کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوی به‌رپرس و هه‌ڵسوڕاو و چه‌کداره‌کانی لقی چوار ناسراوه‌ به‌ (ئه‌منه‌ زه‌ره‌د)ه‌که‌ی پارتی

Saturday, 19/02/2011, 12:00


پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی چه‌ند که‌سێک، که‌ له‌ ئه‌منه‌ زه‌رده‌که‌، ده‌ستڕێژییان له‌  لاو گه‌نجی شاری سلێمانی کرد و به‌ ڤیدیۆ وێنه‌کانیان دیاره‌، به‌رده‌وام تا ئیستاێ رۆژانه‌ به‌ ده‌یان ناومان بۆ دێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وینه‌ هه‌ڵه‌وه‌ بۆیه‌ پاش دوو رۆژ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان وه‌ستاین و هه‌موو ناوه‌کانمان ئه‌رشیف کردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی  به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌، داواکارین ئه‌وانه‌ی که‌ ناوه‌کانمان بۆ ده‌نێرن، به‌رده‌وام بن و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ناوه‌کانمان بۆ بنووسن، کێشه‌ی شه‌خسیی و شتی تایبه‌تی خۆیان تێکه‌ڵ به‌ قه‌تڵ و عامی ئه‌و خه‌ڵکه‌ راپه‌ڕیوه‌ نه‌که‌ن، بۆیه‌ به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ ئێمه‌ چیدی ناوی دیکه‌ بڵاو ناکه‌ینه‌وه‌ ، تا به‌ ته‌واوی دڵنیا نه‌بین، هه‌ر که‌سێک سه‌رنجێکی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ناوانه‌ش ده‌توانێت په‌یوه‌ندییمان پیوه‌ بکات.
----------------------------------------------------------
کوردستانپۆست به‌م بانگه‌وازه‌ی خواره‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌کات، که‌ ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ناو لقی چواری پارتی له‌ سلێمانی کار ده‌که‌ن بۆمان بنێرێت، هه‌ر که‌سێک رێگا و جێگا و ماڵیشیان ده‌زانێت ئه‌وه‌شمان بۆ  بنووسێت به‌تایبه‌تی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی، ته‌قه‌یان کرد و‌ بوونه‌ هۆی تیرۆرکردن و بریندارکردن، ئه‌وانه‌یش له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ که‌وتنه‌ گرتن و ئازاردان و لێدانی ئه‌و منداڵ و گه‌نجانه‌. هیوادارین هاریکارییه‌کی جیدی بکرێن، به‌زووترین کات ناوه‌کانمان بۆ بنێرن. ئه‌و ناوانه‌ی بۆمان دێت ئێمه‌ به‌ لیستێک بڵاویان ده‌که‌ینه‌وه‌، هه‌ر که‌سێک له‌و ناوانه‌ که‌ زانی راست نییه‌ ئاگادارمان بکاته‌وه‌. ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌ ناوی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا  ده‌ستپێده‌که‌ین، که‌ به‌ وێنه‌ی خۆیه‌وه‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌، تا له‌ دواڕۆژێکی نزیکدا به‌ره‌وه‌ رووی دادگای گه‌ل بکرێنه‌وه‌:
تێبینی: لقی چوار واتا (‌ئه‌منه‌ زه‌رده‌که)‌

1-   هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا (به‌رپرسی لقی چوار).
2-  سه‌باح هه‌ورامی (ئاسایش).ده‌ڵێن دیسان ناویشی  ئاواتی خانمه‌ تێبینی: ئه‌م که‌سه ‌‌(سه‌باح هه‌ورامی) گۆرانیبێژ نییه‌.
3-  وریا حه‌مه‌ ساڵح (ئاسایش) له‌ گه‌ڕه‌کی ئازادی له‌ سلێمانی داده‌نیشێت.
4 -  شه‌مال عه‌لی گومرگ (به‌رپرسی ئاسایش).
5-  محه‌مه‌د شێخ عه‌لی به‌رزنجی.
6-  سه‌رحه‌د قادر قه‌ره‌وه‌یسی.
7-  حه‌سه‌ن جه‌باری.
8-  ئاری هه‌رسین (به‌رپرسی راگه‌یاندن).
9--سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌ن (ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندی هه‌یه‌).
10- به‌ختیار شێخ ساڵح (یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ به‌ بی که‌یسی ده‌ستڕێژیی کرد)
11 - شه‌ماڵی قاله‌ منه‌وه‌ر (پاراستن)
-12حه‌سه‌ن عه‌به‌ی قیروان
13 - ئه‌رشه‌د عومه‌ر ئه‌حمه‌د کلالی (به‌رپرسی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی) ئه‌و رۆژه‌ به‌ چه‌که‌وه‌ له‌وێ بووه‌. له‌ سه‌ر تاوانی تر ناوی له‌ دادگا هه‌یه‌، پارتی نایدات به‌ ده‌سته‌وه‌
14 - تارق ....له‌ (کارگێری)یه‌
15 - عه‌دنان عه‌سمان (پاسه‌وان) یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ چه‌کی پێ بووه‌
16 - کاروان (مولازمی پاراستنه‌) ده‌چێته‌ ناو خۆپێشانده‌ره‌کان له‌ دواوه‌ ته‌قه‌یان لێده‌کات.

 
 تکایه:‌ هه‌وڵ بده‌ن ناوی ئه‌و سێ که‌سه‌ په‌یدا بکه‌ن که ‌له‌سه‌ربانه‌که‌بوون و به‌ (بی که‌ی سی) ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کرد. هه‌ر هه‌ڵسوڕاوێکی دیکه‌ی ناو لقه‌که‌، له‌ دوور و نزیکه‌وه‌ به‌ خۆێی چێشتیش پێیان ده‌گات که‌ ئه‌و رۆژه‌ له‌وێ بووه‌، بۆمان بینێرن.
    

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە