لە دیدی کوردستانپۆستەوە: خوێندنەوەیەک لە سەر دوا په‌یامی نەوشیروان مستەفا
Monday, 25/07/2011, 12:00
جیاواز لە سەرکردە و به‌رپرسه کوردەکانی تر، نەوشیروان مستەفا کات و شوێنی تایبەت هەڵدەبژێرێت بۆ گەیاندنی وتار و په‌یامه سیاسییەکانی خۆی. جگە لەوەی، وەک کەسایەتییەکی سیاسیی و حیزبی وتارەکانی ئاڕاستە دەکات، لە هەمان کاتیش‌دا وەک مێژوونووس و سیاسییه‌کیش دەقی وتارەکانی بە سێ ڕەهەندا موتوربە دەکات. ئه‌مه ستایش و پێداهه‌ڵدان نییه، به‌ڵکو خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌یه له سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا، که له نێوه‌ند به‌رهه‌می نووسین و په‌یامه‌کانی پێشووی له ناو حیزبێکدا، که یه‌کێتیی نیشتیمانی، ئه‌مڕۆش وه‌ک رابه‌ڕی بزووتنه‌وه‌یه‌ک، به ئه‌رکی خۆمان زانی به‌و سه‌ره‌تایه ده‌ست پێبکه‌ین، له‌وه به‌دوا هه‌موو لایه‌نه‌کانی تری بخه‌ینه به‌ر ده‌م لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکه‌ین.
ئه‌و په‌یامانه‌ی لە هەفتەی ڕابردووش‌دا رایگه‌یاند، هاوکاتە بە یادی دووساڵەی بەشداری بزوتنەوەکەیان وەک فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆن لە پارلەمانی کوردستاندا، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی تازەکردنەوەی گیانی سیاسیی ئەو بزوتنەوەیەش بوو، که پاش پێنج مانگ دوای رووداوەکانی حەڤدەی شوبات، بە سێ ئاڕاستە ویستی په‌یامی خۆی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش بووه جێگای ره‌خنه و قسه له‌سه‌رکردنی زۆر له چاودێرانی سیاسیی و ره‌خنه‌گر و ده‌نگی توڕه‌ی نێو شه‌قام.
ڕەهەندی یەکەم: قسه‌کانی نه‌وشیروان موسته‌فا ڕووی لە دەستەڵات (پارتی- یه‌کێتی) بوو، پەیامێک و جۆرە فشارێکی خسته سه‌ریان لە بەرامبەر بنەبەست بوونی ئەو دانووستانەی ئۆپۆزسیۆن و دەستەڵات، که بەڕێوەی دەبەن، هەر ئەمڕۆش دەستەڵات (پارتی - یه‌کێتی) ، وەڵامێکی شاراوه و ناڕوونیان بۆ ناردەوە.
ڕەهەندی دووەم:پەیام بۆ جەماوه‌ری بزوتنەوەکەیان، کە جۆرێکە لە ئاڕاستەکردنی سیاسیی و حیزبیانە لە بەردەم ئەگەرەکانی داهاتوویی بزوتنەوەکەیان و جیاکردنەوە و هێنانە دەرەوەی گۆڕانخوازه‌کانی خۆیان لە شەقام و هاندانیان بە پێی هەلومەرجی ڕێکخراوەکه‌یان.
ڕەهەندی سێهەم:کە بە دیدی کوردستانپۆست شایەنی قسە له‌سه‌رکردنە، ئه‌ویش جۆری تێڕوانینی سیاسیی و فیکرییەکانی نه‌وشیروان مسته‌فایه، که کاریگەریی لەسەر ڕەوتی مێژووی گەلەکەمانە، ئێمە لەم ئاستەیاندا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە دیدی کوردستانپۆستەوە هەڵوێستەی لەسەر بکەین، ئه‌ویش مەسەلەی چارەسەری قەیرانی سیاسییە لە کوردستاندا.
ئێمە، تا ئیستاش، وه‌ک لە سەرەتاشه‌وە رامانگه‌یاندووه، دژ بە دانوستان و سازشکردن بووین لەگەڵ بەرەی دەستەڵاتدا، ئێمه پێمان وایه، تەنیا پاسارێک بەرەی خەڵک و بەرەی دەستەڵات کۆبکاتەوە، ئه‌و ساته‌یه له دادگایەکی ڕاستەقینەی نەتەوەیی و نیشتمانییدا، لێپرسینەوەی مێژوویی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و به‌رپرساندا بکرێت و به‌ره‌و روویان ببینه‌وه و لە سه‌ر هەر بستێک لە خاکی نیشتمان، کە چاوپۆشی لێکرابێت، یان سامانەکەی بە فێڕۆ و تاڵان برابێت، یان لە سەر کەس و حیزب و خەڵکی ناشایستە تاپۆکرابێ، وه‌ک تاوانبارێک دادگایی بکرێن، نه‌ک وه‌ک به‌ره‌یه‌کی هاوتا به به‌ره‌ی گه‌ل دانیشتنیان له‌گه‌ڵدا بکرێت و رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا مۆر بکرێت، دیاره ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، که پێیان وایه مه‌رجه‌کانیان هه‌نگاوێکه بۆ ئه‌وه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا تاوانباران بۆ دادگا ده‌برێن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و یه‌کێتیی به مه‌رجه‌کان قایل نابن، نایانباته ژێر باری ئه‌و لێپرسینه‌وه مێژووییه، بۆیه ئێمه پێمان وایه، تەنیا ئەو ساته ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و روو دەکاتەوە، که لێپرسینەوەیی مێژوویی لە سه‌ر خیانەت و ناپاکییه‌کانیان له به‌رامبه‌ر گەل و نەتەوەکەمان کرابێت. جگە لەو پاسارە ئێمه هەر کۆبوونەوە و دانوستاندێک بە سازشکردن و دوورکەوتنەوە، لەبەرەی گەلی دەزانین، ئەم دید و بۆچوونەشمان بە ئاشکرا و دەیان جار رامانگه‌یاندووه.
له قسه‌کانی نەوشیروان مستەفا، ئێمه سه‌رنجی خۆمان هه‌یه، به‌تایبه‌تیی کاتێک دێتە سەر چارەسەری قەیرانەکان، ڕیفۆرمیستانە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، وەک مێژوونووسێک و کەسێکی ئاگادار بە مێژوو، خۆی لەو ڕاستییانه دەشارێتەوە، کە بە درێژایی مێژووی سیاسیی و حیزبی ئەم دوو پارتە، جگە لە شکست و ئاشبەتاڵ و خیانەتکردن بە کێشه‌ی گه‌لی کو‌رد، لەشاخ و لە به‌ڕێوه‌بردنی بیست ساڵەیاندا له شار، هیچ سودێکیان به کۆمه‌ڵگای کوردیی نەگەیاندووە.
ئێمە دوو ساڵ بەر لە ئێستا پشتگیریمان لە (بزوتنەوەی گۆڕان) کرد، ئه‌مه‌ش بۆ ئەوە نەبوو، دانوستان لەگەڵ دەستەڵاتدا بکات، ئێمە ویستمان ئەو بزوتنەوەیە بەر لە هەر داواکاریی و جوڵاندنی هەر کێشە و کەموکوڕییەکی یاسایی و خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتیان، هه‌وڵ بدات دەستوری هه‌رێمی کوردستان بگەڕێننەوە بۆ ناو پارلەمان و یەکەم کاریان ئامادەکردن و بەدی هێنانی ئەو دەستورە بێت، کە بۆشاییەکی یاسایی هێندە فراوانی لە ژیانی سیاسیی دروست کردووە، هه‌ندێک له لایه‌نگران و نووسه‌رانی ئێمه له خودی که‌سایه‌تیی نه‌وشیروانه‌وه ئه‌و پشتگیرییه‌ی پێ باش بوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بوون، که نه‌وشیروان کوده‌تایه‌ک له‌ناو یه‌کێتییدا ده‌کات (ئه‌مه‌ش باسێکی تره، له وتاره‌کانی تردا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین)، لێ ئه‌وان چاوپۆشی‌یان له‌وه کرد و به پراکتیک هاریکاریی ئه‌و په‌رله‌مانه بێ ده‌ستوره‌یان کرد. ئیستا ئۆپۆزیسیۆن بۆ خۆشیان لە ناو هەمان پارلەماندا گیرۆدەی ئەو غیابە دەستوریە بوونه‌ته‌وه، ناتوانن هیچ بڕیارێک بە ئەنجام بگەیەنن. لە بۆشایی نەبوونی دەستوریشدا، ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێم ڕۆڵی مەرجەعیەت دەبینێت، بە ئارەزووی خۆی یاسا و ڕێساکان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و بنه‌ماڵه‌که‌ی دەگونجێنێت. له کاتێکیشدا ئۆپۆزسیۆن بڕوا به گفتوگۆ و دانووساندن ده‌کات، سه‌ره‌نجامی دانووساندن و بڕیاری گفتوگۆکردنه‌کانیشیان، سه‌ره‌نجامی نابێت، چاره‌نووسی بڕیاره‌کان ده‌که‌وێته ژێر ره‌حمی سه‌رۆکی هه‌رێم، که خۆی به مه‌رجه‌عی هه‌موو بڕیاره‌کان ده‌زانێت.
گرفتەکە لەوەدایە نەوشیروان مستەفا زۆر باش لە نەبوونی دەستور تێدەگات و لە هەمان دیداردا ئاماژەشی پێدەکات، کە خوازیارە هەرێمی کوردستان دەستورێکی گونجاو و ڕەوای هەبێت، بۆیه ئێمه لێره‌وه ره‌خنه‌کانمان ئاڕاسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌که‌ین، ده‌یخه‌ینه بەردەم لێکدانەوەیەک، بە دیدی کوردستانپۆست گەورەترین هەڵەی سیاسییە، که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه کردوویه‌تیی، چونکه ئه‌گه‌ر بە پێوانەی زۆرینە و کەمینەی پارلەمان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار لەسه‌ر چارەنووسی گەلێک بدرێت، که نەوشیروان موسته‌فا پێی وایە، نابێت ئیدارەی کۆمەڵگا زۆرینەی هەڵبژاردن و پارلەمانی بکات! بۆ ئه‌مه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه، وه‌ک ترسی دروستبوونی زۆرینەی دیکتاتۆری پارلەمانی، کە نمونەی پێش جەنگی جیهانی دووەم ده‌هێنێته‌وه، پێی وایە لەو جۆرە زۆرینەیە دیکتاتۆریەتی وەک هیتلەر و مۆسۆلۆنی لە ئەڵمانیا و ئیتالیادا بەرهەم هێناوە. هه‌ڵه‌ی ئەم لێکدانەوەیە له‌وه‌دایه، که ئه‌گه‌ر پاش دوو ساڵی دیکەی پارتی- یه‌کێتی، پێچه‌وانه بوویه‌وه، ئۆپۆزیسیۆن بووه زۆرینه و له په‌رله‌ماندا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارده‌ر بێت، له‌ویدا ئه‌وانیش بە هەمان شێوە ڕەخنەیان لێده‌گیرێت و بە زۆرینەی دیکتاتۆر پێناسه‌ی ده‌کەن، خه‌بات و کاری ئه‌وان ده‌بوو له پێناو به‌دیهێنانی ده‌ستووردا بوایه، تا ده‌ستوریش به‌دینه‌هاتایه ئه‌مان دانیشتن و دانووساندنیان نه‌کردایه، له بوونی ده‌ستوردا، دیکاتۆر ده‌پوکێته‌وه و نامێنێت، که‌مینه و زۆرینه به‌شیان ناخورێت، لێره‌دا ئێمه ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌وه یاد نه‌وشیروان مسته‌فا، که له سەردەمی سیاسیی خۆرئاوادا، کەسایەتی وەک رۆزفیلت و چەرچلیش هەبوون، بە زۆرینەی ده‌نگی ناو پارلەمان لە دەستەڵاتدا بوون و بڕیاریان ده‌دا، بەڵام نەیانتوانی ببنە دیکتاتۆر، ئەوه ئه‌و بۆشایی و کەلێنە دەستورییەی ئەڵمانیا و ئیتالیا بوو، وای کرد، هێتلەر و مۆسۆلۆنی سودی لێوه‌ربگرن، ببنە دەستەڵاتدارێکی ڕەها و دیکتاتۆر، بەڵام لە ئەمەریکا و به‌ریتانیا، بوارێک بۆ دۆزینەوەی ئەو کەلێنانە نەبوو(هه‌رچه‌نده تا ئیستا له به‌ریتانیا ده‌ستورێکی نووسراو نییه، که ناوی ده‌ستور بێت، به‌ڵام وه‌ک مه‌رجه‌عێکی سه‌ره‌کی چاویان له چه‌ندین دۆکۆمێنتی ده‌ستووریی هه‌یه و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، نمونه دۆکۆمێنتی ماگناکارتا Magna Carta (1215)، بیل ئۆف رایت Bill Of Rights (1689)، ریفۆرم ئاکتس Reform Acts (1832)، ئه‌مانه رۆڵی ده‌ستور ده‌بینن و به به‌رده‌وامی په‌ره به دۆکۆمێنتکردنی یاساکانیش ده‌ده‌ن)، ئه‌م دۆکۆمێنتانه رێگایان له‌وه گرت، چەرچل ببێته دیکتاتۆر، یان ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکا ریگای له‌وه گرت رۆزفیلت ببنە تاکه ده‌نگێک و بڕیاری خۆی وه‌ک دیکتاتۆرێک بدات. لەو جۆرە زۆرینەیە لە ساڵی 2000 یش لە وڵاتی نەمسا رووی دا، کەسایەتی دیکتاتۆری وه‌ک (یۆرگ هایدەر)ی هێنایە ناو دەستەڵاتی سیاسیی، پارتەکەی بە زۆرینە ده‌نگیان هێنا و گەیاندیه ناو پەرلەمانی نەمسا، به‌ڵام دەستوری نەمسا رێگای پێنه‌دا، چونکه (یۆرگ هایدەر) که‌سایه‌تییه‌کی نەگونجاو، توند ڕەو، ڕەگەزپەرست بوو، ئه‌مه ناچاری کرد واز بهێنێت و ده‌ست بکشێتەوە.
ئێمه هه‌رچه‌نده لێره‌دا قسه‌مان له سه‌ر ده‌ستور کرد، بۆ خۆمان بڕوامان به‌وه نییه، که له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا قسه‌کردن له‌سه‌ر ده‌ستور راست بێت، ئه‌وه‌ی بڕوامان پێیه‌تی ئه‌وه‌یه، ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه ده‌بێت بڕۆن و نه‌مێنن، لێ ئێمه کاتێک ناچاریشین که قسه له سه‌ر ده‌ستور بکه‌ین مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه، گۆڕان له‌مه‌شیاندا لاوازه و مه‌به‌ستی خۆی نه‌پێکاوه، گۆڕان، که خواستی چاکسازیی و ریفۆرمه، نه‌ک لابردن و راماڵینی ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بخه‌ینه پێش چاویان، که له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های دیکتاتۆرانه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، ریفۆرمکردنه‌که‌شیان بۆ ناچێته سه‌ر، چونکه ئه‌و کارانه له ژێر سێبەری دەستورێکی شیاودا ده‌کرێت، ئێوه که گومانتان لە سه‌ر بوونی زۆرینەی پارلەمانی هه‌بێت، که رێگری له ده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن ده‌کات، ده‌بوو نه‌وشیروان مسته‌فا که‌مینه و زۆرینه‌ی به کێشه نه‌زانیبایه، به‌ڵکو نه‌بوونی ده‌ستوری به کێشه بزانیبایه، که له نه‌بوونی ده‌ستوردا که‌سه دیکتاتۆره‌کان گه‌شه ده‌که‌ن و بڕیارده‌ر ده‌بن، تا ئه‌مانه‌ش هه‌بن نه یاسا سه‌ره‌وه‌ر ده‌بیت، نه ده‌ستووریش بوونی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بێت په‌یڕه‌و ناکرێت، هەرچەندە ئێمە ئومێدمان وایه تا دوو ساڵی داهاتوو پارتی- یه‌کێتی، بە تەواوەتی لە ژیانی سیاسیی کوردستاندا نه‌مابن و دورخرابنەوە، لە بەردەم دادگای نەتەوەیی و مێژوودا بیان بینینەوە، لێ ئێمه نیگەرانین لەو دانوستانە سازشکارانەی ئۆپۆزسیۆن، که لەگەڵ دەستەڵاتدا بەڕێوەی دەبات، پێمان وایه ئه‌م شێوه کارکردنه تەمەنی سیاسیی پارتیی و یه‌کێتیی درێژتر دەکاتەوە.
کوردستانپۆست لە دەرەوەی یارەییە حیزبییەکانی گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان خۆی بە دوور دەگرێت، ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و میتوده کار له‌سه‌ر ریفۆرم بکات، ئه‌وا ئێمه خوازیاری ئه‌وه ده‌بین، که ئۆپۆزیسیۆنێک که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان خۆی کۆبکاته‌وه، ئامانجی رووخاندن و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاله‌بانی و له‌گه‌ڵ دادگایی‌کردنی هه‌موو ئه‌و سه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت، که ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌یان بۆ ئه‌مڕۆی کو‌رد هێناوه و کۆمه‌ڵگایان نه‌خۆش و ئیفلیج کردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست