کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانستان

Monday, 23/07/2012, 12:00





ووڵاتی من کوردستان بوو

ئێستا بۆته بارزانستان

ئومێدی گه ل به ڕاپه ڕین

بۆ ئازادی و پاروویه ك نان

کرا به قوڕگی به د ڕه فتارو

میرات گری به عسیه کان

پایته خته که م چاوه ڕووان بوو

ئاشنا بکرێ به دوبه ی

به ڵام که چی که وته داووی

درۆزن و دزو جه بان

بۆ پارسه نگی کاردانه وه ی

ناڕه زایش لێره و له وێ

چه ك له سه رپێ بۆ هاوارو

ڕفاندنیش بۆ پێنووس و

زیندانیش بۆ نووزه و گریان

خاك و قووتی هه ژارانیش

دابه ش ئه کرێ به دووقۆڵ و

قه به ی یه کسان

بۆ دوو قوو تی دوو نه هه نگی

خێلایه تی سه ری ڕه ش و

بله ی دووکان

قووتی یه که م په رده پۆشه

به ئاڵایه کی زه ردو چڵکن

ده یان مه رزو سنوور ئه بڕێ

یان به زه مین یان به ئاسمان

بۆ کڕینی کۆشك و ته لار

یان داکردن له بانکه کان

هه ندێ جاریش قۆڵ به ست ئه کرێ

له سه نگه ری قومار که ران

قووته که ی تریش

گوایه پاداشتی خه باتی شاخه

كێ لێ ی ئه خوات و

کێ بۆی به خشی ژیان

به بیانووی نه خۆشخانه و

کارگه و خه ڵاتی بله و میوان

دابه ش کراوه به ووردی

به شی شێریش بۆ گۆچان

ئا ئه مه یه ووڵاتی من

ووڵاتی نه وت دزین و

بڕینی مووچه و زمان



2012/7/16

[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە