ئەوانەى گەڕانەوە كێ بوون ؟!
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
لەبانگەشەى هەڵبژاردندا بەردەوام كەناڵەكانى یەكێتى بەتایبەتى گەلى كوردستان باسى ئەوەى دەكرد كە خەڵكى گۆڕان بەلێشاو دەگەڕێنەوە بۆ ماڵە گەورەكەى خۆیان كە یەكێتى نیشتمانى كوردستانە رۆژى وا هەبوو لەبەیانیەوە تاشەو هەزار كەسێك دەهاتنەوە جارى واش هەبوو 20 كەس دەهاتنەوە بەڵام سەرپەرشتى سەدان كەسیان كردبوو ئەوەى باسى لێوە دەكرا چەندین جاریش ووتومانە نەك هەر دوور بووە لە راستى بگرە مافى بەسەر راستییەوە نەبووە بەلاشیدا تێنەپەریوە ئەگەر سەر ژمێرى ئەو هەموو هەڵسوڕاوەى گۆڕان بكەین كە لەسەرەتاوە گەڕاونەتەوە ناو یەكێتى زیاتر لەملیۆن و نیوێك دەبێت و ئەگەر مانگێكى تر بانگەشەكە درێژ بكرایەتەوە مریشك و جوجەڵەشیان بە گۆڕان دەدایە قەڵەم و دەیان هێنانەوە ئەو فەزاحەت و درۆ شاخدارانەى ئەوان كردیان مایەى ئەوەیە شەرم بكەن و چیتر پەخشى كەناڵەكەیان نەكەن چونكە ئەوەى ماناى راستگۆیى یە لەو كەناڵانەى یەكێتیدا نیە من باسى شارەكان ناكەم چونكە هاوشێوەى شارى كۆیە خەڵكى گۆڕانى لێیەو بیرو باوەڕى ئەم خەڵكە گۆڕانەش بەجۆرێكە نەك پارەو شتى تر كارى لێ ناكا بگرە دوورە لەوەى بیر لەو دیاردەیە بكاتەوە كە پێى دەڵین ئەوبەرو ئەمبەر لە هەڵبژاردنەكەى 25/7 ى رابردوو چەند دەنگى گۆڕان لەكۆیە هەبوو هەمان دەنگ دەنگى داوەتەوە بگرە چەند دەنگێكێشى زیاز كردووە كەبەسەدان دەنگ دەبێت بەپێى ئەنجامەكان گۆڕان نزیكەى 13000دەنگى هێناوە ئەمە لەكاتێكدا دێت كە باس لە گەڕانەوەى خەڵكێكى زۆر دەكرا بۆ ناو یەكێتى و لەراستیەكان گەیشتبوون شارى كۆیەسەلماندى كە ئەو دەسەڵاتەى ناوێ شارى كۆیە بەردەوام هەوڵى ئەوە دەدا خۆى نوێ بكاتەوە و هەنگاو دەنێ بۆ گۆڕانى سەرتاسەرى و پاك كردنەوەى ئەم كرمە مشەخۆرانەى كەساڵەهایە لەسەر لاشەى ئەم میللەتە خۆ دەژیەنن بەلادانى ئاراز حەوێزى و كوردۆ عومەر هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت چونكە كەسێكى وەك ئاراز پێویستى بەوە نەبوو كە لەسەر كار لایبەن ئەو ئێستا گەیشتۆتە مەنزڵى دەوڵەمەندى و تواناى چەندین مانگى هەیە كە مووچەى تەواوى فەرمانبەرانى كۆیە بدات بەم كارەتان دڵى مامەشتان لەخۆتان رەنجاند چونكە ئاغاى ئەو بوو ....!!!!!
لەم هەڵبژاردنەدا دەنگێكى یەكجار زۆر تەزویر كراوە بە ناسنامەى وەهمى كە بەرێژەى 6200 ناسنامە دروست كراوە بۆ هێزەكانى ناوەخۆ بە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگەشى گرتۆتەوەئەمەش خودى فوئاد مەعسوم ئەم كارەى كردووە خەڵكى واهەیە كە جگە لەم ناسنامە تەزویرانە زیاتر لە 12 دەنگى داوە بەرنامەكەیان بەشێوەیەك دارشتبوو كە بەرێوەبەرى بنكەكان سەرجەمیان یەكێتى بوون و بەشێوەیەك كار ئاسانیان بۆ خەڵك كردووە كەتەزویر بكەن لەلایەكى تریش كۆمسیۆن بێ ئاگایە لە هەر كارێكى لەم جۆرە و بێ دەنگیشە و بەجواب نایە ئەگەر ئاسمانیشى بەسەردا بروخێنن كۆمسیۆن بریتیە لە یەكێتى و پارتى درۆیە بێ لایەن بێ درۆیە هیچ دەسەڵاتى هەبێ بەرامبەر ئەم دوو هێزە سەرەكیەفوئاد مەعسوم كاندیدى ژمارە 2 ى لیستى هاوپەیمانى پلان و بەرنامەیەكى ئەوتۆى هەبوە بۆ كۆیە كە كەس بیریشى لێ نەكردۆتەوەتەزویر كردنى 6200 ناسنامە لەرووى كاتەوە چەندى كات دەوێ لەرووى پارەشەوە چەندى پارە دەوێت ئەگەر بەم شێوەیەى نەكردایە هەر گیز دەرنەدەچوو چونكە چى نەچاندووە تا لەبەرهەمەكەى بخوات تەزویرات و فیلأ و تەڵەكە بازى ئەمجارەش پیرۆزى خۆیان بێت ئەوچەند كورسیەى ئۆپۆزسێۆنیش لەبەغدا بەپشتیوانى خواى گەورە دەبێ بەچقڵى چاوى هەموو ناحەزێك سەربەرزى ورووسووریش بۆ خەڵكانى بەویژدان و راستگۆ و راست بێژ شەكاوەبێ ئاڵاى گۆڕان بەرزو بەرزتر لەسەر لوتكەى چیاكانى كوردستان تا بەرووناكى ئەم مۆمە چواردەورى خۆى رووناك بكاتەوەو شەوەزەنگى پڕگەندەڵى بۆ خەڵك رۆشن بكاتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست