کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گۆڕان لە نێوان وەرگرتنى وەزارەت و وەزیردا

Sunday, 06/10/2013, 12:00

1557 بینراوە






دواى ئەم هەڵبژاردنانە بە هەموو کەم کوڕیەکان و ساختەکاریشەوە کە ناتوانرێت بوترێت پرۆسەیەکى پاک و بێگەرد بووە بەڵام توانرا تا ئاستێک لە ئاست پاشخانى ڕۆشنبیرى ئێمە و باڵادەستى حیزب پرۆسەکە بێ کێشەى گەورە بەڕێوە چوو بۆیە دەڵێین باش بوو چونکە لە پاشخانى ئەم حیزبانەدا لەو دیوو دروشمەکانیانەوە ئەوەى پێ دەوترێت قبوڵکردنى دۆڕاندن بونى نیە و ئەوەشى پێ ى دەوترێت دەستاو دەستکردنى دەسەڵات بونى نیە لە چاو ئەم داگیرکارییەى حیزبدا هەڵبژاردن بەم شێوەیە بەڕێوە بچێت ئەکرێت بڵێین تا ئاستێکى باش سەرکەوتو بوە و مایەى دەست خۆشیشە لە هەموو ئەو قەوارانەى بەشدارى پرۆسەى هەڵبژاردنەکانیان کرد بەدەر لەمە ئەکرێت لە زۆر لاوە بخوێنرێتەوە بە تایبەت هیچ هێزیک نەیتوانى ئەو دەنگە بەدەست بهێنێ کە بتوانێت لە ڕووى یاساییەوە حکومەت دروست بکات ئەمەش نیشانەى دەرکەوتنى سەرەتاى فرە دەنگى و فرە ڕەنگیە ، پرسیارەکە لێرەدایە... ئایا لە پێکهێنانى حکومەتدا ئەتوانرێت گۆڕانکارى بکرێت بە ئەندازەى داواى دەنگدەرەکان چونکە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە هەڵگرى جۆرە دروشمێک و بەڵێنێک بوون کە زۆر نزیک بوو لە یەکترەوە بە جۆرێک ئەگەر لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت بزوتنەوەى گۆڕان نەبوایە کە بەڵگەکانى دەسەڵاتى بڵاو دەکردوە هەستت بە جیاوازى گەورە نەدەکرد واتا هەمویان کۆک بوون لەسەر ئەوەى کە حیزبى بازرگان و گەندەڵى و نا بەرابەرى ئاستى ژیان بونێکى گەورەیە بۆیە دەکرێت ئێمە قسە لەسەر پێکهێنانى حکومەتى تازە و بزوتنەوەى گۆڕان بکەین چونکە بزوتنەوەى گۆڕان دروستکەرى قۆناغى نوێ و مانادان بووە بە گۆڕینى دەسەڵاتى دیموکراتیەتى کارتۆنى بۆ دیموکراتیەتى هەقیقى وە بوە گوشارێکى گەورە بۆ ناچارکردنى حیزبەکانى ناو دەسەڵات بە گۆڕینى ئاراستەکانیان بەرەو بە دامەزراوى کردنى حکومەت و سستم بە جۆریِک نەخشەى سیاسى و هاوکێشەى سیاسى ئەم هەرێمەى گۆڕى(وەک دەیانوت دەیگۆڕین ..بە فعلى گۆڕیان) وە لە لایەن خەڵکیشەوە پێشوازیەکى گەورەى لێکرا کە کەمتر نەبوو لە شۆڕشە گەورەکانى جیهان .... خۆ ئەگەر گۆڕان خاوەنى ئەم قورساییە بێت ئەوا لە ئێستادا کەوتوەتە بەردەم ئەرکێکى قورست تر لە کارەکانى پێشو ترى کە ئەگەر پێشوتر لە ئۆپۆزسیۆندا دنیایەک ڕەخنە و پڕۆژە و پێشنیارى هەبوو بێت بۆ چاکسازى ئەوا ئێستە خۆى دەبێتە بەشێکى بەرچاوى ئەم دەسەڵاتە ... ئایا دەتوانێت چى بکات ..؟
خۆ ئەگەر بە پێ ى دوا سیناریۆى حکومەتى بنکە فراوان بێت و هەر قەوارەیەکى براوە بە پێ ى زۆرى کورسى ئەژمار بکرێت ئەوا گۆڕان وەک هێزى دووەم دەبێتە خاوەن بەشێکى گەورە لەم حکومەتە ، ئەگەر لایەنەکان هەمویان بەم سیناریۆیە ڕازى بن بە تایبەت ئەوەى لە ڕوداو بڵاو کرایەوە ئەو کات گۆڕان دەبێت ستایلێکى تر و مۆدیلێکى تر پێشکەش بکات وەک چۆن لە پەرلەمان و لە ئۆپۆزسیۆن بوندا کردى .. با بزانین سیناریۆى حکومەتى بنکە فراوان چۆن دەبێت بە پێى بۆ چونەکانى ڕوداو :
سەرۆکى حکومەت / پارتى .
جێگرى یەکەمى سەرۆکى حکومەت / گۆڕان .
جێگرى دووەمى سەرۆکى حکومەت / یەکێتى .
سامانە سروشتیەکان / پارتى .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەزارەتى دارایى /گۆڕان .
وەزارەتى ناوخۆ / گۆڕان .
وەزارەتى پێشمەرگە / یەکێتى .
وەزارەتى داد / کۆمەڵ .
وەزارەتى پلاندانان / یەکگرتوو .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرۆکى پەرلەمان / پارتى .
سکرتێرى پەرلەمان / یەکگرتوو.
جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان /پارتى .
جێگرى سەرۆکى دووەمى پەرلەمان / گۆڕان .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەیوەندیەکانى دەرەوە / پارتى .
سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان / گۆڕان .
وەزیرى هەرێم بۆ کارو بارى پەرلەمان / بێ لایەن .
فەرمانگەى بەدواداچون و هەمئاهەنگى / یەکێتى .
سکرتێرى ئەنجومەن / پارتى .
سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران بەوەکالەت / پارتى .
وتە بێژى سەرۆکى حکومەت / پارتى .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەم پێیە بێت گۆڕان ئەم پۆستانەى بەردەکەوێت :
(جێگرى یەکەمى سەرۆکى حکومەت / وەزارەتى دارایى / وەزارەتى ناوخۆ / جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمان / سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان) کە ئەکرێت گۆڕان زیاتر هەوڵ بدات وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان وەربگرێت تا بتوانرێت لەوێوە خزمەت بکات بە تایبەت دەکرێت پێداگرى بکات لەسەر سەرۆکایەتى هەرێم و بتوانێت بە پەرلەمانى کارى لەسەر بکرێت و ئەو کات سەرۆکایەتیش لە پەرلەمانەوە هەڵبژێرێت و گوِرَان ئەو پۆستە بۆ خۆى دابین بکات بەدەر لەمانە ئەگەر ئەم سیناریۆیەى ڕوداو ڕاى پارتى بێت ئەوا دوو پۆست کە زۆر گرنگە (سەرۆکى حکومەت و سامانە سروشتیەکان) یەکێکیان وەربگرێت لەگەڵ لایەنەکانى ترى ئۆپۆزسیۆن بە حوکمى زۆرى کورسیەکانیان ئەوەى لێرەدا باس نەکراوە وەزارەتەکانى ترە وەک (وەزارەتى پەروەردە ، تەندروستى ، خوێندنى باڵا ، کارەبا ، ئاوەدانکردنەوە ، شارەوانیەکان ، گواستنەوە و گەیاندن ، کاروبارى کۆمەڵایەتى ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ، رۆشنبیرى و لاوان ، شەهیدان و ئەنفال ، پیشەسازى و بازرگانى ، کشتوکاڵ ، ئەوقاف) کە دەکرێت بتوانرێت کار لەسەر وەرگرتنى ئەو وەزارەتانە بکرێت کە زیاتر پەیوەستە بە ژیانى هاوڵاتیانەوە تا بتوانرێت جۆریکى تر لە مۆدیلى نوێ پێشکەش بکات و هەموو هاوڵاتیەک دەرک بە بونێکى گەورەى بکات و وە جۆرێک لە چاودێرى بۆ پۆستەکانى خۆى دابنێت کە چاودێرى لایەنى جێبەجێکردنى پڵانەکانى بکات لەگەڵ ئەکتیڤ کردنى (چاودێرى پەرلەمان و چاودێرى دارایى و چاودێرى بێلایەن) و وە کار لە سەر سستم بکات ... خۆ ئەگەر گۆڕان هەوڵ بدات کار لەسەر سستم بکات و یاساکان سەروەر بکات ئەوا ڕوو بە ڕووى چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە بە تایبەت ئەو پۆستانەى کە سیاسى نین پسپۆرین و حیزب پێشتر بە بێ لەبەرچاوگرتنى لایەنى پسپۆریەکەى بە مەبەستى کۆنتڕۆڵ کردنى فەرمانبەران کەسانى حیزبى داناوە پسپۆریان نیە تایبەت بە کارەکانیان ئەو کات بە پێ ى سستم دەبێت کار لەسەر گۆڕینى ئەم کەسانە بکرێت و کەسانى پسپۆر دابنێت کە ئەمەش لە چوارچێوەى ئەو بیرۆکەیەدا دێت کە دەوترێت وەزارەت وەردەگیرێ نەک وەزیر ئەمە بۆ خۆى بۆچونێکى جوانە چونکە ئەو کات دەتوانرێت ئەو بەرنامەیەى کە هەیەتى جێ بە جێ ى بکات خۆئەگەر تێکەڵاو بێت ئەوا پۆستى لایەنە سیاسیەکان دەبنە ڕێگر لەبەردەم یەکتیریدا بەڵام ئەگەر لە برى وەزیر وەزارەت وەربگیرێ ئەوا لە نێوان وەزارەتەکاندا ململانێ دروست دەبێت بۆ باشترین خزمەتگوزارى بۆ هاوڵاتیان ... بەم بۆچونە گۆڕان خاوەنى توانایەکى گەورەیە کە بتوانێت جۆرێکى تر لە وەزارەت بونیاد بنێت کە کار لەسەر سستم بکات و متمانە بگیڕێتەوە بۆ پەیوەندى نێوان هاوڵاتى و حکومەت .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)