی دەنوسرێت، ئایا ئەمە دوو جار گەندەڵی نیە؟ ماوەی چوار مانگێك رێكخراوێكی بیانی چەند ملیۆنێكی بە رۆژنامەكە دا بەڵام كەس نازانێت بە چیدا سەرفكراوە، لەلایەن كەسێكی كوردی ئێرانەوە كە خاوەنی ئیقامەو مۆڵەت نیە، ئەمەش ئەو راستە دەردەخات كە رۆژهەڵاتیەكان باشوریان خوارد، ئەمەش دورە لەیاساوە با دیوانی چاودێری و لایەنی ئەمنی وڵات ئاگاداربن بۆ ئەوەی كە من دورم لەو كارە ناپاكیانە.
4- خواردنی پارەی رۆژنامە بەناوی كارەكانی رۆژنامەكەوە، خواردنی پاداشتی پەیامنێران بە ناوی كەمی مەنحەوە، بردنەوەی ئەو كتێبانەی كە ریكلامیان لە رۆژنامەكەدا بۆ كراوە، ناردنی پارەی رۆژنامەكە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ سەرنوسەری رۆژنامەكە كە بە هیچ شێوەیە ئاگاداری رۆژنامەكەش نیە.
5- دانانی هێڵی سور لە لایەن ئەو شوێنەی كە مەنحەكەیان بۆ دابین دەكات، لەوانە دژایەتی كردنی رۆژنامە سەربەخۆكان و پشتیوانی و بەرەنگار بونەوەی ئەو رۆژنامەو گۆڤارانەی كە لەسەر سەرۆكی حكومەت دەنوسن.
6- دەبینین زۆرێك لەرۆژنامەو گۆڤارە بەناو سەربەخۆكانی كوردستان مینحەیان لە وەزارەتی رۆشنبیریە، بەڵام سەیرە بەلامەوە بوجەی رۆژنامەی بۆچون لە لایەن وەزارەتی دارایەوە بە بریاری راستەوخۆی سەرۆكی حكومەتی هەرێم.
7- وەكیلی بە ناو سەرنوسەر كە بۆخۆی رۆژهەڵاتیە و ئیقامەو مۆڵەتی یاسای نیە، مافی ئەوەی نیە ببێتە بەرپرس، بەڵام لەهەمان كاتدا(720) هەزار موچەی بۆ براوەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئەو موچەیە بۆ كاری تربێ.
لێرەوە بە خوێنەران و سەرجەمی ئازادی خوازان رادەگەیەنم با ئەو رۆژنامەو گۆڤارانە بناسرێن بۆ ئەوەی چەواشە نەكرێن بە ناوی ئازاد و سەربەخۆوە، لەم رۆوە من وەك پەیامنێری ئەو رۆژنامەیە لە هەڵەبجەی شەهید لەو رۆژنامەیدا نەماوم بۆیەش دەست لەكار كێشانەوەكەم لەو رۆژنامەیەدا بڵاو نەكردەوە، چونكە بە شیاوم نەزانی. لێرەدا پرسیارێك دێتە پێشەوە ئایا ئێمە دەستی سیاسیمان لە پشتە یان سەرۆكی حكومەت؟ كە بۆ خۆی دەست دروست دەكات دژی كەسانی ئازادو رەخنەگرو سەربەخۆ.
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)