کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەربەندیخان یەكێكە لەو شارانەى كە لەم پەراوێز خستن و وێرانیەدا پشكى شێرى بەردەكەوێت

Thursday, 23/08/2012, 12:00


بەهۆى سیاسەتى پەرواێز خستى شارە بچوكەكەكان لەم ووڵاتەدا هەندێك لە وێرانەیەك دەچن . دەربەندیخان یەكێكە لەو شارانەى كە لەم پەراوێز خستن و وێرانیەدا پشكى شێرى بەردەكەوێت.
 لێرەدا دەمەوێت هەڵوێستەیەك لەسەر كەم و كورتى و گرفتەكانى شاربكەم ئەگەر بەوردیش نەبێت. دەربەندیخان خاوەن بەربەستێك و دەریاچەیەكە كە دەكرێت لە ڕووى كشتوكاڵ و گەشتیارییەوە سودى زۆر بە ناوچەكە بگەیەنێت بەڵام ئاوى ئەم دەریاچە هەتا لە سنورى دەربەندیخان تێدەپەڕێ بەستێك كشتوكاڵى لەبەر ناكرێت ئەمەش لەبەر ئەوەى حكومەت هەموانى كردوە بە مووچە خۆرى بێبەرهەم . كوچەو شەقامەكانى شار لە شەودا پڕپڕن لە تاریكایەكى دزێو ناشرین نازانم فەرمانگەى كارەبا بۆ ئەوەندە بێخەمن بەرامبەر ئەم تاریكییە؟ بێخەمتر لە فەرمانگەى كارەبا سەرۆكایەتى شارەوانیە كە سەرەڕاى تاریكى شەقامەكان دارێك سەوزاییەك نابینین بەڵام خوا هەڵناگرێت شاریان یەك پارچە كردۆتە كاشى و چیمەنتۆ .سەر دەریاچەى دەربەندیخان كە شوێنێكى جوانى ئەم ناوچەیە بەڵام بەرپرسانى ئەم شارە ناتوانن بیكەن بە شوێنێكى گەشتیارى تاقەتى ئەوەشیان نیە دارێكى تیا بڕوێنن كە هەتا چاو بڕبكا سێبەرێك نابینین هەڵبەت جگە لەم شوێنە لەم شارەدا دەیان جێگەى جوانى تیایە تابكرێتە شارێكى گەشتیارى بەڵام ئەفسوس تاقە جێگەیەك بۆ گەشت كردن و بەسەربردنى كاتە بە تاڵەكانمان چایخانەكەى (فەریدوون) ە خوایە ئەم پیاوە ڕۆح سوك و قسە خۆشەمان بۆ بیهێڵە ئەگینا ئێمە چیبكەین ؟لە دەربەندیخان تا ئێستا یاریگایەكى پێشكەوتوى تۆپى پێ بوونى نیە ساڵى پار بۆ ئەنجامدانى یارییەكانى خولى كوردستان یانەكە سەرجەم یارییەكانى لە دەرەوەى شار ئەنجامدا چونكە یاریگاكەى وێرانەیە. بوارى هاتوچۆ و ڕێگاكانى ناوەو دەرەوەى دەربەندیخان گرفتێكى درێژ خایەنە لە ناو شاردا ئوتۆمبیلى بێ ژمارەو منداڵ كە بێ مۆڵەت شۆفێرى دەكەن بە بەرچاوى هەموانەوەو دێن دەڕۆن واى لێهاتوە یاسا شكێنى لە بوارى هاتوچۆ بوە بە عادەت و ئاسایى بوەتەوە . ڕێگاى مەرگ واتە ڕێگاكانى دەرەوەى دەربەندیخان بە داخەوە حكومەت بێخەمە لە سڕینەوەى ئەم ناوە وپێمان بڵێت نەخێر ئەمە ڕیگەى ژیانە نەك مەرگ تەنكەرى سوتەمەنیەكان شارو دەورو بەریان كردۆتە دۆزەخ ڕیگەكان تێك دەدەن دەمان سوتێنن ئەو تۆزە سەوزاییەى لە شاردا هەیە خەریكە تەواو لە ناوى دەبەن تونێلەكە گڕتێبەردەدەن كەچى لەم شارە كەس نیە شتەكان وەك خۆى دروست بكاتەوە تونێلەكە تائیستاش تاریك و ترسناكە كەچى بەرپرسى ئیدارەى ئەم شارە بێخەم دێت و دەڕوات سەردانى هیچ شوێنكى ئەم شارە ناكات . گرفتى پیس بوونى ئاوى دەربەندیخان چیرۆكێكى درێژە من تۆزێكى بیر ئێوە دەخەمەوە چوار ساڵ پێش ئیستا دەنگۆى نەشیاوى ئاوى شارەكە بڵاوبویەوە بەڵام چەند بەرپرسێك كە خەڵكى دەربەندیخانیش بون هێندە بێ هەست بوون بەرامبەر منداڵ و پیرى ئەم شارە بڕیار یاندا ئەم ڕاستیە بشارنەوەو ڕێگر بوون لە بانگەواز كردن بۆئەوەى خەڵكى ئاوەكە بۆ خواردنەوە بەكار نەهێنن بەڵام خۆشبە ختانە دواى ماوەیە هەمووان ڕاستیەكەمان زانی و كەچى ئەو بەرپرسانەش خەجاڵەت نەبوون لە ئیستاشدا بتس لە پاك بونەوەى ئاوەكە دەكرێت بەڵام ژمارەیەكى زۆر لە خەڵكى بڕوایان بم قسانەنیە وە ماوەى چوار ساڵە بە دەبە ئاوى خواردن پەیدا دەكەن لە پاڵ دەریاچەیەك دا. بوارى تەندروستى وەك سەرجەم كوردستان لە دەربەندیخانیش پڕلە هەڵەو كەمو كوڕى ماوەیەكە زۆرە ئەم شارە بەدەست نەبوون یا كەمى پزیشكەوە دەناڵێنێت لە دەربەندیخان دەبێت بەس ڕۆژى دووشەممان گورچیلەت ئێشبكات ئەبێت منداڵەكانمان فێربكەین بەس چوارشەممان نەخۆش بكەون لە دەربەندیخان هەفتەى سێ ڕۆژ سۆنار هەیە بۆ خەڵكى شارەكەو دەوروبەرى تەنها یە پزیشكى ژنان و منداڵ بوون هەیە . ماوەیەك پێش ئێستا وەزیرى تەندروستى سەردانى نەخۆشخانەى دەربەندیخانى كرد لە جێگەى ئەوەى بڕیاربدات كەمى پزیشكەكان چارەسەر بكات و بڕیار بدات پزیشكە پسپۆڕەكان دەوامیان بۆ زیاد بكرێت تاخوڵكى كەم دەرامەت ئەوەندە پەنا نەباتە عیادەكان دەرەوە بەڵام لە كارێكى كەم وێنەدا بڕیاریدا سەرجەم بوتڵى ئۆكسجینى نەخۆشخانەكە بەرگ بگیرێت و ناونیشانى مەڵبەندى ئێشكگرى تازە بكرێتەوەو چەند ژورێكە تریش لە حەوشەى نەخۆشخانەكە دروست بكرێت نەوەك كەسێكى تێكدەر بیەوێت بیكاتە باخچە . بەڕاستى جەنابى وەزیر بڕیارى گرنگى دەركرد.من ئیستا لە بەرپرسەكانى ئەم شارە دەپرسم كە ئەم هەموو گرفتە لە شاردا هەیە بۆ یەكێكتان هەر بۆ مێژوو كورسیكەتان جێناهێڵن ؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە