کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیر جێى عودەى دەگرێتەوە، هەولێریش تەعریب دەكات

Thursday, 09/07/2009, 12:00


لە رۆژنامەى ئاوێنە بە بەڵگەوە هەواڵى پێدانى 2250 زەوى كە بە نووسراوى نهێنى ژمارە 1514 ى رێكەوتى 26-6-2007 ئاڕاستەى شارەوانى هەولێر كراوە و تێیدا ئەو زەویە فراوانە دراوە بە 4 كەسى نورى مالیكى!
ئەم كارەى سەرۆكى حكومەتى هەرێم كە بە كەسێكى تێگەیشتوو و دڵسۆز بەرامبەر بە كارەكانى و گەلەكەى دەیناسێنن، لێ دەركەوتنى كارە نهێنیەكانى رۆژ لە دواى رۆژ پێچەوانەى ئەو پڕوپاگەندانەى نێچیر خۆیان دەردەخەن، ئەم كارەى نێچیر یەكەم كار و دوا كارى نابێت تا لەسەر عەرشى ئەنجومەنى وەزیران نەهێنرێتە خوارەوە.
لە كاتێكدا ئەم سەرۆكى حكومەتە ساوایە ئەو كارەى كردووە، كە لە كاتێكدا سێ بەشى دانیشتوانى هەرێمى كوردستان لەتاو ئەزمەى سەكەن روو لە وڵاتانى دەرەوە دەكەن، یاخود ژیانى هاوسەرى پێكناهێنن، چەندان خێزان هەن لە ژورێكى قوڕدا ژیان دەگوزەرێنن، تەنانەت خێزان هەن لەناو خێمەدا دەژین، تەنانەت زۆرینەى رێژەى تەڵاق لەم هەرێمە بێ حكومەتى و بێ سستماتیكی و مافیا ئاساییەى مندا كە چەند كەسێك تەواوى خۆشى و جومگە و كایەكانى ژیان هەیە بۆخیانیان قۆرخكردوەتەوە، ئەوە جیا لەوەى كە جەنابیان 500 مەتر زەویشى دابووە مەعد فەیازى رۆژنامەنووسى عەرەب، هاوكات پێدانى ئۆتۆمبێلێكى ئەڤەلۆن بە پەیامنێرى كەناڵى جەزیرە، هاوكات دابینكردنى ئۆتۆمبێل و زەوى بۆ كەسانى ناوگەڵ پیس و كەشیشەكانى كۆمەڵگاى كوردى كە لە ناو كۆمەڵگادا ئەوەى بڵێى سەنگ نیانە، تەنها سەنگێك كە هەیانبێت لاى نێچیر و ئەعوانەكانیەتى، ئەوەش بەبیر جەنابیان بێنمەوە كە لە ناحیەى شۆڕش خێزانێك بە هۆى ئاگر بەربوون لە خێمەكەیان تەواوى ئەو خێزانە بوونە قەرەبروت و سوتماك، ئەویش لە سایەى ئەم دەسەڵات و حكومەتە هەردەم ساوایەى ئێمە، وك هاووڵاتیەك لە رۆژنامەى (رۆژنامە) وتبووى، "با حكومەتمان بە ساوایى تەسلیم بكەنەوە، ئێمە بە جوانترین شێوە پەروەردەى دەكەین"، ئێوە حكومەتتان بە پەروەردەیەكى سەقەت و دوور لە بەها جوانیەكان پەروەردە كردووە، بۆیە دەشتانەوێت كۆمەڵگاى كوردى بە هەمانشێوە بە پەروەردەیەكى سەقەت و برەڵڵا پەروەردە بكەن، تا بتوانن مەرامەكانى خۆتان فەراهەم بێنن، لێ ئەو زەمەنە رۆى و ئێستا (گۆڕان) بەڕێوەیە.
كە رەخنە دەگرین تۆمەتبارمان دەكەن بەوەى كە دەستى دەرەكیمان لە پشتە، یاخود دەمانەوێت شۆڕش و دەسكەوتەكانى ناشرین بكەین، ئێوەن رێبازى كوردایەتیتان ناشرین كرد و كردتانە رێبازى باخەڵ و ناوگەڵ، ئێوەن دوژمنى ئەم ئەزموونە، نەك ئێمەى رۆژنامەنووسان، ئێوەن كە وەك داشى دامە وان بە دەست وڵاتان و دەزگا نهێنیەكانیانەوە، نەك ئێمەى رۆژنامەنووسان، ئێوەن كە تەواوى جوانى و مەعریفەى جیهانبینیتان ناشرین كرد، ئێوەن كە تەواوكەرى كارە دزێوەكانى بەعسى روخاو بوون، رەنگە بڵێن ئێمە و بەعس چۆن بەراورد دەكەن؟ مەگەر ئێوە نین كە باس لە تەعریب و تەبعیس دەكەن، ئەى ئەم كارانەى ئێوە كە رێژەیەكى زۆر عەرەبتان هێناوەتە هەرێم و پارچە زەوییان دەدەنێ و موچەیان بۆ دەبڕنەوە، ئێوە نین خزمەت بە (ئاڵچاخ، گدیش، كەشیش...هتد) دەكەن لەلایەك، لە لایەكى ترەوە ئەوانەى كە سەرتان بۆ شۆڕ ناكەن و نابنە هۆكارێك بۆ هێنانى (.....) و (......) بۆتان ئەوانەن كە لە رووى ئابووریەوە لە ئاستى خوارەوەى كۆمەڵگا دەژین! لێرەوە بە تەواوى خوێنەران و گەلى كورد دەڵێم ئەگەر تۆزقاڵێك ویژدانتان هەیە، ئەوە دەنگدان ئەوەندەى نەماوە، بۆیەوە دەتوانن بە دەنگەكانتان ئەوانەى كە 18 ساڵە بە هەموو شێوەیەك سوكایەتى بە پیرۆزیەكانى مرۆڤایەتى لەم هەرێمەدا دەكەن بهێننە خوارەوە، چونكە ئەو كارەى نێچیر ئەگەر لە غینیاى ئیستیوایى بوایە، ئەوا بەو هەموو دواكەوتووییەى خۆیان لەسەر عەرشى دەسەڵات دایاندەگرتە خوارەوە و دەیانگوت، "ئەوە شوێنى تۆ نییە، چونكە ئیشى تۆ فەراهەمكردنى خۆشیەكانى ژیانە بۆ گەلەكەت، نەك بۆ بێگانە". هەر ئەم كەسەیە كە وەك تەواوكەرى كارە بەجێماوەكانى عودەی كوڕى سەددام كە چۆن لەگەڵ بازرگانەكاندا بە زەبرى هێز خۆى كردبووە شەریك، ئەوا ئەمڕۆكەش ئەوەى كە تا دوێنێ خەریكى پارە گۆڕینەوە بوو، ئەمێستا هەمان شوێن پێى دیكتاتۆرەكانى هەڵگرتۆتەوە و ئەوەى دوێنێ شەریكى عودەى بوو، ئێستا شەریكى نێچیرە.
تێبینى: ماوەیەكى تر بە ناوەوە ناوى ئەو بەرپرس و كەسانەش بڵاو دەكەینەوە كە بەهۆى (.......) و(.......) زەوى و ئۆتۆمبێل و پارەیان وەرگرتووە .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە