ئاگادارییەك بۆ هەموو جەماوەرى بەشەرەفى خۆپیشاندەر لەباشورى كوردستان خۆفرۆش و بەكرێگیراو (بەهرۆز جعفر) باش بناسن كێیە؟
Saturday, 26/03/2011, 12:00
لە هەموو شۆڕش و راپەرینێكدا لەهەر كوێیەك كرابێت كۆمەڵێك كەسى نانەجیب و مەسڵەحەتچى خۆیان دەخزێنە ناو ئاپۆڕاى شۆڕش و ڕاپەڕینەكانەوەو وەكو كەوا سورى بەرلەشكر لە پێشى هەموانەوە هات و هاوارو شیعارى زەبەلاح دەڵێنەوە گوا ئەوان لە هەمووان دڵسۆزترن بۆگەل و ووڵات و لەهەموان زیاتر دژى ناعەدالەتى و زاڵمانن، بەڵام هێندە نەبات رووى دزێویان بۆ هەموولایەك ئاشكرا دەبێت.
لەو ساتەوەى خۆپیشاندانەكان چووە سەراى ئازادى و ئەنجومەنى كاتى سەرا راگەیاندرا بەحوكمى كارەكەم زۆر ئاگادارى ئەندامانى ئەو ئەنجومەنە نەبووم تەنیا دەمزانى كاك فاروق و ناسكەخان ئەندامن تیایداو ئەوانیتر نەمدەزانى كێن؟؟ بەڵام چونكى لەنزیكەوە كاكە بەهرۆزى (بەڵتەجیم) ئەناسى و لەگەلأ كومەلأێ هاوڕێى دیكەمان بەردەوام جێگەى گاڵتەوگەپمان بوو هەر هاوڕێیەكمان شتێكى دەست بكەوتایە لەسەرى یەكسەر وەكو نوكتە بۆهەموومانى دەگێراِیەوەو دەستمان دەكرد بەپێكەنین!! كەهەواڵى ئەوئەنجومەنە كاتیەم لەیەكێك لەو هاورێیانەم پرسى كە ئەویش ئەندامى ئەنجومەنى گاڵتەكردنەكەى كاكە بەهرۆزە، ووتى فڵان و فڵان و (فۆكۆ جەبارى) لاى خۆشمانە، (بۆخوێنەرانى ئازیز ئێمە لەناوخۆماندا پێى دەڵێن فۆكۆ جەبارى!!) ووتم ئێ چۆن ئەویان تێكردووە ووتى ئاساییە هەركەسێك بڕوات ئەتوانێت ببێت بە ئەندام لەو ئەنجومەنە، ووتم باشە ئەزانم بۆ هەموو كەسێك ئاساییە بەس بۆ فۆكۆ جەبارى ئاسایی نیە چونكە خۆمان نازانین چۆنەو چىیە؟ باشە كەسێك نەبوو ئەمە بناسێت و نەهێڵێ بچێتە ناو ئەو ئەنجومەنەوە! هاوڕێكەم ووتى دیارە كەس نەبووە، ووتم ئەمڕۆبێ یاسبەى حزبەكەى گوێى دەگرێت و دەیهێنێتە دەرەوە.
هێشتا هەڵاوى قسەكانم نەڕۆیشتبوو لەپڕ شەوەكەى لەسەتەلایتى گەلى كوردستان لەبەرنامەى كۆنە شویعى و جنێوفرۆشەكەى ئەو كەناڵە (گەرماوگەرم) دەركەوت و كەوتە زەموباسكردنى ناڕەواى ئەوئەنجومەنەو گوایە دیكتاتۆریەت و نائازادەو...تاد. هەرپاش كەمێكیترى ئەوشەوە لە زاگرۆس لەبەرنامەى چى بكرێت لەگەڵ شایەرى بنەماڵەى مسعود نیازى كوڕى دەهۆلأ كوتى بنەماڵە حەمەى مەلا قادرو میوانى دووەم سۆزانى خەمخۆرو هەژاردۆست ئەوەندەیترى كرد. ئێستا شەو نیە لەكەناڵە حیزبیەكاندا دەرناكەوێت و قسەى نابەجێ نەكات و خۆى كردووە بەخەمخۆرى ووڵات و ئەڕوات لەچیاى حەمرین ئاڵاى كوردستان هەلأ ئەكات وەكو ئەوەى حیزبەكەى خۆیی و سكرتێرە نەخۆشەكەى لەماوەى ئەم هەشت ساڵەدا زۆریان بۆكەركوك كردبێت.
یەك داواى برایەنەم لێت هەیە بەهرۆزى نانەجیب وانەزانى كەس ناتناسێو باوەڕ بەدرۆ شاخدارەكانت دەكرێت كەگوایە هیچ نیت و سەربەخۆى، تەنیا ئەوەت ئاشكرایە دەكەم دەزانم تۆ بۆ لەپێناوى چیدا ئەم كارانە ئەكەى؟ دەشزانم تۆ (لەمەكتەبى كۆمەڵایەتى یەكێتى) دەوام دەكەیت و لەسەر كۆمپیوتەریشى هەر یەكێتیش نارتى بۆ ناخۆپیشاندەران لەوە زیاتر درۆ بكەیت و قسەى نابەجێ بكەیت هەرچیت هەیە لەژێر بەڕە بۆ خەڵكى ئەهێنمە سەربەڕە تەنانەت ئەوانەش ئامادەییان دەربڕیوە قسەم بۆبكەن كە.............لەگەلأ كردووى!! ئەمجارە لەبەرخاترى خوا باسى ناكەم بۆیە ئامۆژگاریت ئەكەم واز لەم بەڵتەجێتە بێنەو هێندەى تر حەیاى خۆت و شارە داماوەكەشت مەبە كەقوربانى دەستى ناپاكى حیزبەكەى تۆو هاوپەیمانەكەیاتى. ئامۆژگارى ئەوەشت ئەكەم مەڕۆرەوە بۆ شارەكەى خۆت و هەر لەشوقە لەسلێمانى بمێنەرەوە بیستومە هەڕەشەى جدییان لێكردووى و ئەگەر بەقسەشت نەكردم ئوباڵى خۆت بەملى خۆت.
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستان پۆستى ئازیز ئاگادار دەكەمەوە گەر ئەو برادەرە بەردەوامبوو لەسەر درۆكانى ئەوە هەموو رابردووى ئەو ناپاكەتان بۆ دەخرێتەروو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست