بۆچی کاتی خۆی سه‌دام بڕیای ژماره 150 مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره ده‌رکرد؟
Wednesday, 06/03/2013, 12:00
له ساڵی 1987 دا مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره بڕیاری ژماره 150ی ده‌ركرد له‌وبڕیاره‌دا سه‌رجه‌م كرێكارانی كه‌رتی گشتی كرده فه‌رمانبه‌ر به خوینده‌وارو نه خوینده‌واره‌وه هه‌رچه‌نده
بڕیاره‌كه زۆر به‌عسیانه بوو ته‌نها مه‌به‌ست لێی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی كرێكاران و دروست كردنی جیاوازی بوو له نێوان كرێكاراندا وه دزینی پاره‌ی پاشه‌كه‌وت كراوی كرێكاران بوو له سندوقی چه‌مان دا به‌ڵام سه‌ندیكای كرێكاران له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ك دژی ئه‌و بڕیاره هیچ هه‌ڵوێستیان وه‌رنه‌گرت به‌ڵكو پشتیوانیان كردوو به ده‌ستكه‌وت بۆ كرێكاران له قه‌ڵمه‌میان دا ..... مه‌به‌ستی من لێڕه‌دا ئه‌وه‌یه تا ئێستاش سه‌ندیكاو حكومه‌تی هه‌رێم پاپه‌ندی ئه‌وبڕیاره‌ن هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لیان نه‌ناوه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ڕاگرتنی ئه‌و بڕیاره به‌ڵام لێره‌و له‌وێ جار جاره سه‌رۆك و كادره‌كانی سه‌ندیكای كرێكاران دژایه‌تی خۆیان بۆ بڕیاره‌كه ده‌رده‌بڕن....
ئایه سه‌ندیكایه‌ك كه خۆی به‌نوێنه‌ری چینی كرێكاران بزانێت ده‌بێت چی هۆكارێك هه‌بێت یاخود كێ ڕێگربێت له به‌رده‌میاندا كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه كاربكه‌ن بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 150ی مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره هیوادارم سه‌ندیكای كرێكاران ئه‌گه‌ر دژی ئه‌وبڕیاره‌یه كاربكات بكات بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ئه‌گه‌ر ده‌ست كه‌وتیشه وه‌ك سه‌ندیكای سه‌رده‌می ڕژێم پێیان وابوو با بۆمان ڕون بكه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست