بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیەو وەزارەتەكەى كەس ئاگاى لەكەس نیە ؟ كێ فریایى ئەو میللەت بكەوێ جەنابى وەزیرى تەندروستى ؟.
Tuesday, 19/06/2012, 12:00
((لەنەخۆشخانەى قەڵادزێ ، یاریدەدەر كارى پزیشكى پسپۆڕ دەكات)) .
یاریدەدەرى پزیشك لەنەخۆشخانەى قەڵادزێ لەبرى پزیشكى پسپۆر نەخۆش (بەنج) دەكات ، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەو كارە ڕێگەپێدراو نیە . دكتۆر هێمن پیرۆت بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ بەهاوڵاتى وت ((ئێمە دكتۆرى بەنجمان نییە لەنەخۆشخانەكەمان و ئەو كارە لەلایەن یاریدەدەرەكانەوە دەكرێت هەرچەندە كارێكى زۆر هەستیارو حەساسە بەڵام هیچ چارەمان نییە)) . هاوكات ، دكتۆر ڕێكەوت ڕەشید وەزیرى تەندروستى حكومەتى هەرێم بەهاوڵاتى وت ((شتى وانییە لەوێ دكتۆرى لێیەو لەچوارقوڕنەوە دەچێت بەنجیان بۆ دەكات)) ، ڕوونیشیكردەوە كارى ئەو یاریدەدەرەى پزیشك لەڕووى یاسایەوە ڕێگا پێدراو نیە . لەبارەى كێشەى .............................. .
ئەم چیڕۆكە سەیرو سەمەرەى سەرەوە كەجەنابى بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ هاوار دەكات و دەڵێ ... نێرە ، جەنابى وەزیر دەڵێ .... بیدۆشە ، لەڕۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە (842) لاپەڕە (2) بەروارى 10 / 6 / 2012 جەبار عەزیز ئامادەى كردووەو بڵاوكراوەتەوە .
ئەم هەواڵە سەیرو كارەسات ئامێزە زۆر شتمان پێ دەڵێت دووبارە سەرلەبەرى هەموو ئەو نووسین و زانیاریانەى لێرە لەكوردستانپۆست لەسەر ئەم بەڕێوبەرایەتیەو گرفتە تەندروستیەكانى ئەم سنوورە دەخرێنەڕوو پشت ڕاست دەكاتەوە سەیر بكەن قەزایەكى گەورەى وەك پشدەر تاكە دكتۆرێكى بەنجى نەبێت خەڵكى پشدەر هیواى چی بەو وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیە بێت ؟ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەو ستافەكەیشى دەڵێن نابێت باسمان بكەن لەكوردستانپۆست ئێمە فریشتەین مانگى ڕابردوو 160 لیتر بەنزین و 240 لیتر نەوتمان گەڕاندۆتەوە بۆ حكومەت وادەزانن خەڵك و كارمەندان نابینن لەولاشەوە دەیان سەیارەیان بەگرێ بەست گرتووە بۆ بەڕێوبەرایەتى و نەخۆشخانەكانى سنوورەكە ، لەكاتێكدا لەبەڕێوبەرایەتى و نەخۆشخانەكان سەیارەت هەیە ئیسعاف هەیە سەیارە بۆ بەگرێ بەست دەگرن ئەگەر نیازى ئینا ومنایان نیە ؟ تۆ نەتوانى دكتۆرێكى بەنج دابین بكەى ئەى دەرمان و ئامێر چۆن بۆ دەیان نەخۆشخانەو مەڵبەندى تەندروستى و بنكە تەندروستیەكانى سنوورەكە دابین دەكەى ؟ ئەى دكتۆرى چاو و پێست و سۆنەر چۆن بۆ ئەو هەموو ناحیەو نەخۆشخانانەى تر دابین دەكەى ؟ .
تكایە بەسە وازبێنن (وەڵا عەیبە نیە بیلا عەیبە نیە) ئێوە ناتوانن خزمەتى ئەو سنوورە بكەن بەسە تاكەى میللەت چەواشە دەكەن ئەوەتا وەزیرى تەندروستیشیان فریوداوە ؟ بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ دەڵێ دكتۆرى بەنجمان نیە ، جەنابى وەزیر دەڵێ لەچوارقوڕنەوە دەچێت ؟ ئەگەر ئێوە ئەو زانیاریە ناڕاست و هەڵەیەتان پێ نەگووت بێت چۆن وەزیرێك لەخۆیەوە ئەم قسەیە دەكا ؟ مەعقولە دكتۆرى بەنج لەچوارقوڕنەوە دەیان كیلۆمەتر ببڕێت و بچێت بۆ قەڵادزێ ؟ كەى ئەوە ڕاستە ؟ ئەى بۆ حاڵەتى كتوپڕ ؟ ئەى ئەگەر ئەو دكتۆرە بۆى نەكرا ؟ یان كەسێك نەشتەرگەریەكى زۆر زەروورى هەبوو ؟ یان حاڵەتى تەواریى هەبوو؟ یان ئەو دكتۆرە خوانەكا لەڕێگا تووشى كارەساتێك بوو ؟ ئاخر جەنابى وەزیرى تەندروستى چۆن دەبێت قەزایەكى گەورەى وەك پشدەر بە پێنج ناحیەو سەدان گوند دكتۆرێكى بەنجى نەبێت ؟ ئاخر جەنابى وەزیر خۆ مانگێك نابێت خۆت لەم سنوورە بوویت ئێستا بۆت دەركەوت ئەمانە چەندە زانیارى ناڕاستیان داوە بەجەنابت ؟ ئەمەى جەنابت باست كردووە ئەسڵ و ئەساسى نیە دكتۆر لەچوارقوڕنەوە بێت بۆ قەڵادزێ ؟ هەر لەم سایتە بوو جەنابى وەزیر زوو پێیان گوتى بەقسەى ئەمانە باوەڕ مەكە ؟ ئەمانە ساختەچین فریووت دەدەن ؟ بڕوابكە جەنابى وەزیر لێپسراوى بەشى یاسایى و پلاندانان دەیان تەڵەى تری ئاوایان بەبەڕێوبەرى گشتیش تەقاندووە ؟ ئەو سنوورەیان هەموو لێ كردووە؟ تكایە جەنابى وەزیرى تەندروستى خۆت وەرەوە جارێكى تر بۆ ئەم سنورە تكایە لەنزیكەوە دكتۆر و فەرمانبەران و كارمەندانى تەندروستى و هاوڵاتیانى دڵسۆزى سنوورەكە بدوێنە پشدەرو بیتوێن بەدەست سەدان گەندەڵى تەندروستیەوە دەناڵێنێ ئەمانە بەس خەریكى ململانێیى ناشەریفى حزبین بەس خەریكى عیادەو سوپاس و پێزانین و سەرفكردنى پارەن بۆ خۆیان ؟ جەنابى وەزیر ئەو دەمەى لێپسراو بەشێكى یاسایى گەورەى بەڕێوبەرایەتیەك خەریكى كارى نایاسایى بێت هیچ شتێك نامێنێتەوە مایەیى ڕاستگۆیى و شانازیكردن بێت ؟ من لەجەنابت دەپرسم جەنابى وەزیرى تەندروستى حاڵى نەخۆشخانەو كارمەندەكان بەم شێوەیە بێت ئەى خەڵكى ڕەش و ڕووتى ئەو لادێیانە هانا بۆ كێ بەرێ ؟ ئەمانە بەس خەریكى كارى ڕۆتینیاتى ئیدارین لەسەر ئەرزى عەمەل و كردار بۆ باشتركردنى دۆخى تەندروستى خەڵكەكەو سنوورەكە لەو ڕۆژەوەى دەست بەكاربوون تائێستا هیچیان نەكردووە و هیچیان پێ نیە ؟ تكایە وەرە سەر خەت و لایان بدە .
بەڕێز جەنابى وەزیر من و دەیانى وەك من تەنها و تەنها لەپەرۆشیمان بۆ سنوورەكەیە وادەكات ئاوا بەڕق و تووندى پەیامەكانمان بگەیەنین بەڕاستى بێ ئومێد بووین لێیان ئەو هەموو خەڵك و كارمەندە دەنووسێ دڵنیابە وەڵاهى هیچى لەسەر ڕقى شەخسى و پۆست نیە ئەمە دۆڕاوترین كارتە تێكرایى كاربەدەستانى ئەم حكومەتە بەمانەى ئەو بەڕێوبەرایەتیشەوە لەدەستیان گرتووەو خۆیانى پێ دەپەڕێنەوە ، تكایە زوو وەرە فریایى ئەو سنورەو ئەو خەڵكە بكەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست