نەحۆشخانەى گشتى رانیە بۆتە قومارخانە
Saturday, 05/06/2010, 12:00
رۆژدواى لەكوردستان سیتەمى تەندروستى بەلاى هەژاراندا خەراپتردەكرێت و كەس لە گەندەڵى پزیشك و لێپرسراوە ئیداریەكانى ناو نەخۆشخانەكان ناپێچتەوە، زۆرسەیرە كە ژیانى مرۆڤ لەبەردەستى پزیشكان بازرگانى پێوە دەكرێت ،ئەوەى لەهەمووەڵات و شارێك گەندەڵتر نەخۆشخانەو بەرێوەبەرىیتى گشتى تەندروستى رانیەیە،كە بەهەزاران راپۆرت و هەوال َو لەسەرنوسراو كەسێك نەى ووت با ئەم كەسانەە سزاى یاساى خۆى یان وەربگرن ،ئەمەش بەهەۆى نزیكى بەرێوەبەرلەبەرپرسان و ماستاوكردن بۆیان ئینجا كەسێكى وەكو براى مستەفا چاوەرەش كراوەتە لێپرسراوى ئیدارەى نەخۆشخانەى گشتى رانیە كە هەربەئاشكرا دزى دەكات و چەندین كارى خراپى بەبەلگە لەسەر ساغ بۆتەوە،بەداخەوە!ئیستا دەبنى دكتۆرێكى وەكو عەلى شەوكەت كە پزیشكیى تەزویرچى نەخۆشیەكانى قورگ و گوێ و لووتەلە بەغدادەوە هاتوە لە رانیە فیڵ لەنەخۆشەكانى دەكاتت و دەستى داوتە تەزویركردن ،سەرەراى ئیمكاناتى باش لە نەحۆشخانەى گشتى بەڵام ئەم پیاوە بەهۆى شریكى لەگەڵ عەلى سونەیى كە دزترین كەسى نەحۆشخانەیە كەوتنە فیڵ لەنەخۆشە هەژارەكان و نەشتەرگەرى بە خسوسى نەبێت بۆهیچ ئەنجامى ناداتت ،وە پزیشكەكانى تریش بەهەمان شێوە وایان لى َهاتوە ،هیوادارین وەزیرى تەندروستى تۆزیك ملى بەلاى نەخۆشخانەى رانیەدا خواربكاتەوەو ئاورێك بەس لەهەژاران بداتەوە ،چونكە بەداخەوەمال َو منداڵى بەرپرسان منەتیان بەم نەخۆشخانەیە نیە وەئگەربچن ئەوە رێزیكى تریان لێدەەگیرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست