یادگاریی قه‌ره‌جێک
Friday, 01/10/2010, 12:00
ئه‌ی دوو چاویی
ئاسکه کێوی
ئه‌ی ڕاژه‌نی
بیر‌و ویژدان
نازانم بۆ؟
له تۆی جلی ڕه‌شدا
خۆت حه‌شار داوه
ئه‌ڵێی مانگیت
له‌ناو هه‌وردا
قه‌تیس ماوه
ئه‌ی نازانی
تاریکی شه‌و
چه‌ند تاریکی
له شه‌ودا
کۆ کاته‌وه
ئه‌فسوونه
ڕوومه‌تی
به گه‌رد بکات
ڕوومه‌تی تۆ
ڕوومه‌تی
چرایه‌که
تاریکی ده‌شواته‌وه
چاوت ئه‌ڵیی
په‌پوله‌ی خۆر نشینه
له خۆرئاوادا
نوستووه
ئه‌ی نازانیت
ئێمه‌ی چۆکه‌ر
له سه‌ر لێوی منداڵی وه‌رز
بزه‌ی خۆشی
دروست ده‌که‌ین
به‌ڵام خۆمان
له خۆماند
غوربه‌تێکین
ئاخۆ سبه‌ی
چی له‌باره
له پشی ده‌رگای
ڕازه‌وه
دڵی منه
له به‌ر نازت
تاوانباره
نه‌وه‌کان
سرودی داهاتوویان
بۆ باڵای خۆر
ده‌ڵێنه‌وه
ئیمه‌یش تازه
ده مانه‌وێت
زامه‌کانی
ڕابردوومان
بسڕینه‌وه
خۆزگه جارێک
چڵی خۆشه‌ویستیت
له‌دڵدا ده‌ڕوێته‌وه
چۆن بۆ خلكی
قاوه‌گری
ده‌رگای خۆشی
ده‌که‌یته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست