کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رنوشتی کورد له‌دووڕیاندایه‌ !.

Saturday, 27/08/2011, 12:00





(لێخوڕن به‌دوو قۆڵی ماڵ بێ خاوه‌نه‌)

له‌و بیست ساڵه‌ی ڕابردوو گه‌لیک له‌نه‌ته‌وه‌کان گه‌یشتن به‌ئامانجی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و هاتنه‌ڕێزی ووڵاتانی سه‌ربه‌خۆ وبوون به‌ خاوه‌ن که‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری، به‌ڵام کورد هه‌ر ده‌ناڵینی به‌و هیوایه‌هه‌رچه‌نده‌دریژترین خه‌باتی کردووه‌له‌چاو گشت ئه‌و میڵڵه‌تانه‌ی ئه‌وڕۆکه‌ده‌یانبینین وا گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان. هۆکاری ئه‌و ده‌رده‌ی کورد هه‌یه‌تی ئاشکرایه‌، نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد دۆستی نییه‌به‌ڵێ کورد دۆستی زۆرن سه‌رۆکی ووڵاتانی ڕۆژاوا زۆرجار خه‌مخوری ئێمه‌بوونه‌، زۆر له‌ڕۆشه‌نفکرانی میلله‌تانی دراوسێش مرۆڤی وه‌ک ڕێزدار باشکچی به‌ساڵان ئه‌شکه‌نجه‌و زیندانی بینیوه‌له‌سه‌ر دۆزی گه‌لی کورد، کورد میلله‌تێکی خه‌مسارد نییه‌له‌خه‌بات و فیداکاری بۆ مافی ڕه‌وای خۆی، هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه‌لایه‌نی ئه‌رێنین بۆ گه‌یشتن به‌مافی ڕه‌وای کورد که‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌ به‌ یه‌ک پارچه‌. کورد له‌گشت پارچه‌کانی دابه‌شکراو خه‌باتی بێ ووچانی کردووه‌و ده‌کات به‌ڵام پرسیار له‌وه دا‌یه بۆ کورد ناگات به‌ئامانج؟.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌په‌نجه‌ده‌خینه‌سه‌ر خاله‌هه‌ره‌لاوازی یه‌که‌ی تاکی کورد ئه‌ویش کورد کورت بینه‌. بۆ ڕۆنکردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڤه‌ده‌گه‌ڕینه‌وه‌سه‌ر سیکۆلۆژی جڤاتی کوردی که‌تا ئیستاش له‌کۆمه‌ڵگاێک ده‌ژیت که‌کولتوری خێلایه‌تی زاڵه‌به‌سه‌ر تاکی کورد. بۆ نموونه‌ تاکی کورد بۆ هه‌ر کارێک که‌ده‌ست درێژ ده‌کات له‌ده‌رووندا په‌نا ده‌باته‌ به‌ر خزم خزمانه به‌ر له‌وه‌ی دڵسۆزی ئه‌و که‌سه‌بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان له‌به‌ر چاو بگرێت. هه‌ر ئه‌و هۆیه‌ش واته‌سست بوونی تاک له‌به‌رانبه‌ر په‌وه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردووه‌ناوچه‌گه‌ری له‌ناو نه‌چێت و تێکه‌ڵ به‌زاراوه‌ی یه‌کتر نه‌بین و له‌یه‌کتر دوور بکه‌وینه‌وه‌ وڕێگای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رمان بێته‌شێواندن. ئه‌و خاڵه‌ش ئه‌گه‌ر به‌خۆمان نازانیین به‌ڵام دوژمنامان چاک ده‌یزانن و یاری له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه‌ده‌که‌ن. ڕێشه‌گرتنی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی و بارزانی‌له‌کوردستانی باشوور پتر له‌پانجا سال هۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌لاوه‌زه‌ی لای تاکی کورد هه‌یه‌. کورد به‌هه‌زاران به‌ڵگه‌ی هه‌یه‌که‌ئه‌و دوو به‌ره‌ماڵه‌چه‌ندین جار ده‌ست له‌ناو ده‌ستی دوژمن شه‌ڕی کوردیان کردووه‌و بگره‌له‌سه‌ر داهاتی گومرک هه‌زاران گه‌نجی ئه‌و میلله‌ته‌یان به‌کوشت دا که‌خۆیان لێ به‌رپرسیار نابینن. و ئاماده‌ن ته‌واوی خه‌لکی ئه‌و کوردستانه‌به‌کوشت بده‌ن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان. که‌واته‌ئه‌وانه‌نه‌دینه‌گۆڕین و نه ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه‌بێ کوشت و کوشتار. په‌ند وه‌رگرتن له‌دیکتاتۆره‌کانی هاوچه‌رخی خۆیان مه‌حاڵه‌. ئه‌و جۆره‌بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکردانه‌هه‌یانه‌وه‌ک قومار وایه‌ناتوانن ده‌ستبه‌ردای بن. که‌واته‌ڕێگا چاره‌چۆن ده‌بێت؟ کورد یان ده‌بێ مڵکه‌ج بی بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌هه‌یه‌یان ده‌بی نرخێکی سه‌نگین بدات بۆڕامالینی ئه‌و چه‌مکه‌که‌بۆته‌له‌مپه‌ر وڕێگر له‌ڕزگاری و ئازادی ئه‌م ووڵاته‌. گه‌نجی کورد ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌کات خۆی له‌ڕێزی گه‌نجانی ووڵاتانی ئازادیخواز ده‌بینیته‌وه‌گه‌ره‌ک چاو له و‌بازرگانی یه‌و و ئه‌زموونه‌بپۆشیت که‌له‌خزمه‌ت ووڵاتانی داگیر که‌ر و جاشه‌کانیانه‌. ئه‌و ئه‌زموونه‌نه‌له‌خزمه‌ت گه‌لی کورده‌و کوردستانیش هه‌رگیز به‌و ئه‌زموونه‌ڕزگاری نابێت. ‌هه‌لی باش و گونجاو ئه‌مڕۆکه‌ڕه‌خساوه‌بۆ کورد ئه‌ویش ئه‌و گۆڕینکاری یه‌که‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ئارایه‌هه‌ڵی له‌وه‌باشتریش ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاو له‌کوردستانی باشوور به‌ئاشکرا و نهێنی خه‌ریکی پیلان گیڕانه‌ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران وتورکیا و عیراقه‌حه‌یاته‌که‌. ئه‌وانه‌تێکڕا هۆگرن له‌سه‌ر خاپوور کردنی ئاواتی گه‌لی کورد . ئه‌و توپبارانه‌ی ئیران و هێڕشی حکومه‌تی فاشیستی ئیسلامی تورکیا له‌و کات و ڕۆژه‌دا هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ڕاپرینی 17 شوبات که‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم جارێکی تر ده‌وێت ئاوه‌که‌لێڵ بکات له‌کورد و وا نیشان بدات که‌دوژمنی ده‌ره‌کی مه‌ترسی یه‌له‌سه‌ر خاکی کوردستان. به‌ڵام زۆر ئاشکرایه‌ئه‌وه‌شه‌ش مانگه‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌فڕکان فڕکانیانه‌له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌. جارێک به‌ناوی به‌شداریکردن له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و جاریک به‌ناوی کردنه‌وه‌ی فڕگه‌ی (ئه‌ربیل) پیلان داده‌ڕێژن. کوا پێشمه‌رگه‌کانمان پارێزی له‌ سنووره کانمان بکه‌ن یان هه‌موویان بوون به‌موچه‌خۆر و جیش الشعبی و جیپی ئێس به‌ده‌ست. پێشان جاشه‌کان به‌خۆیان ده‌ووت جاش به‌ڵام ئه‌مڕۆکه گشتیان گۆڕاوون و بوون به‌پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤان وپاڵه‌وان. کورد نابێ فریو‌ی پیلانی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌بخوات به‌وه‌ی براکوژی ده‌ست پێ ده‌کات وه‌یا نیوماڵی خۆمان یه‌کخه‌ین دژی دوژمنی ده‌ره‌کی ئه‌وه‌ قسه‌ی مندالانه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی جارێکیتر چه‌واشه‌کردن وده‌سته‌مۆ کردنی ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن وه‌له‌ڕاپه‌رین دووریان بخه‌ن‌‌ وبرده‌وامبن له‌بازرگانی کردن به‌دارایی و خاک و نه‌ته‌وه‌ی کورد وهه‌رواش یارمه‌تی دانی ئه‌و ڕژێمه‌جه‌ڵادانه‌ی دراوسێن بده‌ن که‌تۆقیوون له‌ترسی ئه‌و لافاوه‌وڕاپه‌ڕینی خه‌لکی کوردستان .
ئا له‌و ده‌رفه‌ته‌دا گه‌نجی کورد نابێ بێده‌نگ بێت له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی کوردفرۆش و خۆی یه‌کلایه‌بکات له‌ تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌و دووڕیانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی ڕیسوابوو.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە