گهلۆ مهسعود بارزانی باسی یهک ڕیزی دهکات!
Thursday, 19/02/2009, 12:00
تا تەمەن درێژ بین لەم كوردستانەدا شتی سەیرو سەمەرە دەبینین.
لە رۆژی 17/2/2009 مەسعود بارزانی لە ڕونكردنەوەیەكدا بۆ میدیاكانی كوردستان باسی لە یەكڕیزی ناو ڕیزەكانی یەكێتی كردبوو ، لەو ڕونكردنەوەدا باسی ئەوەی كردبوو كە گوایە ئەزمونەكەیان دووژمنی زۆرە ، من دەمەوێت لە بارەی ئەو خاڵە وە بنوسم .
من زۆرم پێ سەیرە كاتێك مەسعود بارزانی و دەروێشەكانی باسی دووژمنانی گەلەكەمان و ئەزمونەكە دەكەن ، واخەڵك ئیغرا دەكەن كە ئەوان زۆر پاك و بێگەردن ، ئاخر من دەپرسم ئایا هەر مەسعود بارزانی نەبوو لە كەرەج بوو كوڕی خەڵكی لە شەڕەكانی ناوخۆدا دەدا بەكۆشت ؟ ئەی هەر ئەو نەبوو لە 31 ئابی 1996 دەبابەی بەعسی هێنایە ناو خاكی پیرۆزی كوردستانەوە ؟ ئەری هەر مەسعود بارزانی نەبوو ساڵێك دوای 31 ئاب هێزی داگیركەرو قار لە دڵی توركی هینایە ناو خاكی كوردستانەوە ؟ ئەرێ هەر مەسعود بارزانی نەبوو شانازی بەوەوە دەكرد كە هێزی سەربازی عیراقی لە دوو فیرقەی كورد بونیاتنرا و درووستكرایەوە ؟ ئەرێ هەر مەسعود بارزانی نیە 1500 پاسەوانی مالكی موچەو پیداویستیەكانی دابین دەكات و لەم لاشەوە دەڵێ مالكی دیكتاتۆرو تاكڕەوە چی و چی تر ە؟
ئەوەندە زۆرە لە باسكردن نایەت كە مەسعودو بنەماڵەكەی چۆن دەستیان لەگەڵ هەموو داگیركەرانی كوردستاندا تێكەڵ كردووە ، ئیتر نازانم ئەگەر دووژمنی ئەم گەلە كۆیلە كراوە بنەماڵەی بارزانی نەبووبێتن ئەبێ كێ بێ! بەڕاستی شەرمە مەسعود بارزانی باسی دووژمن و شتی وابكات ، چونكە خۆی دووژمنی گەلەكەمان نەماوە دەستی لەگەڵ تێكەڵ نەكردبێ و كوڕی كوردیشی بە كوشت نەدابێ لە هیچ و پیچ خوڕای بەس لە بەر خاتری مانەوەی خۆی بنەماڵەكەی لەسەر كورسی دەسەڵات و دزینی داهاتی ئەم میللەتە بەنج كراوە ، باشە پارتی ئەوەندە كورد پەروەرە با ناوی 30 شەهیدی حزبەكەیم پێ بڵێ بەرامبەر بە دووژمنان شەهید بوو بێت ؟.
ئەبێ ئیمەی گەل ئەو كرمەی كە لە ناخەوە كوردی داڕزاندووه كە بنەماڵەی بارزانین لە ناو خۆمان لابەین ئەوسا باسی دووژمن و شتی وابكرێ ، لەبەر ئەوەی ئەوەی ئەم بنەماڵەیە بە كوردیان كردووە هیچ نیە لە چاو ئەوەی دووژمنانی دەورو پشتمان كردویانە، چونكە سور دەزانیت تورك و فارس و عارەب دوژمنتن بەس ئەوە خراپە كە بنەماڵەیەك بێت خۆیمان لێ بكاتە كوردی عیارە 24، كەچی خەڵكی ئەنفالكراو شەهیدستانیشی پێ دووژمن بێ .
كاتی ئەوە هاتووە میللەتەكەمان وریا بێتەوە چیتر باوەڕ بەو قسە بەنجكراوانەی دەسەڵاتی كوردی بنەماڵەی بارزانی بكەن، چوونكە بەس ئەو بنەماڵییە بەناوی كوردایەتیەوە خاك و ئاو نیشتمان و كوردایەتی هەڕاج دەكات و دەستی دوژمنان ڕادەكێشێتە ناو خاكی پیرۆزی كوردستانەوە و گڵاوی دەكات، ئەوەتا لە ئەوانمان كەم نە بوو ئێستا بنەماڵەی تاڵەبانی وڵات قرۆشیش هاتە پاڵیان ، با مەسعود بارزانی لەوە دڵنیاكەمەوە كە جگە لە ئیوە دووژمنی ئەم گەلە بن، جاری كەسی تر نیە ، ئیوە خەڵكی كوردستانتان وەك مێگەل دەخستە ناو ڕەبیەی لوغمەوە تا ئاوا ڕێگاكەتان بۆ خۆتان پاك كردەوە ئەوەتا ئێستا گەیشتنە ئاواتی خۆتان و ئەتانەوێ جارێكی تر بۆ هینانە دی مەرامەكانی تری خۆتان خەڵكی تر وەك میگەل بدەن لەبەر بەرەو ڕەبیەیەكی تر بیان بەن و بیاندەن بەكوشت .
هیوادارم خەڵكی كوردستان واز لە سۆز و عاتیفە بهێنێت چیتر دوای تاریكی بنەماڵەكان نەكەوێ هەنگاو هەڵبنێن بەرەو كوردستانێكی ئازاد و دیموكراسی دوور لە دەسەڵاتی بنەماڵە گەرایەكانی كوردستان ، بۆ ئەوەی بتوانین بە هێزی عەقڵ و زانست كوردستانمانبۆ ڕزگار بكەن و دەوڵەتی كوردی دروست بكەین، نەك بە پشت بەسن بە بنەماڵە نەخوێندەوارەكان و كورد كوژەكانی كوردستان كە تا ئەوانە مابن كورد بە ئاواتی خۆی ناگات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست