کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر نوری سنجاری و كمال سعدی و چەند وشەیەك

Monday, 07/12/2009, 12:00


لەسەرەتادا دەمەوێ منیش دەست خۆشی لە كوردستانپۆست بكەم كە هەمیشە دوانگەیەكی بوێری ئازادە وە بوار بۆ هەموو كەس دەرەخسێنی كە ئەمە جیای دەكاتەوە لەزۆر كەناڵی تری راگەیاندن
دیارە ئەو كمال سعدیە كۆنە بەعسی یە لەمێژە بە نووسین پارە پەیدا دەكات، لەبەر ئەوە هەزار شتی تری هاوشێوەش بنووسرێت كمال سعدی لەو خەسلەتە چەپەڵەی ناشواتەوە چونكە لەمێژە فێری ئەو كاسبیە بووە. جگە لەوەش راستە لەناو هەموو خەڵك بە ساختەچی ناسراوەو ئەو ماوەیەی محامیش بووە دەڵێن چەند جارێك ساختەكاری لێگیراوە.
كمال سعدی حەق وایە بەوەندە خۆی بناسێ لەناو كۆمەڵگە بە گشتی و گۆمەڵگەی مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ چەند سووك بێ نرخ و ریسوایە، ئەو كاتانە بەبیر خۆی بێنێتەوە كە هەروەك دەڵێن بە چەپڵە رێزان لە كولیژی یاساو رامیاری وەدەرنرا كەچی شوێنگرەكەی بە گول و رەیحان پێشوازی لێكرا. لە راستیشدا ئەوەیە كە بۆتە ئەو گرێیەی كمال سعدی وەختە پێی بتەقێ وە هەتا هەتایشە هەر خەفەتی پێ دەخوات بۆیە چاوی چوویتە پشتی سەری هەرچی پێ بكرێ دەیكا تاوەكو خەلیفەكەی خۆی پێ بشكێنێ وە دەچێ لەناو قامووسە بۆگەنەكەی خۆى كە لەسەردەمی بەعسیەكانەوە دایناوە كام وشەی قێزەونە هەڵدەبژێرێ تاوەكو لە دژی ئەم كۆلێژە بەكاری بهێنی، بەڵام هەرچی دەكاو دەكا كەس گوێی لێ راناگرێ وە قسەكانی وەكو تفى روەو هەوراز بە روومەتی خۆی دەكەوێتەوە كە ئەمە وایكردووە هەر بەیەكجاری چاوی سوور بێت وە باری دەروونیشی تێك بچێت وە دەلێن تووشی زەغت و سووكەریش بووە.
ئەمەیە چارەنووسی هەموو كەسێكی ساختەچی و بێ قیەم. ئەم جۆرە كەسانە كە ئەگەر قیەمێكیان هەبێت تەنها پارەیە لەبەر ئەمە پێنووس بەكار دەهێنن بۆ پیاهەڵگوتن بە بەرپرسان ئەگەرنا كەسێك راگری كۆلێژێك بێت چ پێویست بەوە دەكات ماستاو بۆ سەرۆكی پێشووی حوكمەت و سكرتێرەكەی بكات ئەگەر نەخۆش و چاوبرسی و دەروون رووخاو نەبێت.
دیارە ئەو دەركردنەی كمال سعدی لە كولیژی یاساو رامیاری بە چەپڵە رێزان كاریگەریەكی دەروونی زۆری لەسەر بەجێهێشتووە وە تاكو لە ژیانیشدا مابێت هەرگیز ناحەسێتەوە وە دووریش نیە بەو خەمەوە بمرێت.
هەرەوەك لەلای هەموو مامۆستایانی كۆلێژی پەروەردە دەركەوتووە ئەم دەركردنەی كمال سعدی بە چەپڵە رێزان لە كۆلێژی یاساو رامیاری كاریگەری لەسەر ئەوانیش هەیە وە رۆژانە باجی ئەمە دەدەن، چونكە كمال سعدی وەكو گای هار بەناویان وەربووە تۆڵەی ئەوەی بە چەپڵەرێزان لە كۆلێژی یاساو رامیاری دەركراوە لە مامۆستایانی ئەوی دەكاتەوە.
راستیەكیش هەیە بۆتە هۆى ئەوەی كمال سعدی لەوە زیاتریش بتەقێنێ چونكە پێش ئەوەی بە چەپڵە ریزان لە كۆلیژی یاسا دەربكرێ دەڵێن چوو دەست و قاچی چەندین كەسی ماچ كرد تا دەرنەكرێ ئینجا هەر دەریش كرا، دەركردنێكی ئەوتۆ كە لە فەراشەوە هەتا گەورەترین مامۆستا كەس نەچوو بڵێ بەخێر بچی. لە دیوێكی تردا ئەو كەسەی لە جێگەی ئەو داندرا پاش تەكلیفێكی زۆر ئینجا رازی بوو ئەم ئەركە زانستیە بگرێتە ئەستۆ. جا هەموو رۆژ كمال سعدی كە ئەم راستیانەی بەبیر دێتەوە یەك كیلۆ گۆشت بەردەدا.
كمال سعدی بەوەش هێندەی تر تەقیوە كە هیچ پەیوەندیەكی لەگەڵ كۆلیژی یاسادا نەماوە چونكە هەروەك لە قوتابیانی ئەم كۆلێژەوە بیستوومانە سەرجەم قوتابیان رازی نەبوون دەرسیان پێ بڵێ. پاشان ئەمە بووە نوكتە لەناو خەڵكدا كە كمال سعدی پاش ئەو دەركردنە بە چەپڵەڕێزانەییە هەتا هەتا مەگەر بە دووربین سەیری كۆلێژی یاساو رامیاری بكات وە دەبێت بەو داخەوە سەر بنێتەوە.
بۆیە ئێستاكە بەم نووسینەی لە كوردستانپۆست هەوڵی ئەوە دەدا ئەم جارەش لە پلەی راگرایەتی بمێنێتەوە وە تووشی هەمان شت نەبێتەوە، چونكە هەر فەرمانی لە سەرۆكی حوكمەت دەربچێ وە هێشتا هەر نەشگەیشتبێتە وەزارەت و زانكۆ هەرچی مامۆستاو قوتابی و فەرمانبەرە لە كۆلیژی پەروەردە یەكەو تف دەكەن بە رووی كە ئەو ماوەیە هەرچی هیچ و پووچی بێ قیەمی لەم كۆلێژە كردی و هەرچی فتنەو ئاژاوەبوو لەم كۆلیژە بەرپای كردبوو.
قوتابیەكی كۆلێژی پەروەردە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە