کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گەشتێک بەناو ڕوداوەکانی هەفەتدا

Monday, 20/02/2012, 12:00



 




لابردنی وێنەکەی بارزانی...

عەبدوڵا پەشێو لە شیعرێکیدا دەڵیت، سەرۆکی وڵاتان خۆشەویست نین بەتایبەت وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کەچی بۆ نەگبەتی ئێمەی کورد هی ئێمە دوانن..

ئەرسەلان بایز لەیەکەم چالاکی وەک سەرۆکی پەرلەمان کوفرێکی سیاسی گەورەی نەتەوەیی کرد لە ڕوانگەی دەروێشانی ڕێبازی بارزانیەوە، گەرچی جەماوەری کوردستان دەستخۆشی لێدەکەن بە ئەندامان و دۆستانی یەکێتیشەوە، بەڵام تاڵەبانی پێی وایە کەکارێکی شێتانەی کردوەو بە ئەرسەلانە شیت ناوی دەبات، هەرچەندە هەموومان دڵنیاین کە خودی تاڵەبانی لەخۆشیاندا شاگەشکە بووە لەناخیدا بەڵام ناوێری دەری ببڕێت!!
زۆر کەس و لایەن قسەیان لەسەر لابردن یاخود جێ گۆڕکێی وێنەکەی بارزانی کرد، بەڵام لە ڕاستیدا، ئەگەر وەک نوکتە سەیری بکەین بەڵایەکی لابردوو دوانی دانانەوەتە جێگای، لەهەمووی خۆشتر ئەوەیە سەیر بکەن پارتی و بنەماڵەی بارزانی ناتوانن جێ گۆڕکیی وێنەیەک قبوڵ بکەن جا باوکە ڕۆ چۆن جی گۆڕکیی خۆیان و دەسەلاتەیان قبوڵ دەکەن؟؟





دەستە گۆجەکەی کەمال کەرکوکی...
کەمال کەرکوکوکیەکانی دەسەڵات بەتایبەتی باڵی پارتی و بارزانی هەموو شتێکمان بە خیانتوو کورد کوشنیشەوە بە کوردایەتی پێ دەفرۆشنەوە، ئایا دەزانن و پرسیوتانە کە کەمال کەرکوکی ئەم دەستە ی لە کۆی فیشەکەی بەعسی بەر کەوتوو. ئایا دەزانن لە چ شەڕیکی دەستەو یەخەو سەنگەر بەسەنگەری داگیرکەرانی کوردستانەوە کاک کەمال داماوە دەستی پێکراوەو تا ئیستا گۆجیەکەی پێەوە دیارە. من بەش بەحاڵی خۆم هەر وام دەزانی کە لەزگماکەوە کاک قادر ئاوایە، کەچی لەم ڕۆژانە برادەێکی کۆنە پێشمەرگەی دەیمکراتم ووتی کەمال کەرکوکی لەشەڕی چەند ڕۆژی شنۆو دەورو بەری دژ بە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەپشتیوانی ڕژێمە کورد کوژەکەی خومەینی لە ساڵی ١٩٧٩، دەکەوێتە بەر دەسترێژی پێسەمەگەکان و بە خەستی برینداری دەکەن...



یادی شوبات لە نێوان تووڕەیی شەقام و بێ هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆندا

ئەوەی دەسەڵات کردی و دەیکات قابیلی قبوڵ نیە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن قبوڵی دەکات، کەواتە مادامەکێ قبوڵی دەکەن باسیشی مەکەن ، ماوەیەکە هەرچیەک بکرێت خێرا سێ حیزبەکەی ئۆپۆزسیۆن دەی قۆزنەوە دەڵێن ئەوەتا پێش بوونی ئێمە کەس نەیدەوێرا قسەیەک بەرامبەر دەسەڵات بکات، کارو چالاکیەکانی ئەم سێ گروپە تائێستا هەرچۆتە گیرفانی دەسەڵاتەوە، چونکە لەکاتێکدا هەزاران خەڵکی ناڕازیی لەسەر شەقامەکان بوون، ئەوان هەر خەریکی کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکان بوون، بەڵام ڕووداوەکانی ئەمساڵی شوبات ڕووی ڕاستەقینەری ئەم ئۆپۆزسیۆنەی بەتەواوی بۆ ئەندام و لایەنگرانی خۆشیان دەرخست کە ئەوان هی ئەوە نین ڕابەری خەڵکی نارزایی بکەن.هەر ئەوەندە نەبێت لەکاتی هەر ئاڵو گۆڕیکی ناوچەکە بەتایبەت بارو دۆخی سوریا بێنە سەر سفرەی ئامادە...
لەکۆتایدا هەواڵی داوای وەرگرتنی ئۆتۆمۆبیلی درع واتە گولە نەبڕ لەلایەن چوار ئەندام پەرلەمانی ئێراق کە چواریان سەر بە ئۆپۆزسیۆنن بۆ پشتیوانی جەماوەر بێت بۆ ئەوەی خۆیان لە فیشەکی دەسەڵات بپارێزن..وەک ناقیلە بەکاری بهێنن..





-----------------------------------------------------------------------------------------------------






ئەم شێرە ژنە جالاکوانەی سەنگەسەر 25 کچ لە کۆتوو بەندی مارەیی پێش وەخت ڕزگار دەکات
فەرمان چۆمان
رووداو- سەنگەسەر
رێژنە محەممەد، تەمەنی تەنیا 10 ساڵ بوو، كە دوور لە ویستی خۆی بۆ ئامۆزایەكی بە ژن درا، لە كەسێك مارەكرا، رێژنە كە ئێستا تەمەنی 20 ساڵە، هەفتەی رابردوو بە هەوڵی كچە چالاكڤانێكی ناوچەكە بە تەڵاقداندرا. رێژنە، كە دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری ناوچەی پشدەرە دەڵێ "لەو رۆژی منیان لەو كوڕە مارە كردووە، هەستمكردووە من وەك دیلێكم و ئێستا ئازادكراوم".

رۆژی 9/2/2012 بە هەوڵی كچە چالاكڤانێكی دەڤەری پشدەر، 25 كچ كە بە بچووكی مارەكرابوون، ئازادكران.

زەری، 15ساڵ، ناوی خوازراوی كچێكی دیكەیە، كە بۆ باوكی بە ژن درابوو، لە كەسێك مارەكرابوو زۆر لە خۆی گەورەتر بوو، زەری دەڵێ "بۆ باوكم بە ژن درابووم بە ناچاری، نەمدەتوانی رازینەبم، وام هەستدەكرد كۆتایی بەژیانم هاتووە، بەڵام ئێستا هیوایەكم گەڕاوەتەوە".

سەدان كچ لە سنووری پشدەر و بیتوێن لە بەرامبەر سوڵحی عەشایری، یان بە بن پشك بە منداڵی مارەكراون دوور لەخواستی خۆیان. لەساڵی 2008 لەلایەن خێرخوازێكەوە 57 لەو كچانە ئازادكران، پێشتریش 42 كچ لەلایەن یەكێتی ژنانی كوردستان و نووسینگەی مافی مرۆڤ لە رانیە ئازادكران، لەدوا هەوڵیشدا رۆژی 9/2/2012 فەوزیە مەلا نەبی، كادیری كۆمیتەی سەنگەسەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە هاوكاری كۆمیتەكەی و بە پاڵپشتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری مام جەلال و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی 25 كچی دیكە ئازادكران.

فەوزییە مەلا نەبی، كە تەمەنی 34 ساڵە، خۆیشی یەكێكبووە لە قوربانیانی داوونەریتی گەورە بە بچووك و سوڵحكردن بە ژنان، ئەو لە تەمەنی پێنج ساڵی لەگەڵ دوو كچی دیكەی بنەماڵەكەی درانە بنەماڵەیەكی دیكە، كە مامی فەوزیە ژنێكی لێ هەڵگرتبوون. فەوزیە زۆر هەوڵی لەگەڵ بنەماڵەكەیداوە ئازادی بكەن، بەڵام بێسوود بووە "تاوەكو دواجار كۆمیتەكەم بە 1000 دۆلار ئازادیان كردم".

هەوڵەكەی فەوزییە سێیەم هەوڵە دەدرێ بۆ رزگاركردنی ئەو كچانە، فەوزیە بە (رووداو)ی گوت " ئەو كارە بیرۆكەی خۆم بوو، دواتر هەندێ كەس بۆ خۆیان قۆستەوە و لەساڵی 2002ەوە تائێستا خەباتی بۆ دەكەم". فەوزیە لە هەوڵەكانی بەردەوامبووە، وەك خۆی دەڵێ لە 15/8/2010 دیداری لەگەڵ چەند كچێك كرد و فیلمێكی لەسەر دروستكردن.

سەبارەت بە ئازادكردنی ئەو 25 كچەش، فەوزیە گوتی "10 لەو كچانە بەرامبەر بە 500 هەزار دینار ئازادكران، ئەوانیدیكەش بێبەرامبەر دەستبەرداریان بوون"، گوتیشی "پارەكە هێرۆخان بۆی دابینكردین، لێپرسراو و كارگێڕانی كۆمیتەكەشم زۆر هاوكارییان كردم بۆ سەرگرتنی كارەكەم".

ناوی 140 كچی دیكەی لەلایە

دروشمی فەوزیە بۆ ئەو كارە "نەسرەوتن تا سەركەوتن"ە، ئەو بڕیاریداوە تاوەكو كێشەی سەرجەم ئەو كچانە چارەسەر نەكات رانەوەستێ "بڕیارمداوە نەوەستم تاوەكو كۆتایی بەكێشەی ئەو كچانە دێنم، كە بەوجۆرە مارەكراون، چونكە خۆم لە دۆخی ئەواندا ژیاوم و دەزانم هەستیان چۆنە و هیچ كات هەستناكەن خاوەنی خۆیانن". ئێستا فەوزیە ناوی 140 كچی دیكەی لەلایە، كە هەوڵی ئازادكردنیان دەدات، بەڵام دەڵێ "بەردەوام ژمارەیان زیاد دەكات".

رائید حەسەن خۆشناو لێپرسراوی نووسینگەی بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ژنان لە رانیە، بێ ئاگایی خۆی لەوە دەربڕی، كە ئەو 25 كچە ئازادكراون، بەڵام دەستخۆشی لەو كەسە كرد كە ئەو كارەی كردووە. رائید حەسەن رایگەیاند تائێستا 5 كچ سەردانی ئەوانیان كردووە بۆ ئەوەی خۆیان تەڵاقبدەن "كێشەی دووانمان چارەسەركردووە و ئەوانیدیكەشمان گەیاندووەتە دادگا، چونكە بە عەشایری نەمانتوانی چارەسەریان بكەین".

فەوزیە، رەخنە لە كەسوكاری ئەو كچانە دەگرێ كە دوور لە ویستی خۆیان لە تەمەنێكی زوودا كچەكانیان مارەكردوون "باوكان و براكان، هەوڵی ئازادكردنی كچەكانیان نادەن و خەمیان لێناخۆن، كچانیش لە روویان نایەت داوایان لێبكەن بۆئەوەی تووشی لۆمە نەبن"، ئەو گلەیی لە مەلاكانیش دەكات و دەڵێ "چونكە ئەوان مارەیان كردوون، پێویستە ئێستا چەند وتارێك بۆ ئەو بابەتە تەرخانبكەن و هانی ئەوانە بدەن كە كچیان لێ مارەكراوە بەبچووكی یان لەجیاتی خوێن و سوڵحی عەشایری كە ئەو كچانە تەڵاق بدەن".

ئازادكردنی كچان لە پشدەر و بیتوێن

42 كچ لەلایەن یەكێتی ژنانەوە ئازادكران

لەساڵی 2008 لەلایەن خێرخوازێكەوە 57 كچ ئازادكران

لە 9/2/2012 فەوزییە مەلا نەبی 25 كچی دیكەی ئازادكردن
http://rudaw.net/kurdish/index.php/komelayeti/11435.html

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە