کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جه‌لال و مه‌سعود , له‌نێوان دوژمنه‌كانی كورد و نه‌یاره‌كانی خۆیاندا

Monday, 27/04/2009, 12:00

1600 بینراوە


له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ى رابردووه‌وه‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه‌لێنێكی گه‌وره‌ى تێكه‌وت كه‌ تا ئێستاش كورد باجه‌كه‌ى ده‌دات, هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و تاكلایه‌نییه‌ى كه‌ مه‌لا مسته‌فا په‌یڕه‌وی ده‌كرد له‌ سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌كه‌دا, ناكۆكیه‌كانی ئه‌وكاتی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لا مسته‌فا ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو جه‌لال تاڵه‌بانی تا بتوانێ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ به‌ مه‌رامه‌كانی خۆی بگات, ئه‌وه‌بوو ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ توانی زیره‌كانه‌ ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌و جاشێتى و جاسوسی به‌ شیوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی و هێزی سه‌ربازی بنیاد بنێت, ئه‌وه‌ش به‌ ئیستغلالكردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌و كادیره‌كانی ئه‌و كاتی پارتی كه‌ كۆڵوانه‌ى سووری پێ له‌ كۆڵ كردن و چووه‌ ریزى رژێمی فاشی عیراق و دژى كورد و بزوتنه‌وه‌كه‌ى چه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ كرد.
رووداوه‌كانی ساڵى 1974 و ئاشبه‌تاڵى به‌رزانی هه‌لێكی تری زێرین بوو بۆ ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌, دواتر وه‌ك یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌ران و سكرتێری یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان, و هێدی هێدی كار كردن بۆ تواندنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ماركسی لینینی كوردستان كه‌ به‌هێزترین رێكخراوی به‌رگری كورد له‌پاش ئاشبه‌تاڵ و له‌ هه‌مان كاتدا به‌هێزترین باڵى ناو یه‌كێتى نیشتمانی كوردستانیش بوو, ئامانجی خۆی پیكا.
ئه‌وه‌ بوو جه‌لال تاڵه‌بانی بووه‌ دیارترین سه‌ركرده‌ى كورد له‌ رووكه‌شدا, ئیدی ئه‌و ده‌رگایانه‌ به‌ روویدا كرانه‌وه‌ كه‌ ده‌مێك ساڵبوو زۆر لێزانانه‌ كاری بۆ ده‌كرد.
ویستى خۆسه‌پێنی جه‌لال و ئاراسته‌كردنی له‌لایه‌ن دوژمنانی كورده‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی جه‌نگه‌ خوێناویه‌كانی نیَوان قیاده‌ مۆقه‌ته‌و یه‌كێتى بوون له‌شاخ, هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانیش هه‌یه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆرشى گوڵانه‌وه‌و سه‌ركردایه‌تیكردنی پارته‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌سعود به‌رزانیه‌وه‌ نه‌یتوانی ئه‌و خۆسه‌پێنی و دیكتاتۆریه‌ته‌ تێپه‌ڕێنتێت كه‌ باوكی په‌یڕه‌وی لێده‌كرد, بگره‌ زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون مه‌سعود به‌رزانیش پارچه‌یه‌كی له‌ كراسه‌كه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانی دادڕى و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌م كه‌وته‌ جاشێتى و ناپاكی, واته‌ توانی تێكه‌ڵیه‌ك دروستبكات له‌نێوان هزری مه‌لا مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانیدا (تاكڕه‌وی + جاشێتی) بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی پارتی دیموكرات, هه‌رچی جه‌لالیشه‌ هه‌مان پارچه‌ى له‌ كفنه‌كه‌ى مه‌لا مسته‌فا دڕى و له‌ سه‌ر بنه‌مای (بنه‌ماڵه‌و تاكڕه‌وی + جاشێتی) ئه‌سڵی یه‌كێتی تاودا به‌ره‌و هێنانه‌دی ئامانجه‌ گه‌وره‌كانی.
له‌ ئه‌نجامی ئه‌م دوو عه‌قڵه‌ خۆسه‌پێنه‌دا كورد كه‌وته‌ نێوان دوو به‌رداشه‌وه‌و جه‌نگه‌كانی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه‌ گۆشت و ئێسقانی گه‌نجانی كوردی هاڕى و دوژمنانیش زۆر به‌ باشى ئه‌و هه‌له‌یان چنگ كه‌وت و توانیان هه‌زاران كه‌لـله‌ سه‌ری رۆڵه‌ى كورد به‌ پۆستاڵی ره‌شى جه‌لال و مه‌سعود پان بكه‌نه‌وه‌, چه‌ندین كوردی دلسۆز و به‌شه‌ره‌ف ئاواره‌ى هه‌نده‌ران بوو له‌ ده‌ستی سته‌م و زوڵمی پارتی و یه‌كێتی ولاتیان به‌جێهێشت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێی سه‌رسووڕِمانه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م دوو گه‌وره‌ جاشه‌ له‌ ژێر ناونیشانی نۆكه‌ری و خیانه‌ت له‌ میلله‌تدا كه‌وتوونه‌ته‌ ته‌فروتوناكردنی ده‌نگی جیاواز له‌ خۆیان, ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك هه‌ستیان به‌وه‌ كردبێت قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌ ده‌ره‌وه‌ى خۆیان نفوزی روو له‌زیادبوونه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت جێگه‌ به‌مان لێژ بكات یاخود له‌ ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م بكاته‌وه‌, له‌ ژێر ناوی پاراستنی كوردستان و له‌ناوبردنی دوژمندا هه‌ر زوو هه‌موو رێگه‌یه‌كیان گرتۆته‌ به‌ر بۆ له‌ناو بردنی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ یان ئه‌و هێزه‌. هه‌رگیز سڵیان نه‌كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ تۆمه‌تی (به‌عسی بوون, ئیرهابیبوون, ئیرانچێتى, سعودیه‌چێتى...........هتد) بده‌نه‌ پاڵ نه‌یاره‌كانیان.
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر نه‌رمو نیان بوون له‌گه‌ڵ گه‌وره‌كانی خۆیان و دوژمنه‌ سه‌ر سه‌خته‌كانی كورد,پێمخۆشه‌ لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ك بێنمه‌وه‌ كه‌ مشتێكه‌ له‌ خه‌روارێك:
*جه‌لال تاڵه‌بانی ئیمزای ئیعدامكردنی سه‌دامی نه‌كرد. به‌ هه‌مان شێوه‌ ئێستاش سۆڵتان هاشم و عه‌لی كیمیایی و ..............هتد له‌ سه‌ر ئیمزایه‌كی ئه‌وان زیندون له‌ ژیان, له‌ به‌رامبه‌ردا ئیمزاكردن بۆ كوشتن و ئیعدامكردنی ده‌یان لاوی پارتی و یه‌كێتی و ئیسلامی و كۆمۆنیست....هتد. له‌ شه‌ری ناوخۆدا له‌ لایه‌ن جه‌لال و مه‌سعوده‌وه‌, ئایا ئه‌مانه‌ كامیان شایانی ئیعدامن؟؟؟؟!!!!!!
*ئازاد كردنی قرۆكه‌وانی كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌, له‌به‌رامبه‌ردا زیندانیكردنی ده‌یان رۆڵه‌ى كورد له‌سه‌ر ناكۆكیه‌كانی نێوان خۆیان و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نوسانیش گرتۆته‌وه‌..., كامیان شایانی ئازادی بوون؟؟ فرۆكه‌وانه‌كه‌ یان ئه‌و لاوه‌ خوێنگه‌رمه‌ كوردانه‌؟؟؟!!!!!!
*هێنانه‌وه‌ى مسته‌شارو جاشه‌ ئه‌نفالچییه‌كان و حه‌شاردانی چه‌ندین ئه‌ندامی باڵای به‌عس له‌ كوردستان به‌نهێنی....., له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ده‌ربوون و ئاواره‌بوونی هه‌زاران رۆڵه‌ى ئازادیخوازی كورد بۆ هه‌نده‌ران, كامیان شایانی خاكی پیرۆزی كوردستانن؟؟
*شكاندنی شه‌و شه‌كره‌ گه‌وره‌یه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ توركیا (كوردستانی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی ناو شیعره‌),, له‌به‌رامبه‌ردا سزادانی ده‌یان رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر ده‌ربرینی وته‌ى راست و كه‌شفكردنی دزی و فزی جه‌لال و مه‌سعود؟؟؟ كام له‌م وتانه‌ شایانی دادگان؟؟!!! زۆرێكی تر له‌م نمونانه‌.........
ئێستاش كورد هه‌موو هیواى خۆی به‌و لیسته‌ سه‌ربه‌خۆیه‌دا هه‌ڵواسیوه‌ (لیستى گۆڕان) كه‌ له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردی له‌خۆیدا كۆكردۆته‌وه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی گه‌وره‌یه‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌ كه‌ یه‌كێتی و پارتی دوژمنایه‌تی خستبووه‌ ماڵى كورده‌وه‌, كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی جاش و دزو گه‌نده‌ڵ بخاته‌ زبڵدانه‌وه‌.
دواجار زورناژه‌كانیان ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تى په‌یوه‌ندی به‌ستن به‌ ئیسلامی و ئیرهابه‌وه‌ بده‌نه‌ پال لیسته‌كه‌و سه‌ركرده‌كه‌ى كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فایه‌, له‌ كاتێكدا ئێستا زۆر باش بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبۆته‌وه‌ كه‌ جه‌لال و مه‌سعود جاش و به‌كرێگیراو خاوه‌ن فایلن نه‌ك ئه‌و ئیسلامیانه‌ى ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن, كه‌ دیارترینیان مه‌لا كریَكاره‌, له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ئیسلامیش بێت یان هه‌ر شتێكی تر من هه‌ر ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ لیستى گۆڕان.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)