هاوار،، بائەو دەرفەتە لەدەست نەدەین.....
Saturday, 17/10/2009, 12:00
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی شارەوانیەکان کەمتر لە (3) مانگی ماوە، بەڵام وەک دەبینم و هەست دەکەم کەمتر خامە بەدەست و خەمخۆرەکانی میللەت باس لەم مەسەلەیە دەکەن ،لەکاتێکدا کە ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە باشترین دەرفەتە بۆڕیسواکردن ولەروهەڵماڵینی گەندەڵی و دزی و ئەم دەسەڵاتە مافیایەی کوردستان و بێ دەسەڵات کردن و ڕوت کردنەوەی لە هەموو بڕیارێکی داهاتوو لەسەر چارەنوس ودەسەڵات و بودجەو نەوت و ناوچە دابڕاوەکان و ئەو شەرە خۆتڕێنەی کە جار جارە بارزانی ختوکەی دەدات لەگەڵ بەغدا و ئەو ساردو سوڕیەی کە لەبەینی بارزانی و مالیکی دایە یاخود لە بەینی هەولێر و بەغدا دایە و دڵنیام کە ئەم ساردی و سڕیەلەسەر مەسەلە نەتەوی و بەرژەوەندیەکانی کورد نیە بەڵکو مەسەلەکە شەخسیە... چونکە مالیکی مەسعود و برازا مراهیقەکەی باش دەناسێت و ئەزانێ چۆنن و چین و خەریکی چین چیان لەباراندایە و 31 ی بیر نەچۆتەو ە و.ئامادە نیە وەک سیاسەت مەدارو سەرۆکی هەرێم و سەرەک وەزیران مامڵەیان لەگەڵ بکات ... مالێکی وەک خیانەت کارو سەرۆک خێڵ سەرە مافیاو بازرگان لێیان دەروانێت، نەک سەرۆکی میللەت یا سەرۆکی حکومەت...
هیوادارم هەرلە ئێستاوە خەم خۆران و خامە بەدەستان بکەونە خۆ بۆ هەوڵدان و هاندانی میللەت کە بە گەرم و گوڕیەکی زیاتر لە ساڵی(2005) بچن بۆ دەنگدان، بەڵام دەنگ دەران وریا کەنەوە کە بە هیچ جۆرێک دەنگ نەدەنە ئەم دوو سەرە مافیایە،، چونکە ئەوە(4) ساڵە(53) کەسی ئەم دووسەرە مافیایە لە بەغدان، بەڵام، جگە لە خۆ دۆڵەمەند کردن و دزی و پەردە پۆشکردنی دزینی بودجەی هەرێم هیچ کارێکیان نەکردووە کە لە بەرژەوەندی میللەتی کورد و مەسەلە چارەنوس سازەکاندابێت...
ئەم هەڵبژاردنە باشترین دەرفەتە تاکەسانی وەک و شیار زێباری و عارف تەیفور و بابەکر زێباری و فوئاد مەعسوم و تاڵەبانی کۆمەڵیکی تری مەسینە هەڵگرەکانی ئەم دەسەڵاتەی تێدا ڕیسوا بکرێت..... کە بە ناوی میللەتی کورد و دەنگی کورد لە بەغدان بەڵام نەک هەر سودیان نەبووە بەڵکو بونەتە مایە ی دواکەوتن و بەرەو پێش نەچونی مەسەلە نەتەوەیەکان....بونەتە مایەی سوکایەتی بێ ڕێز بونی میللەتی کورد،،،، باشترین نمونەش نەسرین بەرواری و دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس و کچە نازدارەکە ی فوئاد مەعسومە،، بۆ ناپرسن کاتێک ئەوانە بەدەنگی کورد چونەتە بەغدا بۆ مەسەلەی کورد چونەتە بەغدا ئێستا لە کوێن وخەریکی چین؟؟؟؟ ،،،،،،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست